part 8

29 7 2
                                    

های گایس ساهۆن گەڕاوە


وە تێبینیەک خۆی ماشیدام لە8/11لە گروپەکە ڕۆشتبوونە دەرەوە بەڵام من وامزانی11/8ە ناتوانم دەستکاری چیڕۆکەکە بکەم گەر هەر شتێکی لێ بگۆڕم هەمووی تێک ئەچێت بۆیە هەر وا لێی ئەگەڕێم بەڵام ئێوە بزانن کە ماشیدام لە8/11بە فەرمی لە تڕەیژەر ڕۆشتنە دەرەوە

ڤۆت
ڤۆت
ڤۆت

ڤۆت لەبیر مەکەن وە کۆمێنت.یش

زۆر ناڵێم با دەست بە پاڕتی ئەمجارەشمان بکەین

∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽

سارا چەندین جار پەیوەندی بە ماشیهۆوە کرد بەڵام ماشیهۆ وەڵامی نەدەداوە

ئێستا کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆیە

جۆنکیو ڕۆشتە لای سارا کە هێشتا لە ژورەکەی ماشیهۆ بوو و بەهیچ شێوەیەک نەهاتبووە دەرەوە

کە ڕۆشتە ژورەوە بینی سارا لەسەر قەنەفەکەی ماشیهۆ دانیشتوە و هێشتا تیشێرتەکەی ماشیهۆی لە دەست بوو وە لە مۆبەکەیەوە سەیری تیک تۆکی ئەکرد کە هەمووی ڤدیۆی ئەو کاتە بوو کە ماشیهۆ ماڵئاوایی لە کوڕەکان ئەکرد و ئەگریا

جۆنکیو ڕۆشتە لای سارا و مۆبەکەی لێ وەرگرت و وای کرد سارا سەیری بکات

جۆنکیو:بوەستە تکایە بوەستە بەرگە ناگرم تۆ وا ببینم تکایە
(جۆنکیو وای وت کاتێک هەوڵی ئەدا فرمێسکەکانی نەکەوێ)

سارا:ئێوە زۆر خراپن هەمووتان خراپن پێتان نەوتم کە ئەڕوا
(بەگریان)

جۆنکیو سارای لە باوەش کرد و فرمێسکەکانی کەوتن

جۆنکیو:بمانبورە بەڵام ئەو نەیویست تۆ بیزانی وتی گەر تۆ بیزانی ئەوە ڕۆشتنی لەسەر قوڕس ئەکەیت بۆیە داوای کرد کەس پێت نەڵێ
(بەگریان)

سارا:بیری ئەکەم..زۆر بیری ئەکەم..ئەو گەمژەیە وەڵامی پەیوەندیەکانیشم ناداتەوە ئێستا ڕقم لێیەتی

جیۆنگوو:کەمێک کاتی پێ بدە

جیۆنگوو وای وت کاتێک هاتە ژورەوە و گوێی لە قسەکانی سارا و جۆنکیو ببوو

جیۆنگوو:هیۆنگ پێویستی بە کاتە تا خۆی کۆبکاتەوە

جۆنکیو:ڕاستە

سارا:باشە....

لەم کاتە دۆیۆنگ بە خێرایی دەرگاکەی کردەوە

تڕەیژەر(چیڕۆکێک لە پەیوەندی و برینەکان)Where stories live. Discover now