part 1 ꧁town꧂

202 27 140
                                    


برینەکانت چۆنن ئێستا باشترن ؟

بێلا : بەڵێ پێموایە , هەرچۆنێک بێت ئەوان بیرم دەخەنەوە بەچیدا تێپەڕیوم هێزی زیاترم پێدەبەخشن

بەیانی تەداویت کردووە ؟

بێلا : بەڵێ دکتۆر پەرستارەکان گرینگی باشم پێدەدەن

ئامادەی بۆ ئەوەی دەستت پێبکەین بێلا ئارسەر ؟

بێلا : هەرچۆنێکت بووێت وەک ئەوەیە لە لێکۆڵینەوە بم ( بە گاڵتەوە )

بەنزیکەی هەمان شتە بەڵام نەرموونیانتر , ئێستا گەر لێت بپرسم بیرتە ژیان لە کوێوە دەستی پێکردووە

بێلا : لەو کاتەوەی لە دایکبووم

نانا مەبەستم ئەوە نییە کاتەک لێت دەپرسم ژیان لە کوێ دەستی پێکردووە کام بیرەوەریەت بیردەکەوێتەوە ؟ وەک ئەوەی خاڵی سەرەتای ژیانت بیت

بێلا : ئەها باشە پێموایە لەو شوێنەیە کە .........

بێلا : تکایە دەتوانم لە ژوورەکەی خۆمدا کەمێک
ئارامی بەدەست بهێنم تکایەەەەە

ڕۆز : هەر ئێستا ئەو شانەیەم بۆ بگەڕێنەوە جۆن

جۆن : گەر دەتوانی وەرە بیگەڕێنەوە لا لا لا

ڕۆز : دایکەەە بە جۆن بڵێ شانەکەمم بۆ بگەڕێنتەوە

دایک : جۆن پێویست دەکات بانگی باوکت بکەم یان شانەکەی بۆ بگەڕێنیەوە ؟ جۆن لەگەڵ تۆ قسەدەکەم

ڕۆز خەریکی گریان و هاوارکردن بوو جۆنیش بێ گوێدانە قسەکانی دایکی هەر خەریکی بێزارکردنی خوشکەکەی بوو

دایک : ئارسەر دەتوانێ بێی سەرزەنشتی منداڵەکانت بکەی تەواو هەراسانیان کردووم

باوک : جۆن ( بەتوندی و جدیەوە )

لەگەڵ دەنگی ئارسەر ڕۆز وەستا لە گریان و هاوارکردن و جۆنیش لە شوێنی خۆی وەستا

ئارسەر : چەند جار پێمگوتی بوەستی لە بێزارکردنی خوشکەکەت بۆچی ناتوانێ ڕۆژێک بێ کێشە بەسەربەری

جۆن شانەکەی لەسەر مێزەکە داناو و ڕۆشتە دەرەوە لە ماڵەکە

دایک : هێی جۆن بۆ کوێ ؟ , ئارسەر نەتدەتوانێ کەمەک لەسەرخۆتربیت مەگەر گوتم واهاواربکە بەسەریدا

ئارسەر : دەی تۆش بەهیچ ڕازی نی ئان خۆت بانگی منت کرد , ئێستاش گەر کارێکت بە من نەماوە دەچمەوە بەلای ئیشی خۆمەوە

ئان : گەر بۆ خوانی ئێوارە نەگەڕایەوە دەبێت بچی بەشوێنیدا ....

بێلا : بوەستە لە ناز و مەکرد کردن ڕۆز ئەوەی ئێستات بە دڵبوو ؟ چەندین شانەی ترت هەیە

ڕۆز : ئێستا بۆ خەتای منە مەگەر ئەو ناتوانێ بوەستێ لە بێزارکردنم تۆش دایمە لە هەموو شتێک خەتای من دەگری

ڕووڪەشWhere stories live. Discover now