|Chapter_03|

730 129 60
                                    


"ئەرێ شێت بوویت؟،
دەزانیت خەریکی چی دەکەیت؟"

بەتوڕەیەوە پێیم گوت ئێستا لەیەکێک لە سووچەکانی
قوتابخانەین هەموو هەوڵێک دەدەم ئەم گەمژەییە
تێبگەیەنم کەوا خۆشویستنی ئەم کوڕە هەڵەییە.

"ئێ دە چی بکەم؟،خۆشمدەوێ
دڵنیام ئەو وانییە،ئاخەر خۆشیدەوێم،سیا
من ئەو دەگۆڕم!"

وەک گێلێک قسەی دەکرد دەمویست یەک دانە بکێشم
بەناو دەمیا،من دەزانم ئەم کوڕە تەنها پێی ڕادەبوێرێ
مەگەر ئەم جۆرە مرۆڤانە باش دەبن؟.

"دەزانی چی؟،من چیتر پەیوەندیم پێتەوە نییە
بەڵام باش بزانە زۆر پەشیمان دەبیتەوە
ئـیـان ئەو فریشتەییە نیە کە خەیاڵت
بۆی کردووە!"

بەڕقەوە لەبەرامبەری وەستامەوە،هەرچەندە خەمم
بۆی دەخوارد،شتێکی ناخۆشە بزانیت
ژەهر لەبەردەم هاوڕێکەتەو پێی بڵێ مەیخۆ
ژەهرە،بڵێ نــا دڵنیام ئەمە هەنگوینە!.

"ئیڤا،تەنها پێم بڵێ چ شتێکی ئەم گەمژەیەت بەدڵە؟"

بەباوڕنەکردنەوە پرسیم تا بزەیەک بکا و چاوەکانی
تیشکی خۆشی بهاوێژێت.

"دەنگی،ئاخـەر دەنگی هـۆشـبـەرە!"

ڕووخسارێکی قێزبووەوەم دروستکرد کاتێ دەنگی
ئیـانـم بیرکەوتەوە،کە نەک هۆشبەرە بەڵکو وەک
جیڕەی دەرگا واییە،
نازانم ئەم کەرە چۆن بەدڵی بووە؟

"وەی دەنگی چەند هۆشبەرە،کچێ من هەرکاتێ
ئەو دێتە ڵایڤەوە هێدفۆنەکەم دەردێنم لەبەر
دەنگە ناخۆشەکەی"

هەستم کرد بەقسەکانم دڵ گران و توڕە بوو
ویستی قسەیەک بکا بەڵام لەناکاو وەک ئەوەی پەشیمان بووبێتەوە نەیگووت.

ــــــــــــــــــــــــــــ

کات نزیک دەی شەو بوو سەعیم کردبوو
بێ کار دانیشت بووم نەمدەزانی چی بکەم
ڕۆشتمەوە نێو بەرنامەکە،

بینیم دوبارە ڵایڤی
کردۆتەوە بێ ئیرادە ڕۆشتمە نێو ڵایڤەکەیەوە
کەتەنها خۆی بوو هێدفۆنەکەم خستە گوێمەوە
تا باش گوێبیستی قسەکانی ببم.

"ئیرا بەخێربێی"

ئایرا ناوی ئەکاونتەکەم! بەڵام ئەو هەمیشە
بەهەڵە دەیخوێنێتەوە تەنها لەکۆمێنتەکانی ژێرەوە
بەکورتی نوسیم سوپاس.

تائەوەی بەردەوام مایکی دەنارد تاوەکو منیش
قسەبکەم و گوێی لەدەنگم بێ،بەڵام نەدەڕۆشتمە
مایکەوە.

"ئیرا دەوەرە مایک شیرینەکەم!"

جۆرێک وەک بێزاری وای گوت لە کۆمێنت
بۆم نوسی ژوورەکەم قەرەباڵغەو ناتوانم.

"ئێ کەواتە بڕۆ بۆ ژوورێکی تر"

واهـ گیانەکەم بڕۆم بۆ ژوورێکی تر؟،گەمژەی خوێڕییە!

'واز لەوە بێنە گەمژە، حەزناکەم قسەبکەم'

توڕە بووم لەو پێداگیریەی و لە ڵایڤەکە هاتمە
دەرەوە مۆبایلەکەم داخست و خەوتم.

ــــــــــــــــــــــ

بەیانی کەمێک درەنگ ڕۆشتمە قوتابخانە
چونکە درەنگ لەخەو هەڵسا بووم و پاس جێی هێشتبووم،ناچار باوکم منی گەیاند.

کاتێ ڕۆشتمە پۆلەوە ئاگادار بووم ئیڤا
بارودۆخی باش نەبوو،دڵتەنگ دیار بوو

وەستام تائەوەی زەنگ لێیداو خێرا دەستیم
گرت و بەدوای خۆمدا پەلکێشم کرد.

ڕۆشتمەوە هەمان ئەو شوێنەی کەتەنها
ئێمە و هاوڕێکانمان دێین
کەچەند مێز و تەختەیەکی شکاوی لێبوو.

"باسی بکە،چی بووە؟"

قۆڵم لێک ئاڵاند و وەستابووم تا وەڵامم بداتەوە
چاوەکانی بەخەمباری بەو ناوەدا گێڕا.

"سیا؟"

بەلەرزیوی ناوی هێنام تا کەمێک لێی نزیک ببمەوە
بینیم فرمێسک بەڕوخساریا هاتە خوارەوە.

"چییە؟"

بەشڵەژاویەوە گوتم

"خوشکە گەورەکەم پەیوەندی لەگەڵ ئیــان هەییە!"


ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

||MISTAKE||✔Where stories live. Discover now