s

52 16 82
                                    


-لەکاتی وێنەگرتنی فیلمی hwarang-

تایهیۆنگ لەسەر کورسیەکەی بەر بوویەوە کە لەگەڵ خۆی بتڵی ئاواکەش کەوتە خوارەوە روخساری تای بەتەواوی تورە و ماندوو بوو هەرچەندە هێشتا کاتی وێنەگرتنی بەشەکەی ئەو نەهاتووە.

پشتی بەکورسەکەدا و سەری بەرەو دواوە برد. چاوەکانی داخست، بیری لە هەندێک شت دەکردەوە کە لەپێشدا رویدابوو.

ڕۆژێکی درێژ و ماندوو بوو بۆ ئەوان. بە شێوەیەکی سروشتی، هەموویان بەرەو ژوورەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە و تەنانەت سەیری یەکتریش ناکەن.

تایهیۆنگ چووە ژوورەکەی خۆی لە پشتەوە. خۆی گۆری و بیجامە ئارامەکەی لەبەر کرد و لەسەر جێگا نەرمەکەی پاڵکەوت. دوای ئەوە یەکسەر خەوی لێکەوت. بەر لەوە هەستی کرد کە چاودێری دەکرێت بەڵام گرینگی نەدا، پێی وایە تەنها یەکێک بێت لە ئەندامەکان.

لەناکاو بەئاگا هات کاتێک هەستی کرد کەوا کێویستی بە تەوالێتە، نەفرەتێکی کرد کە ئەوە وای لێ کرد خەوەکەی تێک بچێت، موبایلەکەی داگیرساند و سەیری کاتژمێرێکەی کرد

2:50am

"بەراستی؟" تایهیۆنگ بەگاڵتەجاریەوە سەیری کاتژمێرەکەی کرد کاتێک بۆی دەرکەوت تەنها یەک کاتژمێرە خەوتوە، هەڵسایەوە و بەرەو تەوالێتەکە رۆیشت لەوکاتەدا گوێی لە شتێکی نائاسایی بوو

دەنگێکی زۆر ناخۆش گەیشتە گوێچکەکانی و وای لێکرد بە سوکی گوێچکەکانی داپۆشێت.

کەسێک لە دەستشۆرەکە چەقۆیەک تیژ دەکاتەوە. لەناکاو، تەنگاویەکەی ئەو نەماوە کاتێک بۆیدەرکەوت کەسەکە وازی لە تیژکردنەوەی چەقۆکەی هێنا.

تایهیۆنگ بەهێمنی بەڵام بە جێگیری لەوێ دورکەوتەوە و بەرەو تاریکیەک رۆیشت، لەگۆشەیەک وەستا و سوپاسی خوای دەکرد کە سەلامەتە

لە ترسدا دەلەرزی، پشتی بە دیوارەکە بەست و ئەژنۆکانی لە باوەش گرت، هەوڵیدا هەناسە هێمن و هێمنەکەی کەم بکاتەوە تا دەنگ دەرنەکەن.

دەرگای دەستشۆرەکە هێواش هێواش کرایەوە، دەنگێکی بێزارکەری لێدەهات. لێدانی دڵی خێراتر بوو کاتێک کەسێک هێواش هێواش لە ژوورەکە دەرچوو.

کەسەکە پێش ئەوەی دەرگاکە دابخات بە خێرایی دەوروبەرەکەی پشکنی. تایهیۆنگ وردەکارییەکی گرت کە ئەو کەسە کێیە.

ئەو بوو -

دەستێک لەسەر شانی ڕاستی داندرا. تایهیۆنگ یەکسەر چاوەکانی کردەوە، هاوارێکی بەرزی کرد. ئارام بووەوە کاتێک بینی کێیە.

"بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم کە تۆم ترساند بەڵام ئەوان بانگت دەکەن " کەسەکە وەستا بۆ ئەوەی بە چاوێکی نزم سەیری کاتژمێری دەستی بکات.

"پانزە خولەکی تر. بەشەکەت نزیکە بۆیە دەبێت ئێستا ئامادەکاری بکەیت" بە دەربڕینێکی نیگەرانییەوە لە دەموچاویدا بەردەوام بوو. تایهیۆنگ سەری بە بەڵێ جوڵاند و زەردەخەنە ئاساییەکەی پێدا. کەسەکە زەردەخەنەیەکی بۆ کردەوە و لەوێ رۆیشت.

تابهیۆنگ ئاهێک هەڵدەکێشێت، جەستەی کەمێک دەلەرزێت بەهۆی ئەو ترسەی کە چەند ساتێک لەمەوبەر تووشی بوو.

"پێم سەیرە بۆچی کاتژمێر ٣ی بەیانی لە دەستشۆرەکەدا چەقۆیەک تیژ دەکاتەوە" لە دڵی خۆیدا وتی، شۆکێک لە چاوەکانیدا دەبینرێت.

دەرهێنەرەکە هاوارێکی کرد و سەرنجی ڕاکێشا و وتی: "تایهیۆنگ! ئێستا نۆرەی تۆیە." تایهیۆنگ یەکسەر هەستا و چووە شوێنی وێنەگرتنەکە.

بەردەوامە...

prognosticate | VxBTS "پێشبینی کردن"Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt