part 4 ꧁ adult ꧂

73 9 15
                                    


دەبێت کەسێکی تر بێت لەسە شێوەی من
هاتبێت ؟

بینجامین : وای لە خۆت و گاڵتە بێتامەکانت ئارسەر

ئارسەر : ئەی چی بکەین ؟

بینجامین : هەستە با باوەشێکت پێدابکەم دەزانی چەندت پەڕۆشتبووم برادەر

ئارسەر : بۆیە نە سەردانێکت کردووم نە نامەیەکت ناردووە بۆم

بەدەم گلەیەوە باوەشێکی برایانەیان کرد و دانیشتن باسی ڕابردوویان دەکرد

بینجامین : هاوسەر و منداڵەکانت چۆنن ؟ سەلامەتن

ئارسەر : ڕاستی منیش بەو هۆکارە هاتووم بینجامین

بینجامین : هیچ بووە ؟ نەڵێی دووبارە نەخۆشم

ئارسەر : نانا لە ڕاستیدا شتەکە دەربارەی کوڕە هەرزەکارەکەمە

بینجامین : چییەتی

ئاسەر : نازانم چۆن ڕەفتاری لەگەڵدا بکەم دایمە لە هەڵچووندایە هەر خەریکی شەڕ و ئاژاوەیە دەترسم ڕۆژێک بەهۆی ئەو توڕەییەی توشی شتێک ببێت

بینجامین : حەلی ئەوە ئاسانە , وەرە ئێستا تا چێشتخانەیەک بچین و شتێک بخۆین دواتر وەک کاتی لاوی تا درەنگ دادەنیشن و باسی شتەکانت بۆ دەکەم

ئارسەر : ئەی خێزانەکەت ؟ بۆ نەچینەوە ماڵەوە

بینجامین : ڕۆشتۆتەوە سەردانی دایک و باوکی بکات بۆ چەند ڕۆژێک ناگەڕێتەوە

ئارسەر : دەی کەواتە لە ماڵەوە تا درەنگ دەتوانین قسەبکەین بێ ئەوەی کەس بێزاربکەین

𖧷𖧷𖧷

کاتێک بێلا بەهۆی ترسەوە هەناسەی خۆی گرتبوو و لە شوێنی خۆی سڕبوو بۆ ساتێک بیری بەلای ئەو جنەدا چوو کە هاوڕێکانی باسیان کردبوو بۆی بۆیە بە هێواشی و بە ترسەو بەرەو دواوە ڕووی سوڕاند تا خاوەنی ئەو دەستتە ببینێ کە لەسەر شانی چەپی بوو

بێلا ; وای ڕەهێڵ دەزانی چەند منت ترساند

ڕەهێڵ ; ببورە بێلا چەند جارێک بانگم کردی دیارە گوێبیستم نەبووی تەنیا هاتم بزانم سەلامەتی وا دەستت بەسەرتەوە گرتبوو

بێلا ; ژانە سەرێکی خراپمە نازانم چی بکەم بۆیە هاتمە ئێرە , ئەی تۆ چی دەکەی لێرە ؟

ڕەهێڵ ; زوو زوو دێمە ئێرە شوێنێکی هێمنە فەرموو کەمێک ئاو بخۆ بەڵکو باشتربیت

بێلا ; سوپاس , ڕاستی ڕەهێڵ پێشتر وابیردەکردەوە زۆر لەخۆبایت بۆیە هاوڕێیەتی کەس ناکەیت بەڵام پێموابێت هەڵەبووم

ڕەهێڵ ; شتێکی ئاساییە یەکەم کەس نیت وای پێگوتبم بە سروشت کەسێکی تێکەڵ نیم ڕوونتر بڵێم ناتوانم بە ئاسانی تێکەڵی خەڵکی تربم یان هاوڕێیەتی دروست بکەم

ڕووڪەشWhere stories live. Discover now