Part 13

30 5 26
                                    

دوای ئەوە لە قوتابخانە چان هوو و نارا و کی یۆنگی لێ نەبوو هەموو قوتابیەکان قسەیان سەبارەت بە دوێنێ شەو دەکرد وە لەگەڵ ئەوەش باسی دامیان ئەکرد لەو کاتەیا دامی لەگەڵ هێری هاتە پۆلەوە

دامی: چی ڕوودەدات هەموان باسی چی ئەکەن

هێری: یا وازیان لێ بێنە ئەوە ئیشی ئەوانە

قوتابی: باشە تۆ بڵێیت بۆ چی ناراو چان هوو لێرە نین دیارە بەیەکەوەن

دامی: وەک ئەبینن کی یۆنگیش لێرە نییە کەواتە بۆچی وا بیر ئەکەنەوە کە لەگەڵ چان هووە

قوتابی: دەی دیارە لەگەڵ ئەوە هەموومان دەربارەی ئاهەنگەکە دەزانین

هێری: یا جی ووک چان هوو لە کوێیە؟

جی ووک: لەو شوێنەیە و وە لەگەڵ ئەو کەسەیە کە ئەیەوێ ئیتر چ پێویست ئەکات بزانن

هێری: ئین سوو چی دەربارەی نارا هەرنا تۆ شتێک بڵێ

ئین سوو: بۆچی دەبێ بیڵێم هیوادارم دڵتان بتەقێ

دامی: وازی لێ بێنە پێم وایە ئەبێ بە شێوازی خۆی قسەی لەگەڵ بکەین دواتر

Pov/Chan hw

نارا: ئەم شوێنە کوێیە گوڵەکان زۆر جوانن وە کەشوو هەواکەشی زۆر خۆشە

چان هوو: پیاسە کردن لێرە زۆر تایبەتە جا کە لەگەڵ ئەو کەسە بیت کە خۆشت ئەوێ

نارا کە گوێی لەوە بوو ڕەنگی سوور بۆوە ویستی بابەتەکە بگۆرێ

نارا: ئەبێت ئین سوو چەند هەست بە تەنهای بکات لە قوتابخانە

چان هوو: بۆچی ڕەنگت گۆڕا

نارا: نەخێر تۆ هەڵەی بەو شێوەیە نییە تەنها پیاسەت لەگەڵ ئەکەم لەبەر ئەوەی شوێنەکەم بەدڵە

چان هوو: دڵنیای تەنها لەبەر ئەوەیە؟

نارا : یا هەوڵ مەدە دەستم بگری

چان هوو: کارێکی وام نەکردوە با لێرە دانیشین

نارا: نەخێر من ئەمەوێ زیاتر بڕۆم

چان هوو: تێ ئەگەم پیاسەکردن لەگەڵ من خۆشە بەڵام با لێرە دانیشین و شتێک بخۆین ئەوەنە ئاسان نییە کە بەدوا کەسێک بکەوی

نارا: دەی خۆ من نەم وتوە کە ئەو کارە بکەیت

چان هوو: ئەو سەرقاپە بۆچی ئاوا سێردەکات؟

نارا: مەبەستت چیە لەسەرقاپ؟

چان هوو: دەی ئەو مناڵە ئەڵێم کە وێنەی ئێمە ئەگرێ

نارا: هێی کوڕی ژیکەلە ئەتەوێت بێیت بۆ ئێرە

مناڵەکە لێیان نزیک بۆوەو سڵاوی لە نارا کرد

چان هوو: پێموایە منیش لێرەم ئا بزانم ناوت چییە؟

گیۆم: ناوم گیۆمە بەڵام هەموو پێم ئەڵێن کوڕی قۆز لەبەر ئەوەی لە گەڕەکەکەمان هەموو کچەکان منیان بەدڵە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 07, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

School romantic 🏫❤️Where stories live. Discover now