|Chapter_10|

543 134 80
                                    

"ئـێـسـتا کاتی یاریە خانمەڪان!"

هەردووکمان بەترسەوە سەرنجی لای دەرگا
کەمان داو جیڤانـ'ـم بینی چۆن بزەیەکی
لار لەسەر ڕوخساریەتی و وەستاوە.

هاتە ژوورەوە کاتێ منی بینی برۆکانی
لێکداو هاتە لامەوە و لەبەرامبەرم
دانیشت.

"ئەمە بۆ وات لێهاتوە؟"

بەسەرسامیەوە گوتی و دەستی
لەشوێنی زلەکەدا لەئازاردا کەمێ
هاوارم کرد.

"لەبەڕێز ئـیـان بپرسە!"

بەڕقەوە وەڵامیم دایەوە
هەڵساوە و سەیری ئیڤای کرد.

"خۆ من بەو گەمژەیەم گوت بێ زیان!
بەڵام هەردەبێ قسەم بشکێنێ
من ئازاری ئیڤام نەدا
لەسەر قسەی ئەو

بەڵام ئەو قسەی منی شکاند
من سەرۆکم چۆن وا بێ باکانە
ڕەفتار دەکا!"

بەتوڕەیەوە دەیگوت
لەئیڤا نزیک بوویەوە.

"من کێشەم نییە گەر ئیان لەسیا
بدا،کێشەم ئەوەیە کە قسەی شکاندوم!

وەتۆ خاتونە تایبەتەکەی
ئەویت دروستر بڵێم

یاریە تایبەتەکەی ئەویت!
بێگومان حەزناکا زیانت بەرکەوێ

لەلایەن منەوە و ئەو شەڕەفەی لێببەم
کەئەو یەکەم کەس زیانت لێبدا"

وەک شێتێک دەیگوت ئیڤا تەنها بەترسەوە
سەیری دەکرد بیلبیلەی چاوی
لەگەڵ قسە شێتانەیەکانی جیڤان دەلەرزی.

دڵم خێرا لێیدەدا مەگەر
ئەوان شەڕ دەکەن لەسەر ئەوەی کامیان یەکەمجار
لێمان بدەن؟
ئەمە چ شێتیەکە خوداییە!

جیڤان کەمێ نزیکتر بوویەوە لەئیڤا
وە دەستی بەرز کردەوەو زلەیەکی وای لەئیڤا دا
کە ئیڤا سەری بەر زەویەکە کەوت.

"نەخێر!"

هاوارم کردو خێرا ڕام کردە لای ئیڤا
سەریم بەرز کردەوە بینیم سەر و لوتی
خوێنی لێدێ.

"ئەوە تۆ چی دەکەییت؟
شێت بوویت،بۆچی وای لێدەکەیت؟!"

بەگریانو هاوارەوە پێیم دەگوت
بەڵام تەنها بەچاوە توڕەکانی سەیری دەکردم.

"با ئیان بزانێ گەر قسەی من بشکێنێ
ئەمە باجەکەی دەبێ!"

پاڵێکی پێوە نام و کەمێ دوورکەوتمەوە
ئیڤای بەرز کردەوە دووبارە زلەی لێداوە.

||MISTAKE||✔Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt