Chapter'13'

481 73 64
                                    

..."بایی کاتێکی خۆش"

Jungkook POV\

هەستێکی سەیرم هەیە نازانم ناخم پێم ئەڵێ وازی لێبێنە بەڵام ناتوانم لەبەر خۆشەویستەکەم وە دەبێ زۆری لە لـارا بکەم تا ئاشقم بێت وە دەبینە خۆشەویست دواتر جێی ئەهێڵم بەڵێ ئەمە یاریەکەی نێوان من و خۆشەویستەکەمە، بەڵام ئەترسم خۆم ئاشقی بم

End Jungkook POV

دوایی ئەوەی کە چوومە پۆلەوە ڕۆیشتمە لای لـارا دانیشتم

لـارا"بۆ ئەوەندە زۆرت پێچوو؟"وتی بە دەنگێکی نزم تا مامۆستا گوێی لێ نەبێت

جۆنگکووک"کارێکم هەبوو"وتی و سەیری کرد

لـارا"ئەها ئێ باشە"

دوایی زەنگ

سانا"کچێ لـارا بڵێ چی ڕویداوە"وتی و بە خێرایی هات

لـارا"چی بووە؟"

سانا"جۆنگکووک و جەی شەڕئەکەن"وتی بەپەلەوە

لـارا"چی بۆچی؟"وتی بە شۆکبوونەوە

سانا"هێی ئێستا کاتی ئەوە نیە با خێرا بڕۆین"وتی و  بە خێراییەوە ڕۆیشتن

جەی"کوڕە من تۆ ئەکوژم چۆن ئەتوانی لـارا هەڵخەڵەتێنیت ها"وتی بە هاوارەوە کاتێک لێی ئەیا

لـارا لە هیچ تێنەئەگەیشت

لـارا"هێی جەی وازی لێبێنە، بەڵام مەبەستت چیە چۆن هەڵی خەڵەتاندووم؟"

جەی"ئەم کوڕەی بەردەمت کە ئەیبینی لەگەڵ مینا دا هەڵتئەخەڵەتێنن"

لـارا شۆک ببوو باوەڕی نەدەکرد شتێکی وا ڕویداوە

جەی"وە هەروەها ئەم مینایە زانیویەتی کە تۆ کڕەشت لەسەر جۆنگکووک هەبوو بۆیە ویستیان شتێکت لێبکەن تا لەبیری نەکەیت من بە گوێیەکانی خۆم گوێم لێیان بوو کە ئەیانوت تۆ ئەکاتە خۆشەویستی جۆنگووک دوایی ئەوەی کەجۆنگکووگ کچێنی تۆی برد وازت لێ ئەهێنێت

لـارا بێ قسە مابۆوە و وە کەوتە ئەرزەکە ئاخر ئەو پیلانی دانابوو بۆ خۆی و جۆنگکووک، وای هەست ئەکرد کە جۆنگکووکیش هەستی بۆ ئەو هەیە هەستی ئەکرد کە جۆنگکووک گرینگی پێئەدا، ئەو هەستەی لای جۆنگکووک هەیبوو لای کەس نەیبوو، من ئەوم پڕ بە دڵی خۆم خۆشویست، من ئەمویست من و ئەو سەرەتایەکی نوێمان هەبێت من ئەمویست وای لێبکەم مینا لەبیرکات بەڵام نەمزانی کە کەوتوومەتە ناو پیلانێکەوە

مامۆستا"هێی لێرە چی ڕودەدات هەردووکتان بۆ ژوری بەڕێوبەر"ئەوەی وت و ڕۆیشت

جەی"ببوورە لـارا بۆ ئەوەی ئەوە ئەڵێم بەڵام وا دیارە کە تەنها بە کاریان هێناوی"ئەویش ڕۆیشت

جۆنگکووک تەنها سەیرێکی لـارای کرد و ڕۆیشت

لـارا کەوتە سەر زەویەکە ئەوە بۆ ئەو زۆر زۆر بوو نەیئەزانی کە جۆنگکووک ئەو شتەی لەگەڵ ئەکات وای ئەزانی کە ئەتوانن داهاتوویەکی جوانیان هەبێت نەیزانی ئەبێتە قوربانی دەستی یاریەک!!

