P.7

553 104 475
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکە گەر فۆڵۆوت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
55vote+450comment=P.8
______________________________________

دەستم بەرزکردەوە ئەوانیش بە هەمان شێوە باوەشمان لە یەکتری دا دواتر لەپێش چاوەکانم ون بوون ئۆھ ئەمشەو لێرە دەمێننمەوە بەڵام ئەی بەیانی دەبێ بڕۆمەوە ماڵەوە خوایە تۆ بم پارێزە من زۆر دەترسم لەم شەیتانە هەرچەنە زۆریشم خۆشدەوێت بەڵام ئەو وانییە چاوەکانم داخست بۆ کۆتایی ئەمشەو دەمەوێت لە بەیانیەکی جواندا چاوەکانم هەڵبێنم..

نت:بەیانی باش

وتم لە کاتێکا ئەوەی لە ناو دەمم بوو قوتم یایەوە

کوک:وام زانی دەمریت

نت:تکایە بەسە

فرمێسکەکانم ڕژان نازانم بۆچی وا لاوازم

کوک:دووبارە گریان، تشش مناڵ

بە بێزاری وتی و لەسەر مێزی نان خواردنەکە هەلسا جانتاکەی دایه بان قۆڵی

زۆرم خۆشدەوێت بۆچی وا لەبەردەمی لاوازم بۆچی ناتوانم هیچ بکەم لە بەرانبەری لە کاتێکا ئەو هەموو زوڵمەم لێدەکات دڵم ڕێگە نادات هیچ بکەم هەر ئەوە وایکردووە لەبەردەم هاوڕێکانیشی لاواز بم و ڕێگە بدەم بە دڵی خۆیان سوکایەتیم پێبکەن نت تۆ چیت لێبەسەر هاتووە نت

گەشتمە قوتابخانە هەموویان زانیویانە هەوڵی خۆ کوشتنم داوە پستە پستیانە هاوڕێکانی جۆنگکوک ڕێگەیان لێم گرد لەکاتێکا ناو قوتابخانکە زۆر قەرەباڵغ بوو

یونجی:چییە مناڵ هەوڵی ئەوەت دابوو خۆت بکوژیت

نت:ڕێگە بدەن بڕۆم

بە دەنگێکی کز و نوساوەوە وتم

بەڵام ئەوان جانتاکەیان لە قۆڵم ڕاکێشا منیان فڕێدایە سەر ئەرزەکە

مونا:هممم پێت چۆنە یاریەکی خۆش بکەین مناڵە گرینۆکەکە

وتی کاتێ هاتە ئاست من تاکو بە ڕووخسارم بگات دواتر خۆی ڕێکک کردەوە

مونا:هێی هاوڕێیان ئەمڕۆ شتێکی سەرنج ڕاکێشتان پیشان ئەدەین دڵنیام بەدڵتان ئەبێت

لەگەڵ ئەم قسەیە هەموویان لە دەوری ئێمە کۆبوونەوە زیاتر قوتابیەکانی قۆناغی دوایی بوون وەکو یانزە و دوانزە

ئەوان قژی منیان ڕاکێشا من بێ کاردانەوە بووم وام ئەزانی ئێستا جۆنگکوک دێت ڕێگریم لێدەکات لە کاتێکا فلاشی مۆبایلەکان ئەدەن لە دەمو چاوم ئەوان ڤیدیۆمان ئەکەن ئەوانیش لێم ئەدەن ئەوان پشیلەکان چنگیان لێم ئەدا وە پێشبینی نەکراو بوو کە یونجی سەری کێشام بە ئەرزەکەدا و خوێن لەسەرم هات هەستەکەم ئەستێرە بە دەوری سەرمدا ئەسوڕێتەوە بە کزی چاوەکانم هەڵهێنا ئەوەی بینیم خەندەی جۆنگکوک بوو لەگەڵ ئەو مۆبایلە زیرەکەی دەستی کە من ڤیدیۆ ئەکات لەگەڵ ه اواری قوتابیان کە دەڵێن ئوووو، وەک ئەوەی ئازاردانی کچێکی  دوانزە ساڵ زۆر سەرنج ڕاکێش و چێژ بەخش بێت لە ناوەڕاستی قوتابخانە لە کۆتایدا تەنها گوێم لە پیا هەڵدانەکەی جیمین بوو لەگەڵ قسەی قوتابیان کە بە ڕوونی نەئەهاتە گوێم

خـۆشــەویــســتــی بــە ئــازارە {بــەردەوامــە}Where stories live. Discover now