Part 8

18 4 19
                                    

Pov/Lee Chan hu

باوکی چان هوو: خۆشحاڵم کە دووبارە دوای ماوەیەک بەیەکەوە نان ئەخۆین

باوکی دامی: ههههههه بێگومان بەڵام ئەم جارە لەگەڵ مناڵەکانین باشە چان هوو بۆچی نەهاتوە هێشتا

دامی: لەوانەیە کەمێک دوابکەوێ ئەگەر وتبێتی دێم دڵنیابە کە هەردێت

باوکی دامی: ههههههه دەبینی ئێمە بەخێو مان کردون بەڵام باشتر لە ئێمە لەیەک تێ ئەگەن

باوکی چان هوو: ئا ئەوە کوڕەکەم هات

چان هوو: سڵاو ببورن کە دواکەوتم

باوکی دامی: ئاساییە وەرە لای دامی دانیشە

دامی: سڵاو

چان هوو: سڵاو

دامی: کە زانیم تۆ دێیت ڕاستیەکەی کەمێک لام سەیر بوو

چان هوو بە دەنگی نزم وتی

چان هوو: ئەگەر ڕاشکاو بم بۆ بینینی تۆ نەهاتووم خواردنی ئێرە زۆر بەتامە

دامی: چی..

چان هوو: خواردنەکان هاتن

دواتر دەستیان کرد بە نان خواردن لەو کاتەیا باوکی دامی وتی

باوکی دامی: ئەگەر خزمایەتی مان پتەوتر بێت لەوانەیە لە کاری کۆمپانیا یارمەتیدەر بین بۆ یەک ئەی وانییە بەڕێز لی

باوکی چان هوو: هههههه بێگومان منداڵەکانیش گەورە بوون

دامی: ههههه باوکە باسی چی ئەکەی

چان هوو: وەک ئەوەی هیچ نەزانی ئەگەر ئەتانەوێ خزمایەتی پتەو بکەن ئەتوانن هاوسەرگیری بکەن پێم وایە ئەمە تەنها نان خواردنێک نییە بۆیە من بە یارمەتیتان ئەرۆم

باوکی چان هوو: یاااا چان هوو چۆن دەتوانی شتی وابڵێی

باوکی دامی: ئای خوایە چ شەرمەزاریە کە

دامی: من ئەڕۆم باوکە

باوکی چان هوو: ئای پەستانی خوێنم

دامی ڕایکرد بەدوا چان هوو

دامی: یا چان هوو چۆن ئەتوانی بەو شێوەیە قسە بکەی هیچ بیرت لە هەستەکانی من نەکردەوە

چان هوو: ئەگەر تۆ بیرت لەخۆت بکردبایەوە نە ئەهاتی بۆ ئێرە من ئەڕۆم بەدوام مەکەوە

دامی: لەبەر نارایە بەردەوام سەیری ئەکەی وە هەمیشە قسە ئەکەن و بێزاری ئەکەی

چان هوو: ئا ئەگەر بڵێم لەبەر ئەوە واز ئەهێنی

دامی: گەمژە

چان هوو ڕۆشت بۆلای جی ووک

جی ووک: خواردنی ئێوارە چۆن ڕۆشت ئا پێم مەڵێ بەپێی ئەوەی هاتووی دیارە کە ئەوە ڕویداوە کە لەمێشکمایە

School romantic 🏫❤️Where stories live. Discover now