P.15

692 123 624
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
75vote+600comment=P.16
______________________________________

Y/n..*pov..*

چاوەکانم کردەوە دایکمم لای خۆم بینی لەگەڵ هیجین ئاوم بۆ هەڵواسراوە کاتێ ویستم هەلسمەوە درکیان پێم کرد کە جوڵام بۆیە خێرا بە هانامەوە هاتن بەڵام هەستم بە تێکچوونی ڕەنگ و ڕەفتارەکانی دایکم کرد دڵم پڕبوو زانیم کە هەموو شتێکی بیستووە

نت:دایکە

بە دەنگێکی نوساوەوە وتم ئەویش بێ ئەوەی سەیرم بکات وەڵامی دامەوە

نت:دایکااا

دووبارەم کردەوە کاتێک فرمێسکێک لە چاوەکانم ڕژا

خ/ج:چیبووە.؟

وتی کاتێک هەستم بە لەرزین کرد لەگەڵ ساردی تۆنی وەڵام دانەوەکەی

نت:بەخوا ڕاست نییە هەموو شتێک درۆیە

خ/ج:باشە

وتی بە بێ گرنگی پێدان هیجین بۆ ئەمە دڵتەنگ بوو وە نت.یش فرمێسکەکانی کەوتن کاتێک بینی دایکی هیچ گرنگییەکی پێنادات

نت:دایکە ئەڵێم شتەکە ڕاست نییە بوختانیان بۆ هەڵبەستووم من چۆن وا دەکەم سەری ئێوە شۆڕبێت ئێوە منتان پێگەیاند لە کاتێکا دایک و باوکی ڕاستەقینەم منیان ئازاردا لەکاتێکا ئەو کەسەی منی هێنایە سەر دوونیا نیازی کوشتنی منی هەبوو ڕامکرد ماڵی ئێوەم دۆزییەوە من چوزانم کەسانی نێو ئەو ماڵە کوڕێکیان هەیە بەڵام منیش دەکەنە کچی خۆیان نازی زۆرم پێدەدەن هیچ جیاوازیەکم پێناکەن لەگەڵ کوڕەکەیان  دەبنە خەم خۆرم دەبنە دایک و باوکم دەبنە هەموو شتێکی من وە ڕێگا بە خوێندنم دەدەن هیچ کارێکم پێناکەن خۆشەویستیم پێدەدەن هێشتاش پێتوایە ویژدانم قبوڵ ئەکات وا ناوتان پیس بکەم

تەواوی قسەکانی بە گریانەوە کرد خ/جیۆنیش فرمێسکێک لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە بەڵام هەرزوو سڕیەوە

نت:شتێک بڵێ دایکە

وتی بە گریانەوە  کاتێک دەستی لە قۆڵی دایکی دا

خ/ج:ئەی ئەو ڕۆژەی تۆ لەگەڵ دێیتەوە من خەمی
تۆم بوو کەچی لە ناو باوەشی ئەو کوڕەی پاشانیش لەگەڵ ئەو دێیتەوە ماڵەوە ئەی ئەوانەچی

نت:واتا باوەڕم پێناکەیت

وتی کاتێک فرمێسکەکانی بەردەوام بوون لە کەوتن لە کاتێکا سەیری نێو چاوی خ/ج دەکرد لە وەڵامدا خ/ج تەنها بێدەنگ بوو

نت:مافی خۆتە هیچ ناڵێم

وتی بۆ کۆتا جار سەیری دایکی کرد و سەرچەفەکەی دا بەسەر سەریا

هیجین:ئەوە پورێ~~~

ویستی قسەبکات و هەموو شتێک بدرکێنێت بەڵام خ/ج گوێی بۆ نەگرد و ڕۆشتە دەرەوە

خـۆشــەویــســتــی بــە ئــازارە {بــەردەوامــە}Where stories live. Discover now