r

57 17 107
                                    

-ڕۆژی دواتر-

ئەندامەکان هەموویان بەربڵاو بوون لە ژووری میوان، هەموویان ئامادەبوون بۆ ئەوەی بچنە سەر کارەکانیان، نامجوون ئەوانی ژمارد، ئاهێکی بێزاری دایەوە کاتێک تێگەیشت کەسێکیان کەمە

"ئەوەی دیار نییە کێیە؟ " پرسیاری کرد لە کاتێکدا ئەوانی دیکە بە سەرلێشێواوی سەیری یەکتریان دەکرد چاویان لە یەکتر کرد و شانیان بە نەزانین بەرزدەکردەوە

"کەس ون نەبوە؟ لەوانەیە لەبیرت چووبێت خۆت هەژمار بکەیت" جین وەڵامی دایەوە کاتێک تەواو بوو لە پشکنینی ئەوانەی دەوروبەری

"نامجون هیونگ، جین هیونگ، یۆنگی هیونگ، هۆسۆک هیونگ، جیمین-شی و من، تەنها شەش کەس هەیە؟ بڕیارە حەوت بین " بچووکترینیان هاتە دەرەوە و دەستی کرد بە ژماردنیان، بە قووڵی بیری لەوە دەکردەوە کە ئەو کەسەی ون بوە کێیە؟

"بەلایەنی کەمەوە تۆ ئەگەرێکت زیاد کرد " جیمین هەناسەیەکی دایەوە کاتێک چاوێکی لە بچووکترینەکە کرد، کە تەنها وەک وەڵامێک سەری لەقاند، جیمین هەستی بە بێزاری کرد بۆ وڵامە سادەکەی ئەو

"یااا، من لە تۆ گەورەترم! ڕێزم لێ بگرە،" جیمین بە گاڵتەجاڕیەوە وتی، شەقێکی لەشانی دا...

"هاورێیان، پێموایە ئێمە تایهۆنگمان کەمە،" هۆسۆک وتی، بە شێوەیەکی کاریگەر هەموو ئەندامەکانی بێدەنگ کرد

" تایهیۆنگ کێیە؟ ئاااا ڤی، ئەو گەمژەیە لە کوێیە؟" یونگی بە بێزارییەوە پرسی، ئەو تەنها ویستویەتی ئەمە بە خێرایی کۆتایی پێبهێنێت تا بتوانێت جارێکی تر بخەوێتەوە، بڕیار بوو سەیری دەوروبەریان بکەن بەڵام بەڕێوەبەرەکەیان بە پەلە هاتە ژوورەوە

"هیۆنگ! تایهیۆنگ لە کوێیە؟ " جۆنگکووک پرسی، سێجین بە شێوەیەکی سەیر سەیری کردن دواتر وڵامی دانەوە

"ئەو پێش کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕۆیشتوە بۆ ژووری کارکردن ئێمە تەنها چاوەڕێی ئێوەمان دەکرد دەی بابرۆین" ڕوونیکردەوە کاتێک ئەوانی دیکە ڕۆیشتنە ژووری کارەکە

"ئایا ئێستا بانگمان دەکات ؟" یونگی بە بێزارییەوە وتی، بەڕێوەبەرەکەیان بە سادەیی سەری لەقاند کاتێک هەنگاویان نا بەرو ژووری کارەکەیان

بینییان تایهیۆنگ پێشتر لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو، هەموویان دانیشتن و یەکسەر دەستیان کرد بە قسەکردن

"هێی تایهیۆنگ، بۆچی ئێمەت لە خەو
هەڵنەساند؟ "
نامجوون دەستی پێکرد، تایهیۆنگ سەیری کرد

"من تەنها نەمویست لەخەوتان بکەم، هاورێیان" بە ڕاستی وەڵامی دایەوە، خۆشەویستی لە چاوەکانیدا دەبینرێت، بەڵام ئەندامەکان جگە لە هۆسۆک گرینگیان بەوە نەدا، هۆسۆک زەردەخەنەیەکی دڵنەوایی بۆ تایهیۆنگ کرد

