Chapter'9'

497 83 314
                                    

جەی"من ئەچمە لای"

لیۆ"هم کەواتە زۆر باشە"

جەی"دەی لیۆ نەڕۆین لـارا پێویستە پشوو بدات"وتی و هەڵساوە

لیۆ"ئا بەڵێ"ئەویش هەڵسا

لـارا"نا بۆ کوێ ئەڕۆن بمێننەوە ئەمشەو"

لیۆ"نا بۆ جارێکی تر، دەی سانا هەڵناسی؟"

سانا"نا نەخێر من لای ئەمێنمەوە نەکا پێویستی بە شتێک بێت دەی ئێوە بڕۆن"وتی و ئەوانی بە ڕێکرد و خێرا هاتەوە لای لـارا

سانا"دەی لـارا با بخەوین، ئەرێ بەیانی دێیت بۆ قوتابخانە؟"

لـارا"بێگومان سبەی کویزی بیرکاری و ئینگلیزیمان هەیە چۆن نایەم"

سانا"بەڵام بۆ تۆ خراپ نابێت؟؟"

لـارا"نا سانا تکایە ئەمەوێت بێم، دەی نایەیت؟"وتی و باوەشی بۆ کردەوە

سانا زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆیشتە باوەشی

بەیانی

سانا"کچێ لـارا بۆ هەڵناسی درەنگە درەنگ نیو سەعاتمان ماوە"وتی بە بێزاریەوە پەردەکەی لایا

لـارا"هم بەیانیت باش"وتی کە چاوی ئەخوراند

سانا"هی تۆش باش، باشتریت ئێستا؟"وتی بە خەم خۆریەوە چوە لای

لـارا"بەڵێ باشترم دەی با بڕۆم گەرماوێک بکەم و دێمەوە"هەڵسا و ڕۆیشت

ساناش ڕۆیشت بۆ چێشتخانەکە و هەندێک شتی حازرکرد و لەسەر مێزەکە داینا

دوایی 10 دەقە

سانا"لـارااا چیت کردد بۆ ئەوەندەت پێچوو؟"وتی بە هاوارەوە تا لـارا گوێی لێبێت

لـارا"هاتم هاتت"وتی و هاتە خوارەوە

دەستیان کرد بە نان خواردن دواتر هەڵیان گرت و لەسەر مەخسەلەکە بەجێیان هێشت

سانا"هێشتا جۆنگکووکت خۆشدەوێ؟"

لـارا"بەڵێ زۆر زیاتر لە جاران"

سانا"ئاهـ تۆ قەت ئاقڵ نابیت ئەخر نابینیت چی لێت کردوە ها؟"

لـارا"ئیدی چی بکەم، با باسی تۆ و لیۆش نەکەم"وتی بە پێکەنینەوە

سانا"هـ.هـێی لـیۆی چی"وتی بە شڵەژانەوە

لـارا"باشە دەی با بچینە پۆلەوە"بە بێزاریەوە وتی

دوایی گەیشتنە پۆل و چوونە ژوورەوە

لـارا بینی جۆنگکووک لە کورسیەکەی تەنیشت ئەو دانیشتوە

My crush"J.JK"Where stories live. Discover now