part 6

26 7 0
                                    

سڵاو گایس ساهۆن گەڕاوە

ئەو ڤدیۆیەی سەرەوە بەشێکە لە کۆتا کۆنسێرتی ot12
تا دۆزیمەوە وەکو بڵێی خوێیان بە برینەکانمدا کرد
دوبارە دڵم شکاوە و بوو بە هەزار پارچە

ڤۆت لەبیر مەکەن

با دەست بە پاڕتی ئەمجارەش بکەین ئەم پاڕتە لە هەموو پاڕتەکانیتر کورتتر ئەبێ

∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽∾∽

هۆنگ:بێدەنگ بەە ئەو نەمردوە
(بەهاوار و توڕەیی)

هۆنگ:ماشیهۆ..تکایە بێ هیوام مەکە تکایە لێت ئەپاڕێمەوە....باشە ئەوە کۆتاجارە

بۆ کۆتاجار هۆنگ بەو ئامێرانەی دەستی کارەبای لە ماشیهۆدا بەڵام هیچ ئاماژەیەک نەبوو لەو ئامێرانەی کە بە ماشیهۆوە بەسترابوونەوە

هۆنگ سەری نزم کردەوە و بە ڕوخاوی و تێک شکاویەوە ڕوی کردە کوڕەکان کە بە تەواوی ڕوخابوون و وتی

هۆنگ:بـ..بمبورن...ماشیهۆمان لەدەست دا

نوسەر:خوانەکا بەخوا ڕێک دەمرم😭💔

یۆشی خەریک بوو بکەوێ بەڵام هاری گرتیەوە
هاروتۆ و جیۆنگوو خۆیان بە دیوارەکەوە گرتبوو تا نەکەون جۆنگهوان کەوت ئەوانیتریش تەنها بە شۆکەوە سەیری جەستە بێ ڕوحەکەی ماشیهۆ.یان ئەکرد

بەخێرایی لە تەواوی نەخۆشخانەکە بڵاو بۆوە کە ماشیهۆی ئەندامی گروپی تڕەیژەر گیانی لەدەست داوە بەڵام کەس نەئەوێرا دەست لە مۆبەکەی بدات تا ئەو هەواڵە بڵاو بکاتەوە لە ترسی گیانی خۆی

بۆ خولەکێک وا بوون تا شتێکی سەیر ڕویدا

لەناکاو ئامێرەکانی ماشیهۆ دەنگیان لێوە هات و ئاماژەی بە ترپە لاوازەکانی دڵی ماشیهۆ کرد هۆنگ بەخێرایی ڕۆشتە لای ماشیهۆ و چەند پشکنینێکی بۆ کرد وە پەرستارەکان بەزۆر کوڕەکانیان بردە دەرەوە

پانزە خولەک تێپەڕی هێشتا هۆنگ نەهاتۆتە دەرەوە و کوڕەکانیش هیوایەکیان هەبوو کە ماشیهۆ ڕزگاری بێت

هۆنگ هاتە دەرەوە بەخێرایی کوڕەکان بەرەو ڕوی ڕۆشتن بەڵام کەسیان بوێری ئەوەیان نەبوو پرسیاری لێ بکەن تا هۆنگ خۆی قسەی کرد

هۆنگ:سوپاس بۆ خوا...ماشیهۆ ڕزگاری بوو..ئێستا ئەو باشە مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە نیگەران مەبن تەنانەت کاتێک بەهۆش خۆی هاتەوە ئەتوانێ بگەڕێتەوە ماڵەوە بەڵام تا چەند کاتژمێرێکیتر لەژێر چاودێری چڕدا دەبێت وە کاتێک گەڕاوە ماڵەوەئەبێ زیاتر ئاگادری بن نابێ نیگەران بێ و خەم بخوا
(بەزەردەخەنەوە)

تڕەیژەر(چیڕۆکێک لە پەیوەندی و برینەکان)Where stories live. Discover now