6

615 96 274
                                    







کاتی لەدایک بونمە..، تەنانەت خۆی بە تەلەفۆنێکیش ماندوو نەکرد..!

گوتیان دەبێت بە نەشتەرگەری منداڵم ببێت ، لەبەر ئەوەی ئەندامی مێینەم نییە تا بە سروشتی منداڵ بهێنمە دونیاوە..


ئێستا لە ساتەکانی پێش نەشتەرگەریەکەدام...دایکیشم لە تەنیشتمە و ئەوەندە دڵخۆش دەردەکەوێت وەک ئەوەی ئەو منداڵی دەبێت نەک من...
دڵخۆشە چونکە نەوەکانی دەبینێت بەم زووانە..

- جیمین هاوسەرەکەت لە کوێیە؟

چەندە ڕقم لەم پرسیارە، چۆن بە دایکم بڵێم؟ دڵنیام ئێستا یاری بە کۆمپیوتەرەکەی دەکات... تەنانەت لەدایک بوونی منداڵەکەشی پێ گرینگ نییە

گەدەم زۆر ئازاری هەیە و کۆرپەکەم زیاتر و زیاتر دەجوڵێت... دەیەوێت خێرا دەربچێت



من دەترسم...



ئایا بە ئازار دەبێت؟ ئایا دەتوانم پێداویستییەکانی منداڵەکەم دابین بکەم؟


ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بچمە ژوورەوە، لە ناو فرمێسکەکانمدا کە لە دابەزین ناوەستن، دەمکێشن بۆ ئەو جێگایە.

لەناکاو تاریکی چاوەکانی داپۆشی و چیتر هیچم نەدەبینی...



ئیتر هەست بە هیچ ناکەم...




.....






بە ئازاری گەدەمەوە لە خەو هەڵسام، لە کاتێکدا گوێم لە هاوارکردنی منداڵانە لە تەنیشتمەوە


"جیمین، تۆ لە خەو هەڵسایت؟ باشیت؟ کۆرپەکانت پێویستیان بە خۆراکدان هەیە."

ئەمە دەنگی دایکمە، کە لای منی بەجێنەهێشت، بەڵام بوەستن..، گوێم لە گریانی دوو منداڵ بوو؟

بە ماندووییەوە سەیری ئەو دوو منداڵەم دەکرد، هەریەکەیان لایەکیان گرتبوو، ڕاست و چەپ... چاوی داخراو و دەستە بچووک و نەرمەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بە دوای سنگمدا دەجووڵان.

یەکێک لە برۆکانم بەرزکردەوە و پێم سەیر بوو وەڵامی دایکم بدەمەوە

"دووگیان بوویت بە دووانە ، وەک ئەوەی چاوەڕوانم دەکرد ، پیرۆزە بچکۆڵانەکەم."

دوانە؟ ئایا ئێستا لەبری یەک منداڵ دوو منداڵم هەیە؟

دکتۆرەکە بە زەردەخەنەیەکەوە لە دەرگاکەوە هاتە ژوورەوە،

- کاک جیمین، دەتەوێت ناوی منداڵەکانت چی بنێیت تا بتوانین لە فایلەکانماندا تۆماریان بکەین؟

ئای ناویان؟ بەڕاستی بیرم نەکردۆتەوە چ ناوێکیان لێ بنێم..

- ناوی یەکێکیان دەهێنم جان.

- ئەی ئەوی تر بەڕێز جیمین؟

"هەممم، ناوی دەنێم یۆنگ."

"کەواتە مین یۆنگ و مین جان، ناوە جوانەکان... پیرۆزە لە تۆ و باوکیان."


باوکیان گرنگی بەو بابەتە نادا، پێویست ناکات پیرۆزبایی لێ بکەیت...










....






ئێستا ٧ مانگ تێپەڕیوە، و نەمتوانی لە دایکم بیشارمەوە، هەر بۆیە هەموو شتێکم بۆ باس کرد وە ئەویش یارمەتیمی دا لە پەروەردەکردنی منداڵەکانم... دەستم بە کارکردن کرد لە چێشتخانەیەک،

ژیانم سەختە... خەرجی ماڵەوە لەگەڵ دایکمدا بەشی دەکەم، جل و بەرگ و یاری بۆ منداڵەکانم دەکڕم، ناهێڵن لە هیچیان کەم بێت ، لە کاتێکدا خۆم بە توندی پشتگوێ خستووە..




جان گەورە دەبێت و شەیتان تر دەبێت لە کاتێکدا یۆنگ کۆپیەک دەبێ لە باوکی..


دەتوانن بە لکەلکەیان هەندێک وشە بڵێنەوە وەک ئوما و ئابا..

یۆنگی لەم ماوەیەدا پرسیاری نەکرد لەبارەی ئێمە، تەنانەت هێشتا منداڵەکانیشی نەبینیوە.

ئێستا لەو چێشتخانەیە کار دەکەم، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام دەنگێکە کە لە تەلەفزیۆنەکەوە دێت...









ئەم دەنگە دەناسمەوە!












سەیرم کرد تا چاوم بەسەریدا کەوت، کە ئەوە ئەو بوو!









یۆنگی؟ وە لە چاوپێکەوتنێکدا؟ لەسەر تیڤی?






ئەوە چی ڕوودەدات!!!!

لە یــەک شــەودا | ʸᵐWhere stories live. Discover now