|Chapter_01|

1.4K 152 116
                                    

تەمەنم پانزە ساڵان بوو وەک هەر هەرزەکارێکی تر
سەرەڕۆو وسەرکێش بووم،بەڵام کەم ئەقڵ و
گەمژە نەبووم.

ڕۆژێک بەرنامەیەکم بەرچاو کەوت کەوەک هەر بەرنامەیەکی تر دەتتوانی هاوڕێی بیانی پەیدا بکەییت
و قسەیان لەگەڵا بکەیت.

سەرەتا کەمێک بێزار ببووم بەڵام چێژم وەردەگرت
قسەکردن لەگەڵ کەسانی دەرەوە شتێکی ناوازە بوو
هەتا هەستم بەوە دەکرد کە ڕۆژ بەڕۆژ
ئینگلیزیەکەم زۆر باش دەبێت.

هەموو شتێک باش بوو تائەوەی لەناکاو کەوتمە
ڵایڤی کوڕێکەوە بەڵام ئەو کوڕێکی ئاسایی
نەبوو ئەو خوێڕی سەرسەری یاریپێکەر بوو.

تەمەنی 23ساڵ بوو لەنێو باندێکا بوو خۆیشی
سەرۆکی باندەکە بوو بەنزیکەیی یانزە کەس
لەنێو باندی ئەو کوڕەو لەژێر دەستی ئەوا
کاریان دەکرد.

لەهەمووی سەیرتر کچێکیش لەنێو باندەکە بوو
کاری ئەو هەڵخەڵەتاندنی کچەکان و هێنانیان
بۆ لای ئەو کوڕانە بوو.

هیچ کام لەئەندامانی باندەکە تەمەنییان لە20ساڵ
کەمتر نەبوو،ئەوان یەک لەیەک مەترسیدارتر بوون.

تائەوەی خووم بە ڵایڤی ئەو کوڕەوە گرت،وە من تەنها
گوێگر بووم هیچ کات قسەم نەدەکرد.

پێم سەیر بوو ئەو کوڕە هەموو کەسێکی وەک منی دەردەکرد گەر قسەی نەکردبا یان نەیاناسیبا
کەچی منی دەهێشتەوە هەتا قسەی بۆم دەکرد

تەنانەت هەندێ جار،باسی کارە قێزەونەکانیشی دەکرد
کاتێ بەتەواوەتی زانیم ئەوان چ کارەن و چۆن
کەسێکن کە لەبەر چاوی کچەکان خۆیان

وەک فریشتە دەردەخەن تائەوەی کچەکە دەکەوێتە
داوی یەکێک لەکوڕەکان وە ئیدی وێنەی خۆیانیان بۆدەنێرن و ناچار بەکۆمەڵێک کار دەکرێن.

دەستم کرد بە قسەی ڕەق شکاندنەوە سوکەیاتی
هەموو شتێکم بەو کوڕە دەگوت،بەڵام سەیر بوو
نەک توڕە نەدەبوو،تەنانەت پێدەکەنی.

هەموو کات هاوڕێکانی و ئەندامانی باندەکە دەیانگوت
سەیریکە بۆیەکەم جار کچێک چۆن پێت ڕادەبوێرێت.

تائەوەی منیش.......



__________________


||MISTAKE||✔Where stories live. Discover now