part 5 conversation

72 9 48
                                    

بینجامین : سەرەتا تۆ پێویستە ڕێزی بگری
هەرگیز گاڵتە بە نیشانەکانی هەرزەکاری نەکەیت وەک دەنگی یان گەورەبوونی لوتی هەرگیز شتێک یان قسەیەک مەکە لە کەڕامەتی ئەو بدات ئەوەت لەبیربێت ئەوان لەو تەمەنە زۆر گرینگی بە شێوازی دەرکەوتن و کەسایەتی خۆیان دەدەن چاکتریشە گەر جار جارە پێیدا هەڵبدەی و وەسفی بکەی سەبارەت بە توڕەییەکەشی ئەوە شتێکی ئاساییە لەو کاتانەیاندا زیاتر هەست زاڵە , توڕەیەکی واش لە ڕوویەکی تر سوودی خۆی هەیە گەر کاتێ توڕەیە یاخود غەمبارە یان هەر هەستێکی نەرێنی تر گەر دەرینەبڕێ لەوانەیە تووشی (psychosomatic )* ببێت
چارەسەرەکەشی ئەوەیە کاتێک ئەو توڕەیە تۆش هەڵمەچوو لەگەڵیدا و توڕەمەبە دواتر هۆکاری توڕەبوونەکەی بپرسە و شتەکانی بەشێوازێکی لۆژیک بۆ ڕوون بکەوە

ئارسەر : چەندی گوێدەگرم دەزانم منیش چەندە هەڵەم هەبووە , ئەی کاتێ شتێکی هەڵە دەکات چی بکەم ؟ خۆت دەزانی لەو تەمەنە زۆر زیاتر دەکرێت توشی هەڵە بن تا تەمەنەکانی تر

بینجامین : لەو کاتانە پێویستە خۆت لە توڕەبوون بپارێزی گەر نەتوانی وابکەی لەوەیە یەکەم هەنگاوبێت بۆ ئەوەی منداڵەکەت فێری درۆ بکەی و جارێکی تر ئەو هەلەت پێنەبەخشی باسی شتەکانت بۆ بکات ئەوکات پەنا بۆ کەسی تر دەبات کە شتەکانی لەگەڵ هاوبەشی پێبکات گەر ئەوانەش کەسانێکی ڕەفتار چاک نەبن ئەولا لەولا خراپتر دواتر پێویستە ڕێی پێبدەی بە تەواوی شتەکانت بۆ باسبکات و تۆش وەک هاوڕێیەک گوێگربی بۆی دواتر پێیبڵێی بۆچی هەڵەبووە دەبێت چی بکات خاڵە باشەکەش لەو تەمەنە ئەوەیە خاوەنی ویژدانێکی زیندوون زوو هەست بە تاوان دەکەن گەر هەڵە بکەن

ئارسەر : ئای بینجامین پێموابوو دایم باشترین ڕەفتارم لەگەڵ کردوون کەچی چەند شتی هەڵەم کردووە

بینجامین : کاتێک ئێمە گەورەترین لەوان مانای ئەوە نییە دایم ڕاستین مرۆڤ تا ژیان بکات هەڵەش هەر دەکات ئەوەش شتێکی ئاساییە

ئارسەر : مرۆڤی لوت بەرز و خاوەن غرور ئاسان نییە ئەوە قبووڵ بکەن

بینجامین : دڵخۆشم کە تۆ لەوان نیت ( بەشێوازی گاڵتەوە گوتی )

ئاسەر : منیش , ڕاستی هاوڕێ لە سەرەتای گفتوگۆکەماندا گوتت کە دەبێت پێش قۆناغی هەرزەکاری باسی هەرزەکاری بۆ منداڵەکانمان بکەین بۆچی دەبێت وابکەین ؟چ خاڵێکی باش لەوەدا هەیە

بینجامین : همم لەواقیعدا زۆربەی دایک و باوکان هاوشێوەی تۆ باسی هیچ شتێکی هەرزەکاری بۆ منداڵەکانیان ناکەن ئەوەش خۆی شتێکی چاک نییە لە کاتەک پێویستە منداڵەکان پێش قۆناغی هەرزەکاری بزانن دواتر چ شتێک بەسەر جەستە و دەروونیان دادێت ئەوەش یارمەتیان دەدات کەمتر بشڵەژێن هەر بۆ نموونە قۆناغی هەرزەکاری کچان لە سوڕی مانگانەوە دەست پێدەکات ئەوەش حاڵەتێکی فیسیۆڵۆجی جەستیەیی ئاساییە بەڵام کاتێک کچەکە هیچ زانیاریەکی وای نییە لەسەر ئەو بارودۆخە و بۆ یەکەمجار دەکەوێتە حاڵەتێکی ئاوا زۆرینەی توشی شۆکبوون دەبن و دەگرین وادەزانن توشی نەخۆشیەکی ترسناکبوون زۆریش توشی قەلەقی و شڵەژاوی دەبن دەربارەی گۆڕانکاریە جەستیەکانیان لە کاتێکدا گەر دایکەکە پێشتر باسی ئەو گۆڕانکاریانەی بۆ کردبا ئاسانتر ئەو بارودۆخە دەروونیەی تێدەپەڕاند بۆ کوڕەکانیش بە هەمان شێوە

ڕووڪەشМесто, где живут истории. Откройте их для себя