Chapter'1'

1.2K 93 62
                                    

هەر وەک ڕۆژەکانی تر لە خەو هەڵسام سەیری کاتژمێرەکەم کرد بینیم 7:26 دەقەیە بە خێرایی هەڵسام چونکە قوتابخانە کاتژمێر 8:15 دەستی پێدەکرد بۆیە چووم شاوەرێکم کرد و هاتمە دەرەوە و خۆم گۆڕی و تۆزێک مایکاپم کرد سەیرم کرد کاتژمێر 7:52 بوو بۆیە بەخێرایی ڕۆیشتمە دەرەوە

لـارا"هێی تکایە بوەستەە"وای وت کاتێک ئەیویست پاسەکە ڕاگرێت بەڵام ڕۆیشت

لـارا"ئاهـ بە نەفرەت بی"وتی کاتیک بەربۆوە و قاچی ئازاری پێگەیشت چونکە ڕای کردبوو

...."هێی لـارا تۆ باشی؟"وای وت کاتێک هات بۆ لای و هەڵی ساندەوە

بوەستە ئەم دەنگە ئەناسمەوە ئەوە کڕەشەکەمە جیۆن جۆنگکووک"وتم کاتێک خەیاڵم ڕۆیشتبوو

جۆنگکوک"هێی لەگەڵ تۆمە"وتی کاتێک دەستی لە شانی دا

لـارا"ئاهـ بەڵێ باشم سوپاس جۆنگکووک"

جۆنگکووک"وادیارە پاسەکەت لە دەستداوە؟"وتی کاتێک برۆیەکی بەرز کردەوە

لـارا"بەڵێ ئەمڕۆ هەندێک درەنگ هەڵسام بۆیە"

جۆنگکووک"کەواتە وەرە بە ئۆتۆمبێلەکەی من بچین"وتی کاتێک چاوەڕێی وەڵام بوو لە لـارا

لـارا"نا نەخێر پێویست ناکا خۆم دەڕۆم"ویستی بڕوات بەڵام کەوت و جۆنگکووک گرتیەوە

جۆنگکووک"وتم وەرە پێویست ناکا ئەزیەتی خۆت و قاچت بەی"وتی کاتێک زۆر بە قوڵی سەیری لـارای ئەکرد

ئاهـ نەفرەتت من ئاگاداری کات نەماوم

لـارا"جۆنگکووکک کاتژمێر چەندە؟"وتی بە شڵەژاوی

جۆنگکووک"8:05"وتی زۆر بە ئاسایی

لـارا"خێرا با بڕۆین"وتی کاتێک بە خێرایی بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکووک ڕۆیشت

جۆنگکووک"ئاهـ باشە"

جۆنگکووک و لـارا سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتن و ویستیان بڕۆن

جۆنگکووک"ناتەوێ پشتێنی سەلامەتی ببەستی؟"

لـارا"لەبیرم چوو ئێستا ئەیکەم"

لـارا نەیتوانی بیکا بۆیە جۆنگووک لێی نزیک بۆوە دەستی بۆ پشتێنی سەلامەتیەکە برد و بۆی چاک کرد لە کاتێکدا کە لـارا هەر چاوی لەسەر جۆنگکووک بوو وە جۆنگکووک سەیرێکی کردەوە و ڕۆیشتەوە شوێنی خۆی

دووای چەند دەقەیەک

جۆنگکووک"گەیشتین"وتی کاتێک سویچی ئۆتۆمبێلەکەی برد و هاتنە خوارەوە

لـارا"سوپاست دەکەم کە لەوکاتەدا دەرکەوتی گەرنا زۆر دوادەکەوتم"

جۆنگکووک"ئاساییە تەنها ئاگاداری خۆت و قاچت بە دووایی بڕۆ لای پەرستارەکە با بۆت بپێچێتەوە"وتی کاتێک سەیری ناو چاوی لـارای ئەکرد

لـارا"باشە وادەکەم دەی با بڕۆین بۆ پۆل درەنگە"وتی ویستی بڕوا بەڵام دیسان کەوت و ئەمجارە تۆزێک ئازاری پێگەیشت و دەنگێکی دەرکرد جۆنگکووک بەخێرایی چووە لای

جۆنگکووک"لـارا تۆ باشی؟"وتی بە خەم خۆریەوە

لـارا"ئاهـ بەڵێ باشم تەنها ناتوانم بڕۆم"وتی کاتێک سەیری قاچی دەکرد

جۆنگکووک"هیچ چارەی ترم نیە"وتی و هەڵسایەوە لـارا بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دەکرد

جۆنگکووک لـارای هەڵگرت"

هیوادارم بەدڵتان بوو بێ
ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن💓.

My crush"J.JK"Where stories live. Discover now