part11

607 75 432
                                    


400کۆمێنت

ئەها کەم تریشم کردەوە،،، نوسەرێکی وەچی من باش وقسە خۆش و شیرین دەست ناکەوێت🥺😂
______________________________________________
"چیەتی ؟ ئەو باشە ؟ بۆچی وای لێ هات ؟ ئێستاکە سەلامەتە؟"

پاشا بەپەشۆکاوویەوە گوتی کاتێک هەموو قسەکانی بەسەر یکەوە کرد پزیشکەکەش دەستی لەسەر مەچەکانی لادا و بەسەریریەوە سەیری پاشای کرد ئەلەسلەن سەرسامە ئاخۆ بۆچی پاشا خەمی خەسێنراوێکیەتی و چۆن پزیشکی شاهانەی بانگ کردوە بۆی

"ئەو باشە تەنها ئەوەیە بە هۆی نەخواردنی بری پێوسیت خواردن وای لێ هاتوە خاوەنشکۆ ئیستاکە هەندێک خواردن بخوات باش دەبێت"

(ئحم کوا ئەوانەی گوتیان دووگیانە😇😂؟؟
بەتەمان بە یەک جار دووگیان بێت🙂
ئەوجا خۆ ئەمە چیرۆکەکە بێماناکان نیس کە یەکسەر دووگیان ببێت بە سێ رۆژ کوو بەشەرێک دووگیان بێت ئاخر🗿🗿🗿 ئەوجا با بگەرێنەوە ناو چیرۆک تا نەم کوشتوون 😍👍🏻)

بەهمنی گوتی و پاشاش سیمایەکی گرژی دروست
چۆنە خواردنی نەخواردوە؟ بۆچی ئەسلەن بێ خواردن بوە ئایا خۆی خواردنی نەخواردوە یان خواردنی بۆ نەبردراوە

"تۆ دەتوانیت برۆیت بەلام لای هەر کەسێک بلێیت کە پشکنیم بۆ خەسێنراوەکەی پاشا کردەوە سەرت لەلاشەت جیادەکەمەوە پزیشک شین"

بەئاگاداری هەرشەوە گوتی پزیشکەکەش کەمێک ترسا لە کۆتای پاشا بەوە ناسراوە هەر شتێک بلێت دەیکات هیچی لا گرینگ نیە بۆیە سەری بەبەلێ جوڵان و سەری دانەواوند وