P4 / چاپتەری 1

53 16 8
                                    

Unedited




ئامانجی چارەسەرکردن(therapy) ڕاستکردنەوەی ڕابردوو نییە، بەڵکو ئەوەیە نەخۆش بتوانێت ڕووبەڕووی ڕابردووی خۆی ببێتەوە، و خەمبار بێت لەسەری.
ئەلیس میلەر



یاداشتنامەی ئەلیسیام داخست و لەسەر مێزەکەم دانا.
لەوێ دانیشتم، نەجوڵامەوە، گوێم لە بارانەکە بوو کە لە دەرەوەی پەنجەرەکەوە دەهاتە خوارەوە. هەوڵمدا لەو شتەی تازەی کە  خوێندبوومەوە تێبگەم . دیارە شتێکی زۆر زیاتر لە ئەلیسیا بێرێنسۆن هەبوو لەوەی کە بیرم لێدەکردەوە. ئەو بۆ من وەک کتێبێکی داخراو بوو؛ ئێستا ئەو کتێبە کراوە بوو و ناوەڕۆکەکەی بە تەواوی سەری سوڕماندم.

پرسیاری زۆرم هەبوو. ئەلیسیا گومانی ئەوەی هەبوو کە چاودێری دەکرێت. ئایا هەرگیز ناسنامەی ئەو پیاوەی دۆزیوەتەوە؟ ئایا بە کەسی وتووە؟ پێویست بوو بزانم. ئەوەندەی دەمزانی نهێنیەکانی تەنها بۆ سێ کەس باسکردووە- گابریل، باربی و ئەم دکتۆر وێستە نهێنییە. ئایا هەو لەوێ وەستاوە، یان بە کەسی تری وتووە؟ پرسیارێکی تر. بۆچی یاداشتنامەکە وا لەناکاو کۆتایی هات؟ ئایا زیاتریش هەبوو، لە شوێنێکی تر نووسرابوو؟ دەفتەرێکی تر، کە ئەو پێی نەدام؟ وە بیرم دەکردەوە لە ئامانجی ئەلیسیا کە یاداشتنامەکەی پێدام تا بیخوێنمەوە. بە دڵنیاییەوە ئەمە شتێکی دەگەیاند- و ئەوە پەیوەندیکردنێکی لەڕادەبەدەر نزیک بوو. ئایا ئەوە ئاماژەی نیەتپاکی بوو- نیشانی دەدا کە چەندە متمانەی بە من هەبوو؟ یان شتێکی ترسناکتر؟
شتێکی تریش هەبوو؛ شتێک کە پێویست بوو بەدواداچوونی بۆ بکەم. دکتۆر وێست- ئەو پزیشکەی کە چارەسەری ئەلیسیای کردبوو. شایەتحاڵێکی گرنگ، لەگەڵ هەبوونی زانیاری گرنگ لەسەر باری دەروونی ئەو لە کاتی کوشتنەکەدا. بەڵام دکتۆر وێست لە دادگاییکردنی ئەلیسیادا ئیفادەی نەدابوو. بۆچی نا؟ بە هیچ شێوەیەک باسی لێ نەکراوە. تا ناوی ئەوم لە یاداشتنامەکەیدا بینی، وەک ئەوە وابوو کە بوونی نەبێت. چەندی زانیوە؟ بۆچی نەچووبووە پێشەوە؟
دکتۆر وێست.

نەدەکرا هەمان کەس بێت. دەبوو ڕێکەوتێک بێت، بە دڵنیاییەوە. پێویست بوو بزانم.

ڕۆژنامەکەم خستە ناو چەکمەجەی مێزەکەمەوە، قوفڵم کرد. پاشان، یەکسەر، بیرۆکەکەم گۆڕی. قفڵی چەکمەجەکەم کردەوە و یاداشتنامەکەم دەرهێنا. باشترە لام بێت- سەلامەتترە لە پێش چاوم بێت. خستمە ناو گیرفانی پاڵتۆکەم.

ئۆفیسەکەم بەجێهێشت. چوومە خوارەوە و بە ڕێڕەوەکەداڕۆیشتم تا لە کۆتاییدا گەیشتمە دەرگایەک.
ساتێک لەوێ وەستام و سەیرم کرد. لەسەر تابلۆیەکی بچووک لەسەر دەرگاکە ناوێک نووسرابوو:

د. ک.وێست.

لە تەقەی دەرگام نەدا. دەرگاکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە.




نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Where stories live. Discover now