Chapter'15'

459 67 6
                                    

وە پیاوەکە سەری بەرزکردەوە و بینی جۆنگکووکە

لارا"جۆنگکووک ت.تۆ بۆچی لێرەیت؟"وتی بە شڵەژانەوە و هەڵسایەوە

جۆنگکووک تەنها سەیری کرد بە چاوە پڕ گریانەکەیەوە و لەوێ ڕۆیشت

جۆنگکووک"خوایە نازانم چی بکەم چۆن توانیم وابکەم چۆن خوایە هەستەکەم خۆشمەوێ"هەموو ئەمانەی بە گریانەوە وت کاتێک لە سوچێک دانیشتبوو وە سەری خۆی هێنایە خوارەوە چەند جارێک لە سەری خۆیدا

Lara POV\

کاتێک کە هاتینە ناو پاڕکەکە پیاوێکم بینی کە دانیشتبوو بەتەنیا وە ئەگریا کاتێک کە چوومە لای بینیم جۆنگکووکە یەکەمجار شۆک بووم کە ئەوم بینی وە بشگریەت؟ خۆ ئەو بوو یاری پێکردم وە وای کرد نێوانمان وا تێک بچێت گەر وای نەکردبا شتەکان هەر وەک خۆیان ئەبوون، دوایی ئەوەی کە ئەو ڕۆیشت بە دوایی کەوتم وتم نەکا شتێکی لێبێت بینیم لە سوچێک دانیشتوە و ئەگریەت جوان گوێم لە قسەکانی نەبوو بەڵام گوێم لێبوو کاتێک ئەیوت خۆشمەوێ، ئەبێت کێی خۆشبوێت
End Lara POV

لـارا"سڵاو گەڕامەوە"وتی و دانیشت

سانا"هێی لەکوێ بوویت؟ زۆر بەدواتدا گەڕاین بەڵام تۆمان نەدۆزیەوە وامان زانی ڕۆیشتوتیەوە بۆیە ئێمەش شتەکانمان هەڵگرت بۆ ئەوەی بڕۆینەوە"هەموو ئەمانەی لەسەر یەک وت

لـارا"هێی ئارام بە ئەمە چیتە سەرەتا سەبر سەبر ئەوکات"وتی بە هێمنیەوە

سانا"کوڕەکە کێبوو؟"وتی و برۆیەکی بەرز کردەوە

لارا"واز لە کوڕەکە بێنن با بچین شتێک بخۆین"وتی بە خەندەوە

سانا بە چاوێکی تیژ سەیری کرد بە چاو پێی وت کە دەبێت پێم بڵێیت

جەی"دەی با بڕۆین"

هەموویان ڕۆیشتن بۆ لای عارەبانەکە و شتی خۆیان داواکرد

لیۆ"من زۆر بێزارم"وتی کاتێک دەمی خۆی ئەسڕی

سانا"تا خواردنەکەی خوارد ئەوکات ئەڵێت بێزارم"وتی بە بێزاریەوە سەیری لیۆی کرد

لیۆ"گەر حەزدەکەی تۆش ئەخۆم"وتی و چاوێکی لێ داگرت

جەی و لارا پێکەنین

سانا"ئا ڕاست ئەکات با بڕۆین منیش بێزارم"وتی بە شڵەژاوییەوە

لیۆ پێی پێکەنی دوایی ئەوە هەموویان هەڵسان بەرەو ئۆتۆمبێلێکە چوون

گەیشتنە ماڵی لارا

لارا"سوپاستان دەکەم کاتێکی خۆش بوو سبەی ئەتانبینمەوە"ویستی بچێتە ژوورەوە بەڵام سانا ئەوی وەستاند

My crush"J.JK"Where stories live. Discover now