١٧

77 25 9
                                    

Unedited







هەستامەوە سەر پێیەکانم ، بەڵام هێشتا هەستم بە بێهێزی دەکرد، بەدوای پۆڵدا ڕۆیشتم کاتێک بە پلیکانە تۆزاوییەکەدا بە پەلە دەڕۆیشت.
لیدیا ڕۆز لە قاتی سەرەوە چاوەڕێی دەکرد. لە پەنجەرەکەوە ڕووخساریم بینیبوە . قژێکی سپی درێژی هەبوو، وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکە بەسەر شانەکانیدا بڵاوبوبوەوە. کێشی زۆر زیاد بوو- ملێکی ئاوساو، قۆڵێژی گۆشتاوی، قاچێکی گەورە وەک قەدی دارێک. بە قورسی پشتی بە گۆچانەکەی بەستبوو، کە لە ژێر کێشیدا وا دیار بوو لە هەر ساتێکدا بشکێت.
"ئەوە کێیە؟ ئەوە کێیە؟ "
پرسیارە زەقەکەی ئاراستەی پۆڵ بوو، هەرچەندە چاوی لێم بوو. چاوەکانی لەسەرم لانەدەبرد. دیسانەوە هەمان نیگای چڕ کە لە ئەلیسیا بینیبووم.
پۆڵ بە دەنگێکی نزم قسەی کرد.
- دایکم. نیگەران مەبە. ئەو چارەسەرکەری ئەلیسیایە، لە نەخۆشخانەوە. هەر ئەوەندە، ئەو لێرەیە بۆ ئەوەی قسەم لەگەڵ بکات.”
"تۆ؟ بۆ چی دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات؟ تۆ چیت کردوە؟ "
"تەنها دەیەوێت کەمێک دەربارەی ئەلیسیا بزانێت."
“ئەو ڕۆژنامەنووسە، تۆ گەمژەی بێدەماغ.” خەریک بوو هاواری دەکرد. - دەریبکە!
“ئەو ڕۆژنامەنووس نییە. من ناسنامەکەیم بینی،باشە؟ ئێستا، وەرە دایە، تکایە. با بتخەمەوە سەر جێگاکەت.”
بە گریانیەوە ڕێگەی بە خۆی دا کە ڕێنمایی بکرێت بۆ ژووری نووستنەکەی. پۆڵ سەری بۆ لەقاندم تا بەدوایدا بچم.
لیدیا بە ناڵەیەکەوە لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت. جێگاکە لەرزۆک بوو کاتێک کێشی ئەوی کەوتە سەر. پۆڵ بالیفەکانی ڕێکخست. پشیلەیەکی کۆن لە لای پێیەکانیەوە خەوتبوو، ناشرینترین پشیلە بوو کە تا ئێستا بینیبێتم- پەڵەی شەڕی لەسەر بوو، کەمێک سەرڕووت بوو، گوێیەکی لێببووەوە. لە خەودا خەریکی پرخەی دەهات.
چاوێکم بە دەوری ژوورەکەدا خشاند. پڕ بوو لە شتی بێسود- کۆمەڵێک گۆڤاری کۆن و ڕۆژنامەی زەردبوو، کۆمەڵێک جل و بەرگی کۆن. دەبەیەکی ئۆکسجین لە تەنیشت دیوارەکەوە هەبوو و  پاکەتێکی کێک پڕ لە دەرمان لەسەر مێزی تەنیشت جێگاکە بوو.

