part 4

49 8 24
                                    

های گایس ساهۆن گەڕاوە

قسە ناکەم

پێش خوێندەوە ڤۆت لەبیر مەکەن

با دەست بە پاڕتی ئەمجارەشمان بکەین

∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽

پزیشک:بەڕێز جۆنگهوان کەمێکیتر بەهۆش خۆی دێتەوە ئەو باشە کە بەهۆش خۆی هاتەوە ئەتوانێ بگەڕێتەوە ماڵەوە بەڵام کاریگەری ژەهرەکەی لەسەر ماوە زۆر بێهێز ئەبێ و زوو ماندوو ئەبێ وە کاتێک ماندوو ئەبێ توشی ناڕێکی هەناسەدانی ئەبێ پێویستە زۆر ئاگاداری بن

یۆشی:باشە پزیشک زۆر سوپاس

پزیشک:ئەرکی خۆمە سوپاسی ناوێ

نیک:پزیشک...کەس بەوە نازانێ ئەگینا خۆت ئەزانی چی ڕودەدا..

پزیشک:نـ..نیگەران مەبە گـ..گەورەم

نیک:باشە ئێستاش بڕۆ

پزیشک:فەرمانتە

پزیشکەکە ڕۆشت

یۆشی:پێویستی بە هەڕەشە نەدەکرد

نیک:بەڵکو پێویست بوو بیر بکەوە گەر ئەوە ئاشکرێ بێ کە بەڕێز جۆنگهوان ژەهراوی بوە فانەکانتان چیان بەسەر دێت؟ئەزانی چەند ئەترسن؟ئەی ناڵێن چۆن ژەهراوی بوە؟

یۆشی:ئەوەش ڕاستە

جۆنگهوان خەریک بوو بەهۆش خۆی بێتەوە بە کەمی چاوەکانی ئەکردەوە و دایدەخستەوە

جۆنگهوان:هـ...هیۆ..نگ

یۆشی:جۆنگهوان تۆ باشی؟


جۆنگهوان:بەڵێ...باشم

نیک:هیچ شوێنێکت ئازاری هەیە؟

جۆنگهوان:نازانم..تەنها زۆر هەست بە بێهێزی دەکەم
(بەبێهێزی)

یۆشی:نیگەران مەبە بە زووی باش ئەبیتەوە

نیک:بەڕێزم ئەتوانی هەڵسی؟چەند کارێکمان هەیە

جۆنگهوان زوو تێگەشت نیک مەبەستی چیە

جۆنگهوان:بەڵێ

جۆنگهوان بە یارمەتی یۆشی هەڵساوە بەڵام سەیری گێژی خوارد بۆیە دانیشتەوە

یۆشی:تۆ باشی؟ئەتوانی بڕۆی؟
(بەنیگەرانیەوە)

جۆنگهوان:بەڵێ تەنها سەرم گێژی خوارد دوو خولەکم پێ بدەن باشتر ئەبم

تڕەیژەر(چیڕۆکێک لە پەیوەندی و برینەکان)Where stories live. Discover now