P4/ چاپتەری شازدە

78 21 3
                                    

Unedited



دوای کار، جارێکی دیکە دوای کاثی کەوتم بۆ پارکەکە. بە دڵنیاییەوە، خۆشەویستەکەی چاوەڕێی بوو لەمان هەمان ئەو شوێنەی کە دواجار یەکتریان بینی. وەک هەرزەکارێک یەکتریان ماچ کرد و باوەشیان بەیەکتری دا کرد.

کاثی سەیری ئاڕاستەی منی کرد و بۆ چرکەیەک پێم وابوو منی بینی، بەڵام نەخێر. ئەو تەنیا چاوی لەسەر ئەو بوو. ئەمجارە هەوڵم دا باشتر سەیری بکەم. بەڵام هێشتا ڕوخساری ئەوم بە باشی نەبینی، هەرچەندە شتێک دەربارەی شێوازی جەستەی لام ئاشنا بوو. ئەو هەستەم هەبوو کە پێشتر لە شوێنێک ئەوم بینیبوو.

بەرەو کامدن ڕۆیشتن و لە باخچەیەکدا ون بوون لە کابینەیەک ، ڕۆس و کڕاون، شوێنێکی سەیر. لە قاوەخانەکە چاوەڕێم دەکرد. نزیکەی کاتژمێرێک دواتر، هاتنە دەرەوە. کاثی لە هەموو لایەکەوە ماچی دەکرد بۆ ماوەیەک لەلایەکی ڕێگاکە ماچی یەکتریان دەکرد. سەیری ئەوەم دەکرد و هەستێکی نەخۆشی لە گەدەم دروست بوو، بە ڕق دەسوتام.

لە کۆتاییدا ماڵئاوایی لێکرد و یەکتریان بەجێهێشت. دەستی کرد بە ڕۆیشتن. پیاوەکە ئاوڕی دایەوە و بە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا ڕۆیشت. من بە دوای کاثی دا نەچووم.

بەڵکو دوای ئەو کەوتم.

لە شوێنی چاوەڕوانی پاس وەستا. لە پشتی ئەوەوە وەستابووم. سەیری پشتی ئەوم کرد؛ خەیاڵم دەکرد کە پاڵی پێوەبنێم بۆ ژێر پاسەکە بەڵام من وام نەکرد. سواری پاسەکە بوو. منیش هەروەها.

پێم وابوو ڕاستەوخۆ دەچێتە ماڵەوە، بەڵام واینەکرد. چەند جارێک پاسەکانی گۆڕی. لە دوورەوە بەدوایدا بووم. ئەو چوو بۆ ئێست ئیند، لەوێ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە کۆگایەکدا ون بوو. دواتر گەشتێکی تر، لە پاسێکی تردا، چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کرد، بە دەنگێکی نزم قسەی دەکرد و زۆر جار پێدەکەنی. بیرم دەکردەوە کە دەبێ لەگەڵ کاثی قسە بکا. هەستم بە نائومێدی و بێزاری دەکرد. بەڵام منیش کەللەڕەق بووم و ڕەتم کردەوە کۆڵ بدەم.

لە کۆتاییدا ڕێگای خۆی بەرەو ماڵەوە گرتەبەر، لە پاسەکە دابەزی و سوڕایەوە بۆ شەقامێکی بێدەنگ کە درەختی تێدابوو. هێشتا بە تەلەفۆن قسەی دەکرد. دوای کەوتم، دووری خۆم دەپاراست، شەقامەکە چۆڵ بوو. ئه گه ر ئاوڕی بدابایەوە ، منی ده بینی. بەڵام نەیکرد.

ماڵێکم بە باخچەیەکی بەردی و ڕووەکی گەورەوە تێپەڕاند. بەبێ بیرکردنەوە هەڵسوکەوتم دەکرد، جەستەم بە تەنیا دەجوڵا. دەستم بەلای دیوارە نزمەکە چوو و بەردێکی هەڵگرت. دەتوانم هەست بە کێشەکەی بکەم لە دەستەکانم. دەستەکانم دەیانزانی دەبێ چی بکەن: ئەوان بڕیاریان دابوو بیکوژن، کەللە بێنرخەکەی پارچە پارچە بکەن.  لەگەڵ ئەمەدا ڕۆیشتم، لە خەیاڵێکی بێ بیرکردنەوەدا، بە دوای ئەودا ڕۆیشتم، بە بێدەنگی هەنگاوەکانم دەنا، نزیکتر دەبوومەوە. زوو نزیک بوومەوە، بەردەکەم بەرزکردەوە و خۆم ئامادە کرد بۆ ئەوەی بە هەموو هێزێکەوە بەسەریدا بکێشم. دەمخستە سەر زەوی و مێشکیم دەهێنا دەرەوە؛ ئەگەر بە تەلەفۆنەکەی قسەی نەکردبا ، گوێی لە من دەبوو.

ئێستا: بەردەکەم بەرزکردەوە و...

ڕاستەوخۆ لە پشتمەوە، لە لای چەپم، دەرگای پێشەوە کرایەوە. زۆر سوپاس و ماڵئاوایی خەڵکی بەرزبوویەوە. ڕاستەوخۆ لەبەردەمم، خۆشەویستەکەی کاثی وەستا و سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەی کرد لە ماڵەکە. خۆم شاردەوە لە پشت دارێک. ئەو منی نەبینی.

دووبارە دەستی کرد بە ڕۆشتن، بەڵام من دوای نەکەوتم. ئەو پچڕانە لەناکاوە منی ڕاچڵەکاند و  بەردەکە لە دەستم کەوتە خوارەوە و بەرەو زەوی کەوت. لە پشت دارەکەوە سەیرم کرد. ئەو بەرەو دەرگای پێشەوەی ماڵێک ڕۆیشت، قوفڵی کردەوە و چووە ژوورەوە.

چەند چرکەیەک دواتر، ڕووناکییەک لە چێشتخانەکەدا دەرکەوت. ئەو لای پەنجەرەکەوە ڕاوەستابوو. لە شەقامەکەوە تەنها نیوەی ژوورەکە دیار بوو. قسەی لەگەڵ کەسێک دەکرد کە نەمدەتوانی بیبینم. کاتێک قسەیان دەکرد، بوتڵێکی شەرابی کردەوە. دواتر دانیشتن و پێکەوە نانیان دەخوارد. بە زۆر توانیم ئەو کەسەی تر ببینم. ژنێک بوو. هاوسەری بوو؟ نەمتوانی بە ڕوونی بیبینم. دواتر لە باوەشی کرد و ماچی کرد.

کەواتە من تاکە کەس نەبووم کە خیانەتم لێکرابوو. ئەو  گەڕایەوە ماڵەوە، دوای ماچکردنی ژنەکەم و ئەو خواردنەی خوارد کە ئەم ژنە بۆی ئامادە کردبوو، وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت. دەمزانی ناتوانم وەها جێی بهێڵم، دەبوو شتێک بکەم. بەڵام چی؟ سەرەڕای باشترین خەیاڵی کوشتنەکان، من بکوژ نەبووم. نەمتوانی بیکوژم.

پێویستە بیر لە شتێکی زیرەکتر بکەمەوە.








نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now