2

590 94 111
                                    






"پارک جیمین ! تۆ شێت بویت؟ ئایا ئەوەی دەیبیستم ڕاستە؟

بێدەنگە!  ئارامییەکەی دایکم تا ڕادەی نەفرەتکردن دەمترسێنێت، بەڵام ئازا دەبم و وەڵامی دەدەمەوە، ئەگینا ئارامیەکەی بە چەقبەستوویی نامێنێتەوە

- بەڵێ دایکە ... ڕاستە... بمبورە من دایە گیان چونکە کوڕێکی باش نەبووم بۆ تۆ...

کەمێک سەیری کردم، هێشتا ئەو تایبەتمەندیانەی لەسەر دەموچاوی بوون، ئەوە ترسناکە...

"باوکی کێیە؟ چ کارێک دەکات ؟ ئەی خێزانەکەی؟"



بە چی وەڵامی دەدەمەوە.؟، هیچ لەبارەیەوە نازانم!

"پارک جیمین! وەڵامم بدەرەوە!."

"ئۆھ...نازانم."

نیشانەی شۆک لەسەر دەموچاوی دایکم دەبینم!  ئێستا هاوار دەکات، لە جووڵە و سیماکانیەوە دەزانم.

"ئایا تۆ بە ڕێکەوت لەش فرۆشیت جیمین! نازانی باوکی کێیەو لەگەڵیشی خەوتوی؟هەر ئێستا هەموو ئەمانەم بۆ ڕوون دەکەیەوە پێش ئەوەی مێشکم لە دەست بدەم." "


"دایکە ئارام ببەوە ! وەک ئەوە نییە کە تۆ بیری لێ دەکەیەوە! پیلانیان بۆ ئێمە ڕێکخست و دەرمانیان کردە ناو خواردنەوەکانمانەوە ئەویش وەک من قوربانی بوو! من بەڕاستی نایناسم.. ."

"ئەمە لەکوێ و کەی ڕویدا؟"

"لە ئاهەنگێكی کۆمپانیادا...پینج شەش هەفتە لەمەوبەر.. بیرم نایەتەوە"


"کەواتە ئەو لەو کۆمپانیایە کار دەکان؟"

"بەڵێ بۆچی?"

"دەی بڕۆ بەڕێز پاڕک پێشم کەوە....."



من هەوڵمدا قسەی لەگەڵ بکەم باوەڕم پێ بکەن!،  بەڵام ئەو دەستی منی گرت وڕۆیشتین بۆ کۆمپانیاکە... لەگەڵ هاتنە ژورەوەکەی دایکم نیوەی فەرمانبەر کات کۆبونەوە سەرمان بەهۆی ئەو هەرایەی کە دروستی دەکرد...
بەڕاستی زۆر شەرمەزارییە بۆ من!

- کێ باوکی ئەو منداڵەیە کە ئێستا لە ناو سگی کوڕەکەمدا گەشەدەکات؟




بە هاوارەکانی شەرمەزارم دەکات ، ئاخ نەفرەت لە ڕۆژێکی ئاوا


لە یــەک شــەودا | ʸᵐWhere stories live. Discover now