16ఌ

1K 185 378
                                    




پیاڵەی چاکەم لێ ڕژا هەستم بە کزانەوەی کرد بەڵام ئەو ئازارەی لە ڕووخساری باوکم بینیم زۆر لەوە زیاتر بوو کە ڕووم بۆ لای دەستم وەربگێڕم
بە دەنگی پڕ نائومێدی و پڕ لە پرسیار دەیوت ' بۆچـی بەڵام بۆچـی

نازانم باوکە گیانم ... نازانم چی ڕوو دەدات




پەیوەندیەکە داخرایەوە و شان و ملی داکەوتن و خۆی بە مێزەکەدا
گرتەوە دایکم بە خێرایی ڕۆشتە لای و دەستی خستە سەر شانەکانی ' ئازیزم ' لە ژێر لێوەوە وتی وەک دەربڕینێک بۆ هاوخەمی


بەڕاستی نازانم چی بکەم ! چۆن هاوخەمی خۆم دەرببڕم ؟ ئەمە یەکەمینجارە بە چاوەکانی خۆم شکستی ئازیزانم دەبینم پێویست دەکا بگریم ؟ یان دەبێت تەنها بڕۆم یاخود بۆستم بێ ئەوەی هیچ بڵێم


دایـکە

بە چاوی پڕ فرمێسک سەیری دایکمم کرد کاتێک بانگم کرد

دایکی لیڤیا ' تۆ بڕۆ بۆ خوێندنگە ئازیزم ... چونکە دەبێت بۆخۆت بڕۆیت خۆت دەزانیت ....ئیمە

لیڤیا ' نەخێر هەمیشە ویستوومە بۆخۆم بڕۆم بۆ خوێندنگە و بگەڕێمەوە نیگەرانی من مەبن ... خواتان لەگەڵ

بەخێرایی ڕووی خۆم وەرگێڕا ...من کچێک بووم هەمیشە ئەوەمان هەبووە کە ویستوومانە ئێستاکە لە ناکاوێکدا ... هەست دەکەم زۆر سەختە

کاتێک خەریکی داخستنی پێڵاوەکانم بووم فرمێسکەکانم دەکەوتن
گوێم پێ نەدا و بەڕێکەوتم چەند هەنگاوێک ڕۆشتم

وەک ئەوەی بزانێت بارودۆخمان چۆنە
وەک ئەوەی بزانێت پێویستیم پێیە
وەک ئەوەی ئاگەداری دڵم بێت

مـــامـۆستــا جیۆن
جۆنـکووکـی من

لەلای ئۆتۆمبێلەکەی وەستابوو دەستەکانی لە یەک ئاڵاندبوو کە منی بینی دەستەکانی کردەوە و بە چاوەکانی لێمی ئەڕوانی

وەک ئەوەی بزانێت کە دەگریم
وەک ئەوەی بزانێت هەواڵێکی ناخۆشم بیستووە

ڕۆشتمە لای لەگەڵ ئەودا ڕۆشتم
تەنها دەنگی ئۆتۆمبێلەکە دەهات دەمویست گوێم لە دەنگی بێت بەڵام نەمدەتوانی بیڵێم

ڤــیـا
بـیری دەنگتم کردوە
ناتەوێت قسەم بۆ بکەیت ؟

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now