تێپەڕینی کات
کاتژمێر 1:00ـی شەویۆنگسان نەخۆش و هەر دەگری ن/ت نازانێ جیبکات دنیایەک شۆربا و دەرمانی بۆ ئامادەۆردووە هیچ ناخوات زۆر نەخۆشە ئۆتۆمبێلەکەشی بەنزینی تێدانییە و نازانێ پەیوەندی بەکێوە بکات
ن/ت:سەیرکە یۆنگسانم تۆزێ لەشۆرباکە بخۆ قورگت باش دەبێ دەی هەناسەکەم
"وتی بەخەمخۆری"
یۆنگسان:نااااااا
"بەگریانەوە هاواری کرد"
ن/ت:باشە وەرە تۆزێ شیر بخۆ
یۆنگسان:نانانااا
"هاواری دەکرد و دەگریا"
ن/ت:چیت دەوێ هەناسەکەم چیت دەوێ؟
"وتی بەخەمخۆری"
یۆنگسان:ئێرەم ئاژالی هەیەەە
"دەسەی خستە سەر قورگی و هاواری دەکرد"
ن/ت:باشە هاوارمەکە دوای زیاتر ئازاری دەبێت
"وتی بەدڵتەنگی"یۆنگسانی توند گرت و ڕایکێشایە باوەشیەوە و یۆنگسان تایەکی بەرزی هەبوو هاواری دەکرد و دەگریا ن/ت بەزۆر تۆزێ شۆربای پێدا یۆنگسان سەری بادەدا و حەزی بەشۆرباکە نەبوو ن/ت خێرا مۆبەکەی هەڵگرت و تێلی بۆ جۆنگکوک کرد کە زانی یۆنگسان زیاد لەحەت تای هەیە و هەر دەگری هەرکە تێلەکە هەڵگیرا ن/ت فرمێسک بەچاویا هاتە خوارەوە و قسەی کرد
ن/ت:جۆنگکوک خێرا وەرە بۆ ئێرە یۆنگسان زۆر نەخۆشە و تایەکەی بەرزە توشی گەشکە دەبێ
"وتی بەگریانەوە"
جۆنگکوک:چیی یۆنگسان نەخۆشە باشە ئێستا دێم
"وتی بەخێرایی بەسەوتی دیاربوو کە خەوتبوو"تێلەکەی داخستەوە و ن/ت هەوڵی دەدا بەو خاولیەتەڕەی دەستی تایەکەی یۆنگسان کەم بکاتەوە یۆنگسان هەر دەگریا و هێزی لەجەستەدا نەمابوو ن/ت بەزۆر تۆزێ شیری خۆی پێدا و یۆنگسان کە نیوەی شیرەکە بەدەمیا هاتە خوارەوە و ن/ت بەدەستەکانی گرت بوو تانەجوڵێن/ت یش لەگەڵ یۆنگسان دەگریا و جلی لەبەر دەکرد تا کە باوکی هات بیبەن بۆ نەخۆشخانە ن/ت بۆیە تێلی بۆ جۆنگکوک کرد لەبەر ئەوەی باوکیەتی و پێویستە لەهەموو شتێکی کوڕەکەی ئاگاداربێت و ن/ت کەسی تری شک نەدەبرد تا تێلی پێوە بکات ئێستا هەمووان خەوتوون و ماندوون لەدەرگاکەدرا و ن/ت خێرا چووە خوارەوە و دەرگاکەی کردەوە بینی جۆنگکوکە هەرکە دەرگاکەی کردەوە جۆنگکوک وتی
جۆنگکوک:کوا لەکوێیە؟
ن/ت:لەسەرەوەیە
"وتی بەگریانەوە"جۆنگکوک ڕایکردە سەرەوە و ئەو حاڵەی کەبینی دڵی کرد بەئاو خێرا بەرەو کوڕەکەی ڕۆیشت و باوەشی کرد و خێرا هاتە خوارەوە و ن/ت یش ڕۆشت بەدوایاندا جۆنگکوک شۆفێری دەکرد و ن/ت لەتەنیشتی بوو یۆنگسانی لەباوەش بوو
ن/ت:دایکە فیدات بێت
"وتی بەدڵتەنگی و ماچی نێوچەوانی کرد"جۆنگکوک زۆر بەخێرایی لێی دەخوڕی و دەستی یۆنگسانی گرتبوو گەشتنە ئەو نەخۆشخانەیەی کە ن/ت کاری لێدەکات و خێرا بردیانە ژوورەوە
VOCÊ ESTÁ LENDO
شێتانە خۆشمدەوێی 𝑱𝒆𝒐𝒏 𝑱𝒖𝒏𝒈𝒌𝒐𝒐𝒌 (تەواو بووە✔︎)
Romance(خۆشەویستی ، کاریگەر ، ڕق و کینە ، خیانەت) ن/ت:ڕقم لێتە جۆنگکوک:دەبێت خۆشت بوێم ب.کیم:٭٭٭٭٭لەزیندانە ن/ت:نەخێرررر تکایە شتێک بکەن "بەگریانەوە هاواری دەکرد" جیۆنسان:دایەەە باوە لە کوێیە من بیلی دەکەم "بەگریانەوە" با ئەوەندە بەس بێت خاوەنی ڕاستەقینەی...