P.1

1K 140 224
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە  بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
55vote+150comment=P.2
______________________________________

y/n..*pov..*

دووبارە بەهۆ کێشەو ئاژاوەی دایکم و باوکم گوێیەکانم توند گرتووە فرمێسک لە چاوم ناوەستێ قاتێکی کۆنی شینی تۆخم لەبەرە کە سێ هەفتە بەر لە ئێستا باوکم کڕیبووی بۆ ئەوەی بێ جل نەبم ئەویش بە هەرزانترین نرخ بەڵام ئەوکاتیش دایکم و باوکم زۆر شەڕیان کرد دایکم دەیوت بۆچی بۆی دەکڕیت با سەرمای بێت با بمرێت با نەخۆش بێت با بتۆپێت با توشی نەخۆشی کوشندە بێت بیرمە تاکو کاتژمێر دووی شەو لەبەردەرگا بووم کاتێ ئەو پیاوەی دراسێمان لە کار گەڕایەوە منی بردە ماڵەکەی بەڵام بۆ بەیانیەکەی باوکم لەگەڵی کردە شەڕ وە دایکم جنێوی پیسی دایە خێزانی پیاوەکە بۆیە ئێستا نە پیاوەکە نە خێزانی پیاوەکە تەنانەت بەلاشمدا ناڕۆن سەبارەت بە یاری هیچ یاریەکم نییە کاتی بەهارو هاوینان بوکەڵەی قوڕینە دروست ئەکەم
زستانان زۆر حەزم بە بوکەڵە بەفرینەیە بەڵام جلی پێویست و گەرمم نییە دایک و باوکیشم ڕێگە نادەن بێم لە لای سۆپاکە دانیشم فرمێسک وەک شەپۆڵێکی بەهێز لە چاوم دێتە خوارەوە وەک دەریایەک کە لە وەرزی زستانان هەڵدەستێت و کەشتیەکان نوقم دەکات گەر کەشتیەکان گەورە بن یاخود بچوک  بێ  گرینگی پێدان فرمێسکەکانیشم بە هەمان شێوە خۆزگە و ئاواتەکانم نوقم دەکات بێ ئەوەی گرنگی بدات کە بچوکن یاخود گەورە دوای ئەوەی دەنگەکەیان نزم بوویەوە بە هێواش و لەسەر خۆی‌ دەستەکانم لە گووێیەکانم دوورخستەوە لە ترسی ئەوەی دووبارە دەست پێبکەن بەڵام دووبارە دەنگیان هاتەوە وەک هەموو جارێک باسی من دەکەن کە منیان ناوێت یان مناقەشە لەسەر شتی بێمانا دەکەن

دایکم:من ئەو کچەم ناوێت

باوکم:منیش نامەوێت

دایکم:کەواتە بۆچی وەک گەمژەیەک مامەڵە دەکەیت بۆچی فڕێی نادەیت

بە هاوارەوە وتی کاتێ دەستەکانی دەجوڵاند وەک هێمایەک بۆ قسەکانی و توڕەیی لەگەڵ ئەو دەنگە بەرزەی کە لە مێشکم ئەچەقێت

باوکم:من نامەوێت فڕێی بدەم دواتر دەڵێن ئەو کچەکەی فڕێدا لە کاتێکدا هەژاریش نین

دایکم:کەواتە بیکوژە

وتی بە بێباکیەوە بێ ئەوەی هیچ هەستێکی تیا بەدی بکرێت لە جادووگەرێک ئەچوو کە خەریکی جادووی ڕەش بێت

باوکم:هەر خۆی منیش زۆر ڕقم لێیەتی ئەمشەو دوای دوانزەی شەو دەیکوژم

دایکم:نەفرەت بە چەک مەیکوژە بە چەقۆ بیکوژە با ئازار بچێژێت

ئەوان بە شەیتانی باسیان دەکرد چۆن بمکوژن دەستە بچوکەکانم لەسەر دەمم جێگیر کردبوو تاکو دەنگ دەرنەکەم خەریک بوو بمرم بەهۆی زۆر هاتنی گریانم گریانم زۆر بەهێز دێت بەڵام دەری ببڕم لێدانی خراپ دەخۆم

خـۆشــەویــســتــی بــە ئــازارە {بــەردەوامــە}Where stories live. Discover now