9ఌ

1K 176 268
                                    


بە بێدەنگی هەستام و کەلوپەلەکانم هەڵگرت و بەرەو دواوە بەڕێکەوتم هێشتا هێندە نیگەران و تاساو بووم نەمدەزانی چی بووە و بۆچی تەنها ئەوەم دەکرد کە ئەو داوای لێم دەکرد
بۆ چەندین جار سەیرم کرد بەڵام هێشتا بۆتەنها جارێکیش سەیری نەکردم

دڵم پڕبوو ـ من ئەمڕۆ لەبەر ئەو خۆم ئامادەکردوە تاکو سەیرم بکات بەڵام ..... وە تەنانەت منیشی دوورخستەوە لە خۆی
هەستم بە گۆناکانم کرد کە بە فرمێسکەکانم تەڕ ببوون

من یان ناگریم یان کە گریام ناتوانم ژیر ببمەوە

کاتێک هەموو خوێندکارەکان خەریکی وەڵامدانەوەی پرسیارەکە بوون من بەهۆی فرمێسکە بێ دەنگەکانمەوە نەمدەتوانی بە باشیش
هەناسە بدەم تاقانە بووم دڵناسک بووم ' هەنسکێک لە دەمم دەرچوو وە دوای ئەوە نەمتوانی کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم
دەزانم هەموو ئەو گەمژەنە وایان دەزانی بەهۆی تاقیکردنەوەکە دەگریم

یۆن لیڤیـا

' بە هاوارەوە ناوی هێنام '

ئارامی پۆلەکەم مەشێوێنە بەسیبکە یان بۆ دەرەوە

مامۆستا جیۆن ! هەربەڕاستی تۆ ئەم قسانە بە من دەڵێی ؟ منێک کە دوێنێ دەستت دەگرت و ماچت دەکرد !؟ بۆخاتری خوا چیمکردوە کە بەم شێوەیە توڕە بیت !

هەنسکەکانم زیاتر دەبوون کاتێک بەو شێوەیە سەیری دەکردم و برۆکانی لەیەک نابوو وا دەرەکەوت کە زۆ بێزارببێت بە من
بە ڕاکردن لەوێ ڕۆشتمە دەرەوە بە خۆمم دەوت

هیچ نییە  کەمێکی دیکە دێت و ئاشتم دەکاتەوە

لەلای دارە گەورەکە چاوەڕێی بووم  تەنانەت خوێندکارەکانیش ڕۆشتنەوە بەڵام من هەر لەوێ چاوەڕێ بووم  ئەو نەهات
چاوەکانم بە چوار دەورمدا دەجوڵاند بەڵام لە هیچ لایەکەوە دەرنەکەوت

‎بۆ ماوەیەکی تریش چاوەڕێم کرد بەڵام ئەو نەهاتە ئەوێ ناچار ڕێی ماڵم گرتە بەر بە دڵە خەمگین و شێواوەکەمەوە
‎تەواوی ڕێگاکە بیرم دەکردەوە چیم کردوە ؟ چی بووە ؟ بۆچی ؟ لەبەرچی ؟ نازانم ناتوانم وەڵامی هیچیان بدەمەوە کە ڕۆشتمە ماڵ و پێیان وتم بۆ درەنگ کەوتووین پێیانم وت کە وانەی زیادەم هەبوو لەگەڵ مامۆستا جۆنکووک


من درۆم نەکرد هاوڕێ
وانەی چاوەڕوانیم هەبوو

‎ هەرچۆنێک بێت بە قسەی دایکم کەمێک نانم خوارد بەڵام نەمتوانی تاکو درەنگانێکی شەو بخەوم تەنها بیرم دەکردەوە بە خۆمم دەوت کە بەیانی دێت و بۆم ڕوون دەکاتەوە



𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now