|Chapter_13|

539 126 159
                                    

لەگەڵ ئیـان لە ژوورەکە هاتمە
دەرەوە دەزانم ئێستا سیا نەعلەتم لێدەکا
بەڵام ئەمە بۆ باشەی ئێمەییە!

لەدواوەی ئیـان هەنگاوم دەناو
لەشوێنەکەم دەڕوانی.

"کوڕەکان لێرەنین؟"

بەئارامی لەئیانم پرسی

"نا هەموویان لای سانن لەنەخۆشخانە!"

بەئاسایی وەڵامی دامەوە کەواتە
کاتییەتی!!


"ئێ تینومە!"

"بڕۆ چێشتخانەکە ئاو بخۆوە
منیش لێرە دەوەستم بەڵام هیچی هەڵە نەکەیت!"

بەئاگەداریەوە گوتی سەرم بەباشە جوڵاند
و ڕۆشتمە چێشتخانەکە ئەویش لەلای دەرگاکە
وەستا

پەرداخێک ئاوم تێکرد وەسەیری لای ڕاستم
کرد لەسەر کەوانتەرەکە چەقۆیەک دانرابوو
بەهێواشی و بێ ئەوەی هەستی پێبکا.

هەڵمگرت و لەنێو جلەکانم شاردمەوە
و ئاوەکەم خواردەوە تا گومان نەکا.

"تەواو بابڕۆین"

بەئاسایی گوتم تاهەستم پێنەکا
بردمیە ژوورەکەی و لەسەر
جێگاکەی داینام.

"من تۆم زۆر خۆشدەوێ ئیــڤــا!"

گوتی کاتێ دەستی بەقژما دەهێنا
دەمویست هەرلێرە دەستی ببڕمەوە
بەڵام دانم بەخۆما گرت ئێستا کاتی نییە!

"منیش خۆشمدەوێی!بەڵام تۆ زۆر
ئازاری منت دا!"

بەدڵگرانی و نازێکەوە گوتم
و بەهێواشی دەستم بەڕووخساریا
دەهێنا

"ناچاربووم ئیڤا کارەکە وای دەویست!"

چاوەکانم پڕ فرمێسک بوو
ئەو وادەزانێ هێشتا کچە بێ ئەقڵەکەی یەکەم
جارم!

نا ئــیــان دوای ئەمەی دوێنێ لەگەڵت کردم!
ئیدی بڕیاری خۆمم داو پاشگەز نابمەوە!

"بەڵام تۆ لەگەڵ سیـا بوویت و منت
دا بەئێڤان!"

تەنها دەمویست بی خافڵێنم و
گومان نەکا گەرنا چ کارم بەو گەوادەیە!

"سـیــا؟ ئەی خواییە من
تەنانەت هەستیشم بۆی نەجوڵا! تەنها
نەمویست ئەو پاک بمێنێتەوە!"

لەباوەشی گرتم و لەدواوە قژمی
ماچ دەکرد!
ئاوا؟
واتا تەنها تا هاوڕێکەم پیس کەیت؟
تا ئەو پاک نەبێ ئەو هەموو کارەت کرد؟

||MISTAKE||✔Where stories live. Discover now