7

869 101 231
                                    


بەخێربین بۆ پارتێکی نوێ! ..

با دەست پێ بکەین❤️‍🔥

-







فرمێسک شوێنی خۆی گرتبوه بەر ڕومەتەکانم ودەکەوتنه خوارەوە ..
ئەوەی لەدەستم بوون بەر زەویدا کەوتن ودەنگیکی بەرزی دروست کرد کە هۆشی هەموو خەڵکەکانی چێشتخانەکه هاتە سەرم.
من زۆر گرنگیم پێنەدان ، بەڵکو تەنها سەیری تی ڤیەکەم دەکرد ..
پێم وایە بەڕاستی خەون دەبینم، ئەمە مەحاڵە!! یۆنگی لەوێ چی دەکات!

- ب.بەڕێزم ئەزانی ئەم کەسەی لە چاوپێکەوتنەکەدا هاتووە کێیە؟

پرسیارم لە پیاوێکی هەڕەمەکی کرد کە بەلایمدا تێدەپەڕی، لە کاتێکدا هەوڵم دەدا فرمێسکەکانم بە قۆڵی کراسەکەم بسڕمەوە ...

" بەڵێ! وە کێ هەیە نەیناسێت؟! ئەوە مین یۆنگیه!"

وکێ هەیە نەیناسێت!؟ ئەوە چ نەفرەتیەک ڕوودەدات؟
تکایە خودایە ! ئەگەر خەون بێ، دەمەوێت بە زووترین کات لە خەو هەڵسم

دەنگی تی ڤیەکەم بەرزکردەوە بۆ ئەوەی گوێم لە قسەکان بێت وپێشکەشکارەکە دەستی کرد بە پێشوازیکردن لێی..

"بەخێر بێیت بەڕێز مین. یەکەم پرسیارمان ئەوەیە کە چۆن بیرۆکەکە هاتە مێشکت؟ چۆن توانیت بەو زیرەکییە بەرجەستەی بکەیت؟"

من له‌ هیچ شتێك تێناگه‌م!! باسی چ بیرۆکەیەک و چ زیرەکییە دەکات؟!

دەتەقمەوە، ئیتر ناتوانم بەرگە بگرم!، مۆڵەتم لە بەڕێوبەری چێشتخانەکە وەرگرت و بە پەلە چوومە ماڵەوە...

تازە گەیشتم و گوێم لە هاوارەکانیان بوو، ئای تەنها کەی گەورە دەبن!  بەڕاستی ماندووم..، خواردنم پێدان و ئەوانم شوشت و ئێستا بە یارییە بچووکەکانیانەوە لەبەردەممدا یاری دەکەن، ..

سەیری موبایلەکەم کرد کە لەوبەرەوە کەوتبوو ، چاوێکم لێدا وبە خێرایی بردم بۆ ئەوەی بزانم چ نەفرەتیەکە ڕودەدات ،  سايتێکم کردەوە سەیرم کرد و بەڕاستی باوەڕم بەوە نییە کە دەیخوێنمەوە!

داهێنەری نابغە مین یۆنگی، کە بە زیرەکییەکەی ملیۆنان دۆلاری لە دەوروبەری خۆیدا بەدەستهێنا.
مین یونگی کە یارییەکی داهێنا کە جیهانی سیحراوی کرد، منداڵ و گەورەکان تەنانەت بەساڵاچووانیش بەکاری دەهێنن.

...

بێگومان گاڵتە دەکەن!!
بە پێکەنینەوە هاواری کرد ، بەچکەکانیشی بەبێ ئەوەی تێبگەن چی بووە و بۆ پێدەکەنێت لەگەڵ باوکیان بە شێوەیەکی زۆر نازدارانە دەستیان بە پێکەنین کرد ..
جیمین بە چاوێکی پڕ لە فرمێسک سەیریانی کرد پاشان بە هێواشی هەردووکیانی هەڵگرت وبرديانى بۆ سەر جێگاکه بۆ ئەوەی بیانخەوێنێت ، ..

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 28, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

لە یــەک شــەودا | ʸᵐWhere stories live. Discover now