لـارا بە بێدەنگی دانیشتبوو ئەگریا لەناکاو کەسێک هاتە لای ئەویش لیۆ بوو

لیۆ"باشیت؟"وتی و بە خەمباریەوە سەیری کرد

لـارا"لیۆ من حاڵم زۆر خراپە من قەت باوەڕم نەئەکد شتێکی وام لێبێت، ئایا لیۆ من ئاوا بە گێژ و شت ئەچم دوو مرۆڤ وا بەکاریان هێنام؟ ئەزانی چەندم جۆنکگووک خۆشئەویست؟ من لە پۆلی یەکی دواناوەندیە ئەوم خۆشویست بەڵام ئەو هەر حیسابیشی بۆ نەئەکردم هەر خۆم لە گێلی ئەدا ئەموت لەوانەیە شەرم بکات یان شتێکی وا نەمئەزانی هەستی بۆ مینا هەیە ئەوکاتەی کە ئەم دوانە بوون بەخۆشەویست وام هەست کرد دونیا بەسەرم دا ڕوخاوە وامزانی دڵم دەرهێنراوە وامزانی وا خەریکن لەناو گۆڕم ئەنێن، کەس نەیئەزانی من ئەوم چەن خۆشئەویست"هەموو ئەوانەی وت بە گریانەوە و سەری لەسەر شانی لیۆ دانا

لیۆ تەنها بە گریانەوە گوێی بۆ ڕاگرتبوو

لیۆ"خووشکەکەم خووشکە جوانەکەم خووشکە ئاقڵەکەم؟ سەیری کاکەت بکە و هەموو شت لەبیرکە، نابێت لەسەر کوڕێک وا لەخۆت بکەیت تۆ هێشتا کەسانی زۆرت هەیە کە خۆشیان ئەوێیت"وتی وت دەستەکانی لەنێو قژی لـارا ئەجوڵاندەوە

لـارا"بەڵام کاکە تۆ نازانی دڵم چەند ئازاری هەیە؟ نازانیت دڵم چەن شکا؟ نازانیت چیم لێهات دوایی ئەوەی گوێم لەو وشانە بوو؟ من بە دڵ خۆشمویست من ئامادەبووم هەموو شتێکی پێبدەم تا خۆشیبوێم بەڵام نەمئەزانی تەنها بەکارم ئەهێنێت ڕقم لێیەتی نەفرەتی لێبێت"وتی بەگریانێکی زۆرەوە

لەم کاتەدا باران نمە نمە ئەهاتە خوارەوە

لەوکاتە کەسێک دەرکەوت ئەویش جۆنگکووک بوو کە دیاربوو زۆر ئازاری هەبوو لەبەر لێدانەکانی جەی

لیۆ"تۆ هەی کوڕی سەگ خۆت بە چی ئەزانی لێرەیت هاا؟ یان هاتووی دووبارە دڵی بشکێنیتت؟ بەوخوایە دەم و لوتت ئەشکێنم"وتی بە توڕەبوونێکی زۆرەوە

جۆنگکووک"تکایە لیۆ بهێڵە کەمێک قسەی لەگەر بکەم"وتی بە دەنگێکی لەرزیوەوە کە لەوکاتەدا بارانێکی زۆر دەستی پێکرد

لیۆ سەیرێکی لـارای کرد و لـاراش سەری بۆ لەقاند

لیۆ لەوێ ڕۆیشت وە جۆنگکووک چوو بۆ لای لـارا دانیشت

جۆنگکووک"من زۆر شەرمەزارم لـارا، بمبورە لـارا بۆ ئەوشتەی کە کردم بەڵام سوێن ئەخۆم کە من ئەوشتانەم دانەنابوو ئەوە هەمووی مینا بوو من ئەمزانی خۆشت ئەوێم ئەمزانی کە ئاشقمی ئەمزانی کە هەموو شتێکم بۆ ئەکەی ئەزانم لە تەمەنێکی بچوک ئازارێکی گەورەم پێدای داوای لێزووردن دەکەم لـارا بمبورە"وتی بە گریانەوە

لـارا"جۆنگکووک نامەوێت قسەت لەگەڵ بکەم تکایە بڕۆ، تۆ منت ئازاردا من هێشتا لە تەمەنی هەرزەکاریم من تەنها 18 ساڵم بە نەفرەت بیت بۆچی وات کرد بۆچی؟ ها؟ ئایا من بە بوکەڵە تێگەیشتبوون یان چی؟؟ یان وا هەستتان ئەکرد من ئامێر بم؟ جۆنگکووک قەت نەمئەزانی کوڕێکی وای چاوەڕێی هەموو شتێکم لێ ئەکردی بەڵام ئەمەیان نا، ڕقم لێتە جیۆنی نەفرەت"ئەمەی وت و ڕۆیشت

هیوادارم بەدڵتان بووبێت دوای ماوەیەکی زۆر گەڕامەوە ئەو ماوەیە ئیشی زۆرم هەبوو بمبورن بەڵام هەوڵەدەم زوو پاڕت دانێم بە پێی کاتەکانم ئینشااللە باش ئەبن وە سوپاستان ئەکەم بۆ 1k ڤیوو زۆر سوپاس وە کەممان ماوە بۆ 300 ڤۆت هیوادارم زۆرترین ڤۆتی بۆبێت ئەم پاڕتەیانم

ڤۆت و کۆمێنت و فۆڵۆ لەبیرمەکەن💓.

802 Words

My crush"J.JK"Where stories live. Discover now