Chapter'5'

530 71 160
                                    

جۆنگکووک"لـارا ئەیەوێ پرسیارەکان بە لیۆ بڵێتەوە"وتی کاتێک سەیری ئەم دوانەی کرد و پێکەنینێکی شەیتانی کرد

مامۆستا"لـارا لیۆ ئەمە ڕاستە؟"وتی بە توڕەبونێکی زۆرەوە

لـارا"ن.نەخێر د.درۆ دەکا"وتی بە شڵەژاویەوە

جۆنگکووک"سەیریکە مامۆستا کەواتە ئەگەر ڕاست نەبێت بۆچی ئەشڵەژێت؟"وتی بە جدی و دواتر پێکەنینێکی کەمی کرد

مامۆستا"هەردووکتان بۆ لای بەڕێوبەر"وتی و ڕۆیشتە دەرەوە

لیۆ"بەخوا تۆ ئەکوژم کوڕە"وتی ویستی لێیبدات بەڵام لـارا نەیهێشت

جۆنگکووک"هههه بڕۆ بۆ لای بەڕێوبەر"وتی بە پێکەنینێکی زۆرەوە

لـارا سەیرکردنێکی بێ هیوای پێدا و لەگەڵ لیۆ ڕۆیشتنە دەرەوە لە پۆلەکە

جۆنگکووک هەستێکی سەیری بۆ دروست بوو کاتێک لـارا ئاوا سەیری کرد، جۆنگکووک نازانێت لەوکاتەوەی کە لە باوەشی کردوە هەستێکی سەیری بۆ دروست ئەبێت تا لە خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە بەهۆی دەنگی هاوڕێکەمەوە

...."کورە جۆنگکووک تۆ نوێنەر نیت؟ هەستە ئاقڵیان کە مێشکیان خواردم"وتی بە بێزاریەوە

جۆنگکووک"ها، ئێ باشە بەڵام تای تۆش لەوان ئاقڵ تر نی"وتی بە پێکەنینەوە و هەڵسایەوە

جۆنگکووک"هەر ئێستا بێدەنگ بن با دەست نەکەم بە ناو نوسین"وتی بە توڕەبوونێکی زۆر و هاوارەوە

وە قوتابیەکان بێدەنگ بوون

بەڕێوبەر"ئێوە ئەو دوانەتان تازە لای من نەبوون؟ چیتان کردووە دیسان؟ هەم لـارا تۆ یەکەمی قوتابخانەکەمانی چۆن دەبێت بێی بۆ لای بەڕێوبەر یەک جاریش نا بەڵکو دوو جار"وتی بە توڕەبونێکی زۆرەوە

بەڕێوبەر"مامۆستا چیان کردوە؟"وتی کاتێک سەیری مامۆستاکەی کرد

مامۆستا"ئێهـ بەڕێزم ئەو دووانە ویستیان کویزەکە بەیەک بڵێنەوە بۆیە منیش هێناومەتە لای تۆ تا دەرسێکی باشیان بدەیتێ"وتی بە ناز و مەکرەوە

لـارا سەیرکردنێکی قێزەونانەی پێدا

بەڕێوبەر"سزاکەتان ئەوەیە تا شەو ئەبێت ئەم قوتابخانەیە خاوێن کەنەوە وە دەبێت ئێستاش دەست پێبکەن وە دەرسیش ناخوێنن بە هیچ جۆرێک تا سبەی"وتی بە توڕەییەوە

من و لیۆ بە شۆکەوە سەیری یەکتریمان کرد

لیۆ"بەڵام بەڕێوبەر ئەمە زۆر زۆرە"

بەڕێوبەر"زۆر نیە ئەسڵەن هێشتا کەمە وە تۆ لـارا بە زیرەکیەکەت مەنازە وە باش بزانە کە کوڕەکەی جیۆن پێشت ئەداتەوە من لەوە دڵنیام وە نابێت بە زیرەکیەکەت بنازی چونکە هیچ سودی نیە بۆ ئێستا"

لـارا دڵی زۆر شکا بەو قسانە نەیئەزانی چی بڵێت بۆیە یەکسەر ڕۆیشتە دەرەوە و لیۆش لەدوای هات وە لـارا دەستی کرد بە گریان بەڵام چ گریانێک! گریانێک پڕ لە ئازار، گریانێک پڕ لە دڵشکاوی، گریانێک پڕ لە شکاوی، لیۆ بەم حاڵەی لـارا زۆر خەمی ئەخوارد و باوەشێکی پێدا کرد و لـاراش سەری لەسەر سینگی لیۆ دانا و بۆ ماوەیەک وا بوون تا زەنگ لێیدا

My crush"J.JK"Where stories live. Discover now