جین وەڵامی دایەوە و چاوەکانی بەبێزاری سەیری ئەوی دەکرد وتی: "تۆ نەتویست لەخەومان بکەیت، ها؟ خەتای تۆیە ئەگەر دواکەوتین لەو نمایشە گرینگە

تایهیۆنگ تەنها سەیری خوارەوەی کرد و لە بەرامبەردا هیچی نەوت، ئەندامەکان پشتگوێیان خست لە کاتێکدا هەموویان لە پشتەوە بە خۆشحاڵیەوە قسەیان دەکرد

هۆسۆک بە شێوەیەکی سەیر بێدەنگە و بەردەوام چاو لە تایهیۆنگ دەکات

دوای کاتژمێرێک، گەیشتنە شوێنی مەبەست،
دوا دەکەون، وەک چاوەڕوان دەکرا، هەموویان تایهیۆنگیان تاوانبار کرد لە کاتێکدا بیانوویان دروست دەکرد بۆ ئەوەی دواتر بۆ بەڕێوبەری رونبمەنەوە

تایهیۆنگ بەدرێژایی نمایشەکە لەلایەن ئەندامەکانەوە سەرزەنشت دەکرا، پێدەکەنین کاتێک هەڵەیەکی دەکرد و قسەیان پێدەوت، وەک بڵێی چەقۆی لێبدەن، پاڵیان پێوە دەنا تا لە کورسییەکەی دەکەوتە خوارەوە، خۆیان بەدور دەگرت کاتێک بیویستایە قسە لەگەڵ ئەندامەکان بکات ئەوان بەردەوام پشتگوێیان دەخست

تایهیۆنگ هەستی بە شکاندنی دڵی دەکرد، بۆچی ئەندامەکان لەناکاو بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا کرد؟ گرنگی پێ نەدەدا ئەگەر وێنەگرتنەکەی لەدەست دابا، تەنها گرینگی بە ئەوان دەدا، بۆ ئەوەی باشتر مامەڵەی لەگەڵ بکەن

بۆ ئەوەی ئەوان گرینگی پێ بدەن وەک چۆن گرینگیان پێدەدات

بەڵام ژیان ئەوەندە ئاسان نییە، ئەندامەکانی تر گاڵتەیان بە تایهیۆنگ دەکرد تا نمایشەکە کۆتایی هات، هەموویان سەریاندانەواند و سوپاسی هەموو ستافەکانیان کرد و چوونە دەرەوە

چوونە ناو ئۆتۆمبێلەکە، بەرەو شوێنی مەشقەکانیان ڕۆیشتن، هەموویان باسیان لە نمایشەکە کرد، وە بۆ جارێکی تر سەرزەنشتی تایهیۆنگیان کرد، تەنها دەیانویست گاڵتەی پێبکەن ئەوە مەبەستی ئەوان بوو، پێدەکەنن تا هەستیان کرد خەریکە سیەکانیان لەدەست دەدەن

بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت تا دەگەنە ئەو بینایەی دەیانویست هەموویان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین، یەکسەر چوونە ژووری مەشقەکانیان

هەموویان بە خێرایی بەرەو بەرزکەرەوەکە ڕایانکرد، بە خێرایی دوگمەکانیان دادەگرت، دەرگاکە داخرا کاتێک تایهیۆنگ خەریک بوو بچێتە ژوورەوە، ئەویان جێهێشت

نەیبینی بەڕێوەبەرەکەی بەپەلە بەرەو ڕووی دەڕوات، تایهیۆنگ!

ئاهێکی هەڵکێشا کاتێک بەدوای بەرزکەرەوەیەکی تردا دەگەڕا، تێبینی کرد کە تەنها یەکێکیان بەردەستە و بەپەلە ڕۆیشت بۆ لای، گەیشتە ناو بەرزکەرەوەکە، هەستی کرد شتێکی خراپ خەریکە ڕوودەدات بەڵام شانی بەرزکردەوە وەک بڵێی گرینگی نەدا، فشاریدا لەسەر هەندێک دوگمە و دەرگای بەرزکەرەوەکە داخرا


بەردەوامە..

prognosticate | VxBTS "پێشبینی کردن"Where stories live. Discover now