part6

614 84 542
                                    

45ڤۆت

500کۆمێنت
______________________________________________

خەسێنراوەکە بەخێرای بەرەو لای پاشا رۆشت بەلام قاچی گیرایە بەردێک و کەوت بەئازارەوە دەستی بۆ چۆکی برد
بەجۆرێک فرمێسکەکانی لەچاوەکانی دەبینرا پاشا بەرەو لای رۆشت و خۆی نزم کردوە بەئەندازەی خەسێنراوەکە

"تۆ باشی ؟ ئازارت زۆرە کوێت ئازاری پێ گەشت؟"

کاتێک بەنیگەرانیەوە لەخەسێنراوەکەی روانی بەلام خەسێنراوەکەی ئاماژەی بەچۆکی داو بەئازارەوە لەقاچەکانی دەوانی کە خوێنی لێ دێت و ئەو شوێنەی کە بریندار بوە
بەشێک کەمێ لەقوماشەکەی دراوە پاشا بەهیواشی دەستی برد بۆ برینەکەی بەهواشی قوماشەکەی بری و سەیری بیرنەکەی کرد کە کەمێک بریندا بوە بەلام زۆر قوڵ نیە

شتێکی دەرهێنا و برینەکەی پێ سری بەشێکی لەقوماشی جلەکەی خۆی بری برینەکەی پێ بەست بەلام زۆر بە هیواشی بەلام هێشتاس بەئازار بوو بۆ خەسێنراوەکە خەسێنراوەکە هەولی دەدا هەڵبستێتەوە بەلام نەی دەتوانی

"وەرە سەر پشتم"

کاتێک دانەویەوە پشتی لێ کرد خەسێنراوەکە حەپەسا
دەستی بەدەمیەوە گرت کاتێک هەڵسایەوە

"بوێریم نیە خاوەنشکۆ"

بەرێزەوە کاتێک بەشەلە شەل هاتە لای پاشا کەوتە سەر چۆک لەکاتێکدا بۆی بەئازار بوو پاشاش بە بێزاریەوە لێی روانی ئاهێکی هەڵکێشاو هەڵسایەوە قۆلی خەسێنراوەکەی گرت و هەڵیساندەوە کەمەری گرت دەستی خەسێنراوەکەی خستە سەر شانەکانی و دەستی کرد بە رۆشتن

"کەتۆ نایتە سەر پشتم دەبێت ئەوها لەگەڵم بێیت خەسیێنراو جۆنگ"
بەبێزاریەوە گوتی کاتێک دەستی زیاتر لەسەر کەمەری توند کرد و دەرۆیشت خەسێنراوەکەش سەیری دەستی پاشای کرد و سەیری پاشای کرد بەتەواوەتی نەی دەزانی چ بکات هەستی بەشەرمەزاریەکی زۆر دەکرد

"زۆر سپاس گەورەم بۆ بەخشندیەوکەو"
کاتێک بەردەوام بوو لەرۆشتن پاشاش سەیری کردو بێ وەلام بوو بەلام خەندەیەکی کەوتە سەر لێوەکانی بێ ئاگایەنە پەستانی زیاتر دەخستە سەر کەمەری

"بەلام خاوەنشکۆ ئێمە بۆ کوێ دەرۆین ئێستا؟"

بەسەرلێشاویەوە کاتێک سەیری پاشای کرد وەستا پاشاش بەهەمان شێوە وەستا بەلام پاش کەمێک بیرکردنەوە سەیر کردنی دوورووبەری چاوی چوە سەر شوێنک و بریاری دا بچن ننان بخۆن بۆیە بەردەوام بوو لە رۆشن خەسێنراوەکەش هەر وا تا گەشتنە شوێنەکەو دەستی لەکەمەری خەسێنراوەکە بەرداو و دای نیشاند و خۆشی بەهەمان شێوە لەبەردەمی دانیشت

خـــەســێـــنــراوTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang