o

56 17 67
                                    

-چەند مانگێک دواتر-

خۆر کە ئەوەندە ڕووناک و وزەبەخشە، هێواش هێواش لە شوێنی حەشاردانی خۆیەوە هەڵدێت, جریوەی دەنگی باڵندەکانی دەرەوە، هەوا بەهێواشی خۆی دەخزێنێتە ئەو جەستە گەرمانە کە هێشتا لە ژێر ئاسوودەیی بەتانیەکانیاندان

تیشکە بەهێزەکەی خۆرە بەتینەکە بەهێزێکی زۆرەوە لە پەنجەرەکە دەدات کەوا لەو ئەندامانەی گروپەکە دەکات بەئاگابێن کە بەناوی بانگتان ناسراون

یەکێکیان لەخەوەکەی بەئاگا هات، ڕۆتینی بەیانی خۆی ئەنجامدا لەکاتێکدا زەردەخەنەیەکی میهرەبانی بچوکی دەکرد. چەند مانگێکی پێچوو تا بە تەواوی و چاوەڕواننەکراوانە چاک بوو یەوە. پێش ئەوەی لەرزێک دایبگرێت لەبەر یادەوەرییەکانی، ئێستا باشە

رێگەی خۆی گرتە خوارەوە لە پلیکانەکاندا، چووە چێشتخانە بۆ ئەوەی شتێک ئامادە بکات و بێگومان بۆ ئەندامەکانیش

ماوەیەکی پێچوو تاوەکو بەدەنگی نزم نزم هەوڵی دەدا چێشتەکە ئامادە بکات، ئاهێکی دایەوە و کەلوچەلەکانی کە پێویستی بوو بۆ رازاننەوەی مێزەکە بەکار هێنا و قاپەکانی لەسەری دانا

بە ڕەوشتەوە دوو قاپ هێلکەی سورکراوە دادەنێت، ئەو بۆنە شیرینە هەڵدەمژێت کە خواردنە ئاماژەپێکراوەکان دەریاندەدەن. ئەو برنجی گونجاو دەخاتە سەر هەر قاپێک، دەزانێت کێ ژەمی زیاتری دەوێ

دوای ئەوە بەپەلە خواردنی خۆی هەڵگرت و بە خێرایی بەشەکەی خۆی خوارد. دەیزانی کە ئەوانی تر نایانەوێت لە کاتی نانی بەیانیدا لە دەوریان بێت

ئەندامەکان لەو کاتەوەی لە خەو هەڵساوە مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا دەکرد. باشە، خراپتر لەوکاتەی پێش ئەوەی بکەوێتە نەخۆشخانە. و بەردەوام خراپتر بوون کاتێک ڕۆڵێکی لە درامایەک وەرگرت بە ناوی "hwarang"

ئەو پێشنیارەکەی ڕەتکردەوە، بەو هیوایەی کە بە جۆرێک کاریگەری ئەرێنی لەسەر هاوڕێکانی لە گروپەکەدا هەبێت. بەڵام زۆری نەخایاند. ستافەکان بە تەنیا جێیان نەهێشت، جەهەنەمیان بێزاریان دەکرد تا ئەو ڕازی بوو

لە بەرامبەردا ئەندامان ژیانی ئەویان کردە دۆزەخێکی زیندوو. هێشتا نازانێت بۆچی وەک پارچە زبڵێک مامەڵەی لەگەڵ دەکەن. وەک ئەوەی تەنانەت مافی ئەوەی نەبێت ژیانی خۆی بژی.

ئەو کارەی کرد کە پێی وابوو دڵخۆشیان دەکات، تەنانەت ئەوەندە ڕۆیشت کە واز لە خەونەکانی بهێنێت. تەنها بۆ ئەوەی ببینێت ئەوان بەبونی ئەو دڵخۆشن بەڵام نەیتوانی

خواردنەکەی خوارد و کەلوپەلەکانی شۆرد پێش ئەوەی بەپەلە بە پلیکانەکاندا سەرکەوێت و بچێتە ژوورەکەیەوە. گەرماوێک بکات و جلەکانی لەبەر کرد، ئامادە بوو بۆئەوەی دەربچێت

جارێکی تر چووە خوارەوە، هەموو ئەندامەکان لە دەوری مێزەکە بوون، بە خۆشحاڵیەوە لەگەڵ یەکتردا گفتوگۆیان دەکرد. زەردەخەنەیەکی تاڵیان بۆ دەنێرێت و پێڵاوەکانی لەبەرکرد و بەرەو دەرگای دەرەوە دەڕوات

بە تۆنێکی دڵخۆشەوە وتی: "بای هیونگەکان وە جیۆنگکووک! ئێستا بەرەو دەرەوە دەڕۆم." ئەندامەکان یان چاویان لێی دوردەخستەوە یان بە ئاشکرا پشتگوێیان دەخست

تایهیۆنگ بینی چاوەکانی هۆسۆک بە تەنیا سەیری دەکەن، گەرمی تێیدا هەست پێدەکرا. هۆسۆک زەردەخەنەیەکی بچووک لە هەمان کاتدا گەشاوە و بچووکی بۆ نارد.

هۆسۆک پێی گوت: "ئاگاداری خۆتبە" تایهیۆنگ سەری بە بەڵێ جوڵاند پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە، دەرگاکەی بە نەرمی لە پشتیەوە داخست . چاوی ​​لە ئەندامەکان لادا و تەنیا چاوی لە ئاسمانی ڕوون بوو.

هەناسەیەکی قووڵ دەداتەوە و بۆ ساتێک چاوەکانی دادەخات. نزیکەی یەکسەر دەیکاتەوە و چاوە قاوەییە نەرمەکانی پیشان دا. دەتوانێت هەست بە گەڕانەوەی زەردەخەنە وروژێنەرەکەی بکات لەسەر دەموچاوی.

"دەتوانم ئەمە بکەم. وازناهێنم، "

"بەدڵنیاییەوە دڵخۆشیان دەکەم تەنانەت ئەگەر ئازاریشم بدەن"

بەردەوامە...

prognosticate | VxBTS "پێشبینی کردن"Where stories live. Discover now