٩

104 28 9
                                    

Unedited


زۆر بە خراپی پێویستم بە جگەرە بوو. کە لە گڕۆڤ دەرچووم، لە گیرفانی پاڵتۆکەمدا بەدوایاندا گەڕام، بەڵام لەوێ نەبوون.

"بەدوای شتێک دەگەڕێی؟ "
ڕووم سوڕاند و یوری ڕێک لەپشتم وەستابوو. گوێم لەو نەبوو و کەمێک ڕاچڵەکیم کە ئەوم ئەوەندە لە نزیک بینی.

“لە وێستگەی پەرستاران دۆزیمەوە.” پێکەنی و پاکەتە جگەرەکەمی پێدام.

- دەبێ لە گیرفانتەوە کەوتبێتە خوارەوە.

"سوپاس." لێم وەرگرت و دانەیەکم داگیرساند. پاکەتەکەم بۆ ڕاگرت..

یوری سەری هەژاند. "نایکێشم. یانی تەنیا جگەرە ناکێشم”. پێکەنی.
- وا دەردەکەویت کە پێویستت بە خواردنەوەیەک بێت. وەرە،  پینتێکت بۆ دەکڕم.”

دوودڵ بووم. یەکسەر ویستم ڕەتی بکەمەوە- من هەرگیز کەسێک نەبووم تا پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکانی کارم ببەستم. وە گومانم هەبوو لەوەی من و یوری زۆر شتمان هاوبەشبێت. بەڵام ڕەنگە ئەو لە هەموو کەسێکی دیکە لە گڕۆڤ باشتر ئەلیسیا بناسێت- و ڕەنگە تێڕوانینەکانی بەسوود بن.

گوتم: بەدڵنیاییەوە. بۆچی نا؟

چووینە مەیخانەیەکی نزیک وێستگەکە، سڵاترد لامب. تاریک و پیس، پێدەچوو پێشتر باش بووبێ؛ پیرە پیاوەکانیش بە هەمان شێوە لەسەر پینتە نیوە تەواوەکانیان خەوتبوون. یوری یەک دوو بیرەی هێنا و لەسەر مێزێک لە پشتەوە دانیشتین.

یوری قومێکی درێژی لە بیرەکە خواردەوە و دەمی سڕییەوە. "باش؟ باسی ئەلیسیام بۆ بکە.”

- ئەلیسیا؟

- چۆن دۆزیوتەوە؟

“دڵنیانیم کە ئەوم دۆزیەوە.”

یوری نیگایەکی پرسیاراوی لێکردم، پاشان زەردەخەنەی کرد. “ئەو نایەوێت بدۆزرێتەوە؟ بەڵێ، ئەوە ڕاستە. ئەو خۆی حەشارداوە.”

“تۆ لێی نزیکیت.  ئه‌توانم ئه‌وه ببینم."

- من بە تایبەتی ئاگاداری ئەو دەبم. کەس وەک من نایناسێت، تەنانەت پرۆفیسۆر دیۆمێدیسیش”.

دەنگی تۆنێکی شانازیی هەبوو. بە هۆکارێک بێزاری کردم- بیرم کردەوە دەبێ بەڕاستی چەندە باش بیناسێ، یان تەنها بەسەر خۆیدا هەڵدەدا.

- تۆ چۆن لە بێدەنگییەکەی تێدەگەیت؟ پێت وایە مانای چییە؟”

یوری شانی هەڵتەکاند. “پێموایە مانای ئەوەیە کە ئەو ئامادە نییە بۆ قسەکردن. کە ئامادەبوو قسە دەکات.”

نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now