Parte13

1.1K 140 169
                                    


Pov j-hope

ن/ت چوار ڕۆژە نەهاتۆتەوە زانکۆ و چوار ڕۆژە من خەریکی تێل کردن و نامەناردنم جوابم ناداتەوە نازانم چیبووە خەریکە مێشکم لەدەست دەدەم چەنجارێ چووم بۆ ماڵیان بەڵام دەرگا ناکەنەوە نازانم شوێن ئیشەکەی باوکی لەکوێیە خەریکە شێت دەبم من چاوڕوانی ئەوم نازانم بۆ نایەتەوە لەگەڵ لیا زۆر خەمی ئەومانە ئێمە چوار ڕۆژە لەگەڵ لیا خەریکی تێل کردنین بۆ ن/ت شەوانە خەوم نییە چاوەڕوانی نامەی ن/ت دەکەم

لیا:وەڵام ناداتەوە چوار ڕۆژە ئەڵێی چۆتە بیرەوە
"وتی بەبێزاری و مۆبەکەی کوژانەوە"
جەیهۆپ:خوایە با هەموو شتێک باشبێت
"وتم لەبەر خۆمەوە"

And pov J-hope

جۆنگکوک:لیا ن/ت پەیوەندی هەڵگرت؟
"کاتێ لیای وەستاند"
لیا:نەوەڵا ئەڵێی چۆتە بیرەوە
"وتی بە خەمباری"

جۆنگکوک بێ هیچ قسەیەک ڕۆیشت

Pov jk
کاتێک ڕۆشتنەوە هات و خێرا جانتاکەم لەشان کرد و ڕۆشتم بۆ دەرەوە و سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم و ڕۆشتم و تایهیۆنگ و جیمین و یۆنگیم جێهێشت دەچم بۆ ماڵی ن/ت تا بزانم بۆ نایەتەوە بۆ زانکۆ گەیشتمە بەردەم دەرگاکەیان و وەستام و دابەزیم و نزیک بوومەوە لە دەرگاکە و لە دەرگامدا.....پێنج خولەکە لە دەرگا دەدەم و کەسیش نایکاتەوە بەبێزاری چوومە نیو ئۆتۆمبێلەکەم و بەڕێ کەوتم بۆ ماڵی باوکم دایکم تێلی کرد کە خواردنی بۆ من ئامادە کردووە پێویستە بچمە ئەوێ خەریکە دڵم دەتەقێ چوار ڕۆژە ن/ت نەهاتۆتە زانکۆ نازانم لەکوێیە ڕەقەمەکەیم لە لیا وەرگرت هەزار تێلم بۆکرد وەڵام نایاتەوە ئەلەی ئەشدیها خواردوویەتی چاوەڕوانی زۆر ناخۆشە زۆر جا مەسەلەی خۆشەویستی بێت.....خزمەتکارەکە دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە یۆنگ سوو بەرە و ڕووم هات و باوەشم کرد و بەرزم کردەوە

یۆنگ سوو:کاکە
"باوەشی کردم و بوکەشوشەیەکی لەدەست بوو"
جۆنگکوک:گیانی کاکە کوا دایە و باوکە لەکوێن؟
"وتم و ماچی ڕومەتیم کرد"
یۆنگ سوو:دایە خواردن دەکات ووو باوکەش ئێ ئێ نازانم
"وتی بەکیوتی بیری دەکردەوە خەندەیەکم کرد و ماچیم کرد و چوومە چێشتخانەکە بینیم دایکم خەریکی ڕێک خستنی سفرەکەیە"

جۆنگکوک:سڵاو دایکە
"وتم و دایکم سەری بەرز کردەوە"
خ.جیۆن:بەخێربێیتەوە کوڕم بڕۆ خۆت بگۆڕە و باوکیشت بانگ بکە دەی با خواردنەکە سارد نەبێتەوە
"وتی بەهێمنی"

سەرم لەقاند و یۆنگ سووم لەسەر کورسیەک دانا و ڕۆشتم بۆ سەرەوە

لەکاتی نانخواردن

ب.جیۆن:ب.کیم و ن/ت ـی کچی ڕۆشتوون بۆ بوسان ماڵیان گواستوەتەوە ب.کیم لە کۆمپانیایەکی بوسان دەست بەکار دەبێت
"بەخێرایی سەیری باوکمم کرد"
جۆنگکوک:چیی کەی؟
"وتم بەخێرایی"
ب.جیۆن:هممم نزیکەی چوار ڕۆژ دەبێت
"وتی و یۆنگ سووی خستە باوەشی"

شێتانە خۆشمدەوێی 𝑱𝒆𝒐𝒏 𝑱𝒖𝒏𝒈𝒌𝒐𝒐𝒌 (تەواو بووە✔︎)Where stories live. Discover now