part 7

48 8 51
                                    


های گایس ساهۆن گەڕاوە

ئەم گۆرانیەی سەرەوە گۆرانی it's okayە گوێی لێ بگرن پەشیمان نابنەوە

پرسیارێک بەردەوام بم؟یان واز بێنم و چیڕۆکەکە ڕەش بکەمەوە؟

پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن و ڕای خۆتان لە نێوان دێڕەکان بڵێن سوپاستان ئەکەم

با دەست بە پاڕتی ئەمجارەش بکەین

∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽

لە یانزەی مانگ هەموو تەیومیەکان چاویان لەسەر پەیجی فەرمی وایجی و تڕەیژەر بوو هێشتا هیوایەکی بچوکیان مابوو
کە ماشیدام لە گروپەکە بمێننەوە و پەشیمان بوبنەوە لەو بڕیارە بەڵام....کاتژمێر پێنجی دوای نیوەڕۆ ئەوەی لێی ئەترسان ڕویدا

لە پەیجی فەرمی وایجی و تڕەیژەر ڕاگەیەنرا کە ماشیهۆ و یێدام بە فەرمی گروپی تڕەیژەریان جێهێشت و گروپی تڕەیژەر بە دە ئەندامەوە بەردەوام ئەبێ....!!

ئەم ڕۆژە یانزەی هەشت...بوە ڕۆژێکی لەبیر نەکراو بۆ کوڕەکان و هەموو تەیومیەکان....تەیومیەکان زۆر ڕوخان...

کوڕەکان تا ڕۆژی دواتر واتا دوانزەی مانگ هیچ یەکێکیان قسەیان لەگەڵ یەکتر نەکرد و لە ژورەکانیان نە هاتنە دەرەوە..تا بەیانی کاتژمێر حەوت یەک بە یەک ئەهاتنە دەرەوە هەموویان زۆر بێهێز و ماندوو دیار بوون..وا دیار بوو شەو هیچ نەخەوتبون...کە هەمووشیان لە هۆڵەکە کۆ بوونەوە قسەیان نەکرد تا سەرۆک قسەی کرد

هیۆنسوک:کەواتە....ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژمانە بەیەکەوە؟
(بەدڵپڕیەوە)

ئاساهی:وا دیارە...

هیۆنسوک:هەرگیز ئەو کاتانە لەبیر ناکەین کە بەیەکەوە دروستمان کردوون کاتە خۆشەکان و ناخۆشەکان.یش..هەمووی مانایەکی تایبەتی بۆ هەموومان هەیە

دوبارە بێدەنگی دەستی بەسەر ماڵەکەدا گرت کوڕەکان بەبێ دەنگی فرمێسکیان ئەڕشت تا جەیهیوک ئەو بێدەنگیەی شکاند

جەیهیوک:دەی وا مەبن ڕاستە چیتر گروپەکەمان دوانزە ئەندام نیە بەڵام هاوڕێیەتی ئێمە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە...وایە؟

 کوڕەکان سەریان بە بەڵێ جوڵاند جگە لە ماشیهۆ

یێدام:بێگومان بەردەوام ئەبێ...لەوانەیە لە داهاتودا من وەک ئایدۆڵێکی سۆڵۆ بگەڕێمەوە..گومانی تێدا نیە بۆ هەمیشە پشتگیریتان ئەکەم هیوادارم ئێوەش بۆ ئەمە پشتگیریم بکەن

جیهۆن:بێگومان هەمیشە پشتگیری هەردووکتان ئەکەین

ماشیهۆ:من....ئەگەڕێمەوە ژاپۆن
(بەساردی)

تڕەیژەر(چیڕۆکێک لە پەیوەندی و برینەکان)Where stories live. Discover now