بە درێژایی کات هەستم بە چاوە دوژمنکارەکانی لیدیا دەکرد لەسەرم. توڕەیی لە نیگاکانیدا هەبوو؛ بەتەواوی لەوە دڵنیا بوو.
- چی دەوێت؟ چاوەکانی بە تاوەوە بەرەو سەرەوە و خوارەوە دەڕۆیشتن کاتێک جەستەنی دەپشکنی. "ئەوە کێیە؟ ئەوە کێیە"
- تازە پێم وتیت دایە. دەیەوێت هەندێک دەربارەی ئەلیسیا بزانێت، بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە چارەسەرکردنی. ئەو چارەسەرکاری دەروونی ئەوە.”
لیدیا هیچ گومانێکی لە بۆچوونی خۆی سەبارەت بە چارەسەرکارانی دەروونی نەهێشتەوە. سەری سوڕاند و قوڕگی پاک کردەوە- و لەبەردەممدا تفی لە زەوی کرد.
پۆڵ بە دەنگی بەرز گووتی. “دایکە، تکایە—”
"دەمت داخە." لیدیا چاوی لێکردم. “ئەلیسیا شایەنی ئەوە نییە لە نەخۆشخانە بێت.”
"بەڕاست؟ " من وتم. - دەبێ لە کوێ بێت؟
- بیرت بۆ کوێ دەچێ؟ بەندیخانە." لیدیا بە ڕقەوە چاوی لێکردم.
- دەتەوێت گوێت لە ئەلیسیا بێت؟ من باسی ئەوت بۆ دەکەم. ئەو س*زانیەکی بچوک بوو. هەمیشە وا بووە، تەنانەت لە منداڵیشدا”.
گوێم لێگرت، سەرم ئازاری هەبوە، کاتێک لیدیا بەردەوام بوو، بە تووڕەیی زیاترەوە:
- برا هەژارەکەم، ڤێرنۆن. هەرگیز لە مردنی ئیڤا چاک نەبووەوە.  ئاگاداری بووم. من ئاگاداری ئەلیسیا بووم. ئەی سوپاسگوزار بوو؟”
دیارە هیچ وەڵامێک پێویست نەبوو. نەک ئەوەی لیدیا چاوەڕێی وەڵامی کردبێ.
- دەزانی ئەلیسیا چۆن پاداشتمی دایەوە؟ هەموو میهرەبانییەکانم؟ دەزانی ئەو کچە چی لێ کردم؟”
“دایکە، تکایە—”
- بێدەنگ بە، پۆڵ! لیدیا ڕووی لە من کرد. سەرم سوڕما کە چەندە توڕەیی لە دەنگیدا بوو.
- ئەو وێنەی کێشام. ئەو وێنەی منی کێشا، بەبێ ئاگاداری و مۆڵەتی من. چوومە پێشانگاکەی- و لەوێ بوو، لەوێ هەڵواسرابوو. قێزەون، قێزەون- گاڵتەکردنێکی قێزەون.”
لیدیا لە توڕەییەوە دەلەرزی و پۆڵیش بە نیگەرانییەوە دەردەکەوت. بە دڵتەنگی سەیری کردم.
“ڕەنگە باشتر بێت هەرئێستا بڕۆیت هاوڕێ . باش نییە بۆ دایکم کە دڵتەنگ بێت.”
سەرم لەقاند. لیدیا ڕۆز باش نەبوو، گومان لەوەدا نییە. زۆر دڵخۆش بووم کە دەربازم بوو.
ماڵەکەم بەجێهێشت و ڕێگام گرتە بەر بۆ وێستگەی شەمەندەفەر، بە سەرێکی ئاوساو و سەرئێشەیەکی دابەشبوو. چ کات بەفیڕۆدانێک بوو. هیچم نەزانی- تەنها ئەوە نەبێت کە دیار بوو بۆچی ئەلیسیا بە زووترین کات لەو ماڵە دەرچووە. هەڵهاتنی خۆم لە ماڵەوە لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا، هەڵاتن لە باوکمی بیر هێنامەوە. زۆر ڕوون بوو کە ئەلیسیا لە کێ ڕادەکات- لیدیا ڕۆز.
بیرم لەو تابلۆیە کردەوە کە ئەلیسیا لەسەر لیدیا کردبووی. ئەو گووتی: “گاڵتەجاڕییەکی قێزەون”. باشە، کاتی ئەوە هاتووە سەردانی گەلەری ئەلیسیا بکەین و بزانین بۆچی وێنەکە ئەوەندە پوری دڵتەنگ کردووە.
لەگەڵ جێهێشتنی کامبریج، دوا بیرکردنەوەم لە پۆڵ بوو. بەزەیم پێیدا هاتەوە، ناچار بووم لەگەڵ ئەو ژنە ئەهریمەنییەدا بژی- کۆیلەی بێ مووچەی ئەو بێت. ژیانێکی تەنیا بوو- من بە خەیاڵمدا نەدەهات کە هاوڕێی زۆری هەبێت. یان کچە هاوڕێیەک. سەرم سوڕنەدەنا ئەگەر هێشتا پاکیزە بووایە. شتێک لەبارەی ئەوەوە سەرەڕای قەبارەکەی، بە چەقبەستوویی مابووەوە؛ شتێک پووچەڵ کرابووەوە
من ناحەزییەکی زۆر زوو و توندوتیژم لە لیدیا وەرگرتبوو- ڕەنگە لەبەر ئەوەی باوکمی بیرخستبوومەوە. منیش وەک پۆڵ کۆتاییم دەهات ئەگەر لەو ماڵەدا بمابامەوە، ئەگەر لەگەڵ دایک و باوکم لە سوری بمابامەوە، لەژێر بانگەوازی شێتێک.
بە درێژایی ڕێگاکە لە گەڕانەوەم بۆ لەندەن هەستم بە خەمۆکی دەکرد. دڵتەنگ، ماندوو،خەریک بوو بگریم . نەمدەتوانی بزانم هەست بە دڵتەنگی پۆڵ دەکەم- یان دڵتەنگی بۆ خۆم.


نەخۆشە بێــدەنگەکە ✔️Onde histórias criam vida. Descubra agora