part 3 ꧁trip ꧂

80 12 78
                                    

5:30 بەیانی

ئان : ئارسەر هەستە کاتێکی وای نەماوە بۆ ئەوەی بەڕێبکەوی

ئان لە هەوڵی ئەوەدابوو هاوسەرەکەی بێداربکاتەوە لە خەوە قورسەکەی نەوەک دوابکەوێت لە گەشتەکەی خۆشی پێش وەختە هەموو پێداویستیەکانی ئارسەری ئامادەکردبوو

ئان ; دەی ئارسەر تەنانەت خواردنیش حازرە

ئارسەر : باشە با سەرەتا خۆم بشۆم دواتر نان دەخۆم

7:00 بەیانی

بێلا : ڕۆز هەستە کاتی قوتابخانەتە دەی

ڕۆز : تەنیا کەمێکی تر

ئان : کچینە وەرنە خوارەوە کاتی نانی بەیانییە

بێلا : گوێت لێیە دایکمان بانگمان دەکات بەپێی یاسای دایکم گەر لە کاتی خۆی لەسەر سفرە ئامادە نەبی بۆت نییە ئەو ژەمە نان بخۆی

ڕۆز : باشە باش تۆ بڕۆ ئێستا منیش دێم

ئان : دەی خێراکەن خەریکە چایەکە سارد دەبێتەوە

بێلا : ڕۆز پارچەیەک لەو پەنیرەم پێبدە

لەکاتی خوانی بەیانیدا ڕۆز تێبینی ئەوەیکرد باوکی و براکەی ئامادەنین لەسەر سفرەکە لە کاتێکدا هەمووان لەکاتی ژەمەکاندا پێویستە ئامادەبن دەیزانی جۆن ئەو چەند ڕۆژە درەنگتر هەڵدەستێ و خەواڵوە بەهۆی دەرمانەکانیەوە بەڵام باوکی ...

ڕۆز : دایکە کوا باوکم ؟

بێلا : ڕاستە باوکم لە کوێیە

ئان : پێویست بوو گەشتێکی لەناکاو بکات بەهۆی هەندێک کاری خۆی

بێلا : کەی دەگەڕێتەوە ؟

ئان : هەفتەیەکی تر , بەهەرحاڵ وازلەوە بێنە وانەکانت چۆنن بێلا پاش ماوەیەکی تر تاقیکردنەوەی کۆلێژت دەست پێدەکات

ڕەفتارەکانی دایکم زۆر ئاشکران لام بەدڵنیایەوە باوکم بۆ گەشتێکی ئاسایی نەچووە تەنانەت گەر شتەکەش ئاسایی بێت بەڵام دایکم نایەوێت بیزانین بەو پێیەی واخێرا بابەتەکە دەگۆڕێت بۆ شتێک سەرنجم ڕابکێشێ و بابەتەکەی باوکم لەبیربکەم نەوەک پرسیاری زیاتربکەین

بێلا : باشن خۆمم ئامادەکردووە بۆی

ڕۆز : دایە بێلا دواتر دەچێتە کام کۆلێژ لە قوتابخانەکەمان دوورە یاخود نا ؟

ئان : ڕۆز ئازیزم بێلا دەچێتە شار بۆ کۆلێژ ماوەیەک لەگەڵ ئێمە ناژی

ڕۆز : بۆچی ؟ ئەی بەیانیان لەگەڵ کێ بچم بۆ قوتابخانە

ئان : شیرینەکەم ئێرە تەنیا شارۆچکەیەکی بچووکە و هیچ کۆلێژێک لێرە نییە بۆیە بۆ ئەوەی خوێندنەکەی تەواوبکات دەبێت بچێتە شار , ئەوکات لەگەڵ جۆن بڕۆ

بێلا : دەی خاوە خاو مەکە ڕۆز دوادەکەوین نوریش لەبەر دەرگایە

ڕۆز : باشە پێڵاوەکانم لەپێدەکەم و دێم

ڕووڪەشWhere stories live. Discover now