Part 10

13 5 26
                                    

Pov/ Chan hu
چان هوو نیگەرانی جی ووک بوو بۆیە نەی ئەزانی پەیوەندی بکات یاخود نا بەڵام خۆی بۆ نەگیراو پەیوەندی پێوە کرد بەڵام جی ووک وەڵامی نەدایەوە بۆیە لە قوتابخانە ناو نیشانی ماڵی ناراو هەروەها ژمارەی مۆبایلی وەرگرت

چان هوو: باشە بۆچی نارا وەڵام ناداتەوە تەواو پێم وابێ لەخۆڕا خۆم تێک دابێت بۆیە ئەڕۆم ئەخەوم..... ئای جی ووک شێتم ئەکەی کێ لەم سەردەمە ئەوەنە گرنگی بەخۆشەویستی ئەدا

بۆیە بڕیاری دا بروات بۆ ماڵی نارا گەشتە لای ماڵیان لە سەیارەکەی دابەزی نەی ئەتوانی بچێتە ژورەوە و ئاخۆ دەبێت چی بڵێت هەموو هێزی خۆی کۆ کردەوەو ویستی لەدەرگا بدات بەڵام نارا هاتە دەرەوە

نارا: چان هوو چی دەکەیت لێرە

چان هوو: ئا تەنها ئەمەوێ بزانم ئین سوو گەڕاوەتەوە

نارا: تەنها بۆ ئەوە باشە بۆچی

چان هوو: دەی نیگەرانی جی ووک بووم پێم وابوو ئین سوو بەوە ڕازی نابێ ئایا تۆ هیچ نازانی

نارا: داوام کرد هیچم پێ نەڵێ ئەوەی ئەیەوێت ئەوە بکات بەڵام وەک وتت دڵخۆش نەبوو کە ڕۆشت پێم وایە ڕازی نابێ

چان هوو: پەیوەندی پێوە بکە

ئین سوو: پێویست ناکات من لێرەم

نارا: بۆچی بەو شێوەیت شتێک بوە

چان هوو: یا جی ووک لەکوێیە

ئین سوو: لە پارکەکەی نزیک ئێرەیە ئەگەر نەڕۆشتبێت

دواتر چان هوو راستەو خۆ ڕۆشت بۆلای جی ووک بەدوایدا ئەگەڕا بینی کە یەکێک ئەخواتەوە راستەو خۆ چوو بۆلای

چان هوو: یا نەفراتی چی ئەکەی ئەگەر کەسێک بت بینێت تۆ گەمژەیی ئەخۆیتەوە چۆن ئەمانەت کڕی

جی ووک: یا خۆ تۆش بێ ئەوەی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلت هەبێت ئۆتۆمبێلت هەیە کەواتە کێشە چییە من بخۆمەوە... تۆ ڕاستت کرد من وەک گەمژەیەک دەر ئەکەوم بەڵام بۆچی دەبێ گرنگیدان بەکەسێک وە خۆش ویستنی وات لێبکات ببیتە گەمژە

چان هوو: وەرەوە هۆش خۆت ئەگەر ئەزانی هەڵەیت تەنها لەبیری کە نیوەی قوتابخانەکە بۆتۆ شێت بوون کەواتە بۆ دەبێت ئین سوو بێت

جی ووک: جوانە وە نەرموو نیانە تەنانەت گرنگی بەوە نادات کە دەوڵەمەند نیم

چان هوو: باشە ئەگەر بەهۆش خۆت هاتیتەوە قسە دەکەینەوە دەی هەستە ئەتبەمەوە ماڵەوە

جی ووک: یا خۆت ناتوانی بم کوژیت ئەتەوێ باوکم بە زیندوی بم نێژێت ئاای خوایە ئەمە دوژمنە هاوڕێ نیە هاوڕێ.....

چان هوو: یا جی ووک ئێستا بۆچی بێ هۆش بووی ئای خوایە شێت دەبم

چان هوو ویستی جی ووک بباتەوە ماڵەوە بێ ئەوەی باوکی جی ووک بزانێت بۆیە لە سەر پشتی دانا وەک دزێک ئەڕۆشت بەنێو ماڵەکەدا گەشتە ژورەکەی جی ووک دواتر بردیە سەر جێگاکەی داینا ئارەقەی نێو جەوانی سڕیو باوکی جی ووک لە لای دەرگاکە وەستابوو

School romantic 🏫❤️Where stories live. Discover now