25ఌ

918 176 222
                                    

🦋⃤🦋⃤ ♡⃤🦋⃤ 🦋

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






🦋⃤🦋⃤ ♡⃤🦋⃤ 🦋

لەسەر زەوییەکە دانیشتبوو جگەرەکەی لەسەر لێوەکانی بوو چاوە تەڕەکانیشی لەسەر نامەکەی لیڤیـا دڵی ئازاری هەبوو لەگەڵ هەر نەفەسێکی فرمێسکەکانی دەخزان  بیری دەکردەوە دەبێت ڤیاکەی چەندە گریابێت تاکو ئەم نامەیەی نووسیبێت وە ئەوەی لە هەموو شت زیاتر ئازاری دەدا ' خوات لەگەڵ' ی کۆتایی بوو هەرجارێک دەیخوێندەوە دەیویست هاوار بکات

جۆنکووک ' بۆچی ماڵئاوای'م لێ دەکەیت ؟ بۆچی دەیکەیت کاتێک من خەریکە مێشکم لەدەست دەدەم  بۆچی

هاوار و گریانی تێکەڵ کردبوو  خۆشەویستی بە ئازارە
سروشتی بەو جۆرەیە  حەز دەکات مرۆڤ بچەوسێنێتەوە
بۆ هەزارەها ڕۆژ ئاشق دەبیت دواتر لەناکاو دەیەوێت فڕێت بدات

خۆشەویستی ترسناکە

بۆ کۆتا شەو لەگەڵ دەستنووسی دڵدارەکەی گریا و خەمباربوو وە نزای کرد خەوی پێوە ببینێت  وە  نزاکەی گیرابوو تاکو چاوەکانی کردەوە لیڤیا لەگەڵی بوو لەنێو خەونە پاکەکانی


' ژیان شەیتانێکە کە هیوادارم لە داهاتوو بۆ هەمیشە لە دۆزەخدا بێت





بۆ ڕۆژی دواتر لەگەڵ مینگیو ڕۆشتە ماڵی سۆن ' ئەو ماڵەی لە سەرەتادا هی خۆی بوو بەڵام  بە دەگمەن دەیتوانی بێتە ئێرە
سەیری پەڕاوەکانیان کرد وە بە تەواوی لە شۆکدا بوون

مینگیو ' بەڕێز جیۆن لە بەڕیتانیا خاوەنی پشکە ؟

جۆنکووک ' نازانم ! ئایا ئەمە ڕاستە ؟

مینگیو ' ئایا دەتزانی ؟ ئەو خوێندنگەیەی کە مامۆستا بوویت لێی
برا ئەویش هی باوکت بوو ! واهـ باوکی منیش قەرزی قوماری جێهێشت  نەفرەت لە نادادپەروەری

جۆنکووک ' دەتەوێت بتکەمە سەر ناوی خۆم ؟
دەبمە باوکێکی باش

مینگیو ' دەمە قێزەونەکەت داخە

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now