5

670 98 72
                                    

سڵاو گیانەکانم!

بمبورن درەنگ پاڕتم دانا♡︎

با دەست پێبکەین ...







-------







وەک هەموو ڕۆژێک..
چاوەکانم دەکەمەوە بەهۆی تیشکی ئەو ڕۆژەی لە ڕوخسارمی دەدا..

بەهێواشی لەسەر ئەو دۆشەگە هەستامەوە..
بەڕاستی ئازاری پشتم زۆر زیادی کردوە و زگم بەرەو گەورە بوون دەچێت ،

بچکۆڵە شەیتانەکەشم هیچ ناوەستێت لە ئازاردانی دایکی..

ئەمڕۆ زۆر هەست بە دڵ خۆشی دەکەم ، هۆیەکەشی نادیارە..

بە هێمنی ڕۆیشتم بۆ چێشتخانەکە و بینیم پڕبووە لە خواردن و جۆرەها میوەو و کێک و چوکلاتە..

چاوەکانم بەم دیمەنە گەشایەوە ، بە شێوەیەکی زۆر دڵخۆشانە ڕامکرد بۆیان.

ئەمە چۆن! کەی! یۆنگی لە کوێ پارەی هێنا!

دەستم کرد بە خواردنی کێکەکان بە پێکەنینەوە.

هەست دەکەم کە ئێستا هەموو ژیانم لە دەست دایە!

دوای دەمێک ڕۆیشتم بۆ هۆڵەکە ، بەڵام یۆنگیم نەبینی؟
دەبێت ڕویشتبێت بۆ کۆمپانیا بێگومان..


.........



شەو کەوتە سەر ئاسمانی سیۆل..
هێشتاش یۆنگی نەگەڕاوەتەوە.

بەڕاستی زۆر نیگەرانم. دەبێت شتێکی بەسەر نەهاتبێت؟

، گوێم لە قوفڵی دەرگاکە بوو،
دیارە گەڕاوە..

نکۆڵی ناکەم کەمێک نیگەران بووم، چونکە ئەو زۆر درەنگ هاتەوە ..
بەڕاستی دڵم ئارام بۆوە.

بۆنی شەڕابی لێدێت، ئایا خواردویەتیەوە؟ و ئەوەندە سەرخۆش بووە؟

لێم نزیک بۆوە و لێوە شێدارەکەی خستە سەر ملم و ماچی دەکرد.

بە چاوەکانم سەیرم دەکرد و کەمێک سەیری یەکترمان کرد، ڕێگام گرتە بەر بۆ لێوەکانی و بە شیرینی ماچم کرد

بەڵام پێشەنگی گرت و بە دڕندەیی ماچمی کرد.

"ئۆه..ئاه یۆنگی-شی".

لە یــەک شــەودا | ʸᵐDonde viven las historias. Descúbrelo ahora