part 2 ꧁john ꧂

111 15 68
                                    

جۆن : پێمباشترە لە ماڵەوە دەربچم وەک لەوەی خەریکی دەمەقاڵێیەکی بێتام بم لەگەڵ باوکم باشە مەگەر چ شتێکم کردبوو تا ئاوا لەپێش خوشکەکانم دەنگی بەسەرمدا بەرزبکاتەوە دایمە هەر خەریکی خوشکەکانمە لە هەموو بارودۆخێکدا هەر من تاوانبارەکەم

لەناو توڕەیی و بیرکردنەوە هەرزەکاریەکەی بێئاگایانە خۆی کێشا بە گەنجێکی نزیک تەمەنی خۆی

جۆن : مەگەر پێش خۆت نابینی کوڕە

لویس : های های کوێری ڕێگا قەرداریشمان دەکاتەوە

جۆن : کێ کوێرە لویسی شەل

لویس کەمێک دەشەلی بەهۆی شکانی قاچی چەپی کە هێشتا بە تەواوی چاک نەببوویەوە قسەکەی جۆن و شێوازە بێ فیزیەکەی زیاتر بووە هۆی توڕەکردنی لویس و دروستبوونی دەمەقاڵێی زیاتر لەنێوانیان ئەوەی زیاتر مایەی بەدبەختی جۆن بوو لویس هەمیشە لەگەڵ کۆمەڵەکەیەتی , کۆمەڵێک کوڕی هەمان تەمەنی خۆیان

لویس : کوڕینە ئادەی با کەمێک لەشی نەرم بکەینەوە

بێلا : کەواتە تۆش گرینگی بە وانەکانت بدە ئەوەندە ئیهمال مەبە

نور : باشە 。◕‿◕。 .., بێلا بێلا سەیرکە ئەوە جۆن نییە لەوێ

.... : لویس خێراکە با ڕاکەین خەریکە خوشکەکەی بەرەو ئێرە دێت با لەوە زیاتر توشی کێشە نەبین

لویس : گیانت نەرم بوویەوە کوێرە ؟ جارێکی لەوە زیاتر زمانت درێژ نەکەی گەرنا خراپترت پێدەکەین

بێلا : جۆن جۆن , چی ڕوودەدات ؟ سەلامەتی ؟حاڵت بۆ وایە

لە کاتێکدا من و بێلا بەرەو لاکەی تری باخچەکە ڕۆشتین تێبینیم کرد کۆمەڵێک هەرزەکار خەریکی دارکاری دانەیەکی ترن بە تەنیا بیرمدەکردەوە چەندە ترسنۆکیە ئاوا بە کۆمەڵێک هێرشبکەنە سەر دانەیەکی تر کاتێک زیاتر وردبوومەوە زانیم ئەوەی دارکاری دەکرێت جۆنی برای بێلایە کاتێک گەیشتین ئاوانی تر ڕایانکرد بەڵام جۆن زۆر بە خراپی لێیدرابوو وەک نیمچە بێ هۆشێک کەوتبوو دەم و لوتی خوێنی لێدەهات و چاوێکی هەڵئاوسابوو بەهۆی لێدانەوە

جۆن : باشم شتێکی وانییە

بێلا : هەستە با دەم و لوتت خاوێن بکەمەوە و کەمێک ئاو بخۆ

جۆن : وازم لێبێنە گوتم شتێکی وانییە

بێلا : هەستە بەوە دەڵێی هیچ نییە

بێلا بە تووندی دەستی خستە ژێر باڵی جۆن تا یارمەتی بدات هەستێتەوە وەک ئەوەبوو بێلا توڕەبێت بەڵام ئەوەی خۆی لە پشت توڕەییەکەی شاردرابۆیەوە زیاتر خەم بوو بۆ براکەی لە منداڵیەوە بێلا دەناسم لە دوای دایک و باوکی هەست بەرپرسیارەتی تەواو دەکات بۆ خوشک و برا بچووکەکەی بۆیەش هەموو کات کە لەسەر شتێک توڕەدەبێت دەربارەی ئەوان بابەتەکە زیاتر خەمخۆری ئەوانە تا توڕەییەکەی

ڕووڪەشWhere stories live. Discover now