4ఌ

1K 184 88
                                    

شەوەکە تێپەڕ بوو ... بۆ چەندین جار چاوەکانی ئەوم بینی لەسەرخۆم ڕەنگە هەر لەبەر ئەمەش بووبێت کە بۆیەکەم جار تاکو بەیانی بەخەبەربووم خۆشم نەمدەزانی بۆچی بەڵام دڵەڕاوکێیەکی نائاسایم تووش ببوو بەردەوام مامۆستا جیۆن لە مێشکمدا دەهات و دەچوو   هەزارەها بیرۆکە لەگەڵیدا پیاسەی دەکرد لەنێو مێشکم




لە قوتابخانە بووم لە نێو دەرسی ئەودا .... دووبارە بۆ یەکەمجار  نەمدەتوانی تەرکیزم لەسەر خوێندنەکەم بێت هەرچیم دەکرد مێشکم نەدەهاتە باری ئاسایی خۆی بەبەردەوامی سەیری دەستەکانیم دەکرد کاتێک گوێم لە دەنگی دەبوو دەمویست سەیری ڕووخساری بکەم لەجێگای کتێبەکەم  ئەو سەرسوڕهێنەر بوو بەلامەوە  دەمویست هەموو شتێک فەرامۆش بکەم و لە  سەیرکردنی بەردەوام بم

یۆن لیڤیا

گوێم لە ناوی خۆم بوو ڕاچڵەکیم بەخێرایی هەستامە سەرپێ و  سەیرم کرد مامۆستا جیۆن سەیرم دەکات

جۆنکووک ' بانگت دەکەم ! بۆچی ئاگەداری وانەکە نیت ؟

لیڤیا ' مـن .. ئـاهـ من

جۆنکووک ' دەرەوە  ..کۆتاجار بێت ئاگەداری وانەکە نەبیت

پەشۆکابووم چاوەکانم پڕ ئاو ببوون هەرگیز ... هەرگیز هیچ کەس منی نەکردۆتە دەرەوە لە پۆلدا تەنها بۆ چەند ساتێک ئاگەدار نەبووم ئەویش فەرمانی کرد بڕۆمە دەرەوە  هەستم بە لەرزینی دەست و قاچەکانم دەکرد  ڕقم لەو بوو لەم کاتەدا بەڕاستی ڕقم لێ بوو
ئەو وای کرد تەواوی خوێندکارەکان بە ساردی سەیرم بکەن و  چاوەڕێ بن بڕۆمە دەرەوە  بۆ کۆتا جار چاوە پڕ فرمێسکەکانم ئاڕاستەی مامۆستا جیۆن کرد و هەنگاوم بۆ دەرەوە نا کاتێک نینۆکەکانم لە یەکدی دەدا بەهۆی شڵەژانی زۆرەوە

ڕۆشتمە دەرەوە و ڕاستەوخۆ  ڕۆشتمە لای دارە گەورەکە ئەو شوێنەی تاریک دیارە لە ڕۆژی ڕووناکدا  هەستم بە قورسایی دەکرد لەسەر دڵم  شەرمەزار ببووم زۆر شەرمەزار  دەبوو بگریەم تاکو ئەم قورساییە لەسەر دڵم کەم بکەمەوە  ' دەگریام و نەفرەتم لە ژیانی خۆم ئەکرد  من ڕقم لەم خوێندنگەیەیە ڕقم لە خوێندکارەکانە وە ڕقم لە مامۆستا نەفرەتیەکەشمە 

کات تێپەڕیبوو ؟ زەنگ لێی دابوو ؟ چونکە گوێم لە دەنگی خوێندکاران بوو کە وەک ڕۆبۆت دەرسەکانیان دەوتەوە  گوێیەکانم گرتبوو  نەمدەویست گوێم لە هیچ کەس بێت چاوەکانم داخست نەمدەویست هیچ کەسێک ببینم   هەربەڕاستی دەمویست ئێستاکە لە ژوورەکەی خۆم بم  لە نێو جێگاکەی خۆم


دەترسام ـ شڵەژاوبووم ـ شەرمەزارببووم ـ دڵم ئێشابوو

ڤــیــــا

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐حيث تعيش القصص. اكتشف الآن