i

53 14 89
                                    

گێرانەوەی نوسەر~

"تۆ یاریەکی پیس دەکەیت" یونگی بە تۆنێکی جدی وتی، چاوێکی لە هۆسۆک کرد کە بە ئاسوودەیی لەسەر قەنەفەکە دانیشت بوو. هۆسۆک برۆی ڕاستی بەرز کردەوە.

"چی؟ من تەنها وتم کە من گرنگی پێدەدەم کاتێک ئێوە ئەوە ناکەن" هۆسۆک وەڵامی دایەوە، توڕەبوون لە دەنگیدا دەبیسترێت.

یونگی زمانی گەست پێش ئەوەی سەیری لایەکی تر بکات، لە دڵی خۆیدا دەیویست بگری. جین چووە ژووری میوان و چاوەکانی وەرگێڕا کاتێک هۆسۆکی بینی.

"چی دەکەیت هۆسۆک؟ تۆ من شێت دەکەی بە هەڵسوکەوتەکانت " بگەورەترین ئەندام بەهاوارەوە قسەی کرد لەکاتێکدا قژی بەخراپی تێکەڵ بەیەک کرد. لەسەر قەنەفەکە دانیشت، جیمین'یش لەدوای ئەوەوە هات و لەتەنیشت ئەو دانیشت

"تکایە هەر کارێک دەکەیت وازی لێبهێنە هۆسۆک هیۆنگ" جیمین داوای لێکرد بە کەمێک درندانەیی. جۆنگکووک لە شوێنێکی نادیارەوە هاتە دەرەوە و لەسەر کەوانتەری چێشتخانەکە دانیشت. جین چاوێکی لێکرد بەڵام وەک هەمیشە پشتگوێی خست.

قسەی نوسەر/
(من نازانم ئێستا خانووەکەیان چۆنە بەڵام بیهێنە بەرچاوت کە ژووری میوان و چێشتخانەکە بەیەکەوە بەستراونەتەوە، باشە؟)

بچووکترینیان لەکاتێکدا ترێیەکی خستە دەمیەوە و بە خۆشحاڵیەوە دەیخواردەوە وتی: "تۆ ڕێگا لە ئێمە دەگریت هیۆنگ.

وە لە کۆتاییدا، سەرکردەکە چووە ژووری میوان. نامجون جوڵەیەکی کرد بۆ ئەوەی بچێت سەلاجەکەیان بکاتەوە بەڵام جۆنگکووک رێگری لێکرد و کوپێک ئاوی پێدا. نامجون 'سوپاس'ێکی بچووکی کرد و لە کورسیەکی بەتاڵ دانیشت.

نامجون سەیرێکی هۆسۆکی کرد پێش ئەوەی ئاهێک هەڵکێشێت و سەری بلەقێنێت. ئەو  تەواو بێزار بووە لە هەموو قسە قۆڕەکانی. هۆسۆک یەک بە یەک سەیری کردن پێش ئەوەی چاوەکانی بەبێزاری بسورێنێت.

"تەنانەت بۆچی دەتانەوێ بەو شێوەیە بەخراپ بڕوات؟ " بەبێ پێچ و پەنا وتی. ئەوانی تر بە چاوێکی بێباوەڕانەوە سەیریان کرد . جۆنگکووک وازی لە خواردنەوەی ئەو ترێیە هێنا کە تایهیۆنگ بۆی کڕیبوون بە گاڵتەجاڕیەوە پێبکەنی.

"تۆ ئەوەمان لێ دەپرسن؟ بەڕاستی؟ " بچووکترین بەردەوام دەبێت،
" ئەوە جۆرێکە لە ئیرەیی، پێت وانییە؟"

"باسی چی دەکەیت؟ " هۆسۆک بە بێتاوانیەوە وتی و بە سەرلێشێواوییەوە سەیری دەکردن کە سەیری ئەویان دەکرد.

"من تەنها بیری تایهیۆنگ دەخەمەوە کە هێشتا کەسێک هەیە کە دەتوانێت پشتی پێ ببەستێت، " هۆپی هۆکارەکەی ڕوون کردەوە و ئاهێکی هەڵکێشا، لە ئێستاوە ماندوو بوو لە یارییە خراپەکانی ئەندامەکان.

"دەزانی چی؟ من بێزارم لە قسە بێماناکانت-" نامجون دەستی پێکرد بەڵام خۆی بڕی کاتێک بینی تایهیۆنگ لە چوارچێوەی دەرگاکەدا وەستا بوو.

تایهیۆنگ بە خەمباریەوە وتی: "تکایە واز لە سەرزەنشت کردن بهێنە لەسەر هۆسۆک هیونگ. ئەو تاکە کەسە کە ڕێگریم لێدەکات ئەم گروپە بەجێبهێڵم" بەپەلە ڕۆیشت بۆ لای هۆسۆک و لە باوەشی گرت، کاتێک ئەمی دووەمیان لە باوەشی گرتەوە، فرمێسک بەچاویا هاتە خوارەوە.

بێ ئەوەی تایهیۆنگ بزانێت، هۆسۆک برۆکانی بەرز کردەوە لە دوای ئەو. خەندە لە دەموچاویدا و خۆبەزلزانین لێی دەدرەوشێتەوە.

"ئەوە کێشەکەیە! ئەو ڕێگریت لێدەکات لە ڕۆشتن" یۆنگی هاوارێکی کرد و بە توڕەییەوە هەڵسایەوە لە شوێنەکەی.

"بۆچی دەتەوێت بڕۆم؟ چی هەڵەم کردوە؟ تکایە دەتوانیت تەنها پێم بڵێیت هۆکارەکە چییە ؟!؟ " تایهیۆنگ دەستی کرد بە هاوارکردن کاتێک هۆسۆک دەستی بە قژیدا دەهێنا بۆ ئەوەی ئارامی بکاتەوە.

"نا ناتوانێت بیکات. تەنها بڕۆ تکایە، باشترە بۆ هەموومان" جیمین سەرزەنشتی کرد لەکاتێکدا سەیری خوارەوەی کرد.

"باوەڕت پێ ناکەم جیمین وە تۆ جۆنگکووک! بڕیاربوو ئێوە باشترین هاوڕێم بن!" تایهیۆنگ هاوارێکی کرد و هەستا، یەکسەر ڕایکرد بۆ ئاسوودەیی بۆ ژوورەکەی خۆی.

ئەندامەکانی مابوونەوە بە بێدەنگی سەیری یەکتریان دەکرد.

"سەیر بکەن ئێوە چیتان کردووە، "هۆسۆک بە گاڵتەجاڕیەوە وتی، بە شێوەیەکی کاریگەر بێدەنگییەکەی شکاند.

"وە ئەوە هەڵەی کێیە، ها؟" جین پرسیارێکی لێی کرد بەروکەشێکی تورە و بێزارییەوە وەبە زەبری هێز بچێتە ژووری نووستنەکەی بۆ ئەوەی سارد بێتەوە.

چوارەکەی تر سەریان لەقاند و بەدوای جیندا ڕۆیشتن. هۆسۆک شانەکانی هەڵکێشا، یەک تۆزیش گرنگی پێ نەدا.

"تایهیۆنگ ناڕوات و منیش بەدڵنیایەوە دەیبەمەوە"


بەردەوامە....

prognosticate | VxBTS "پێشبینی کردن"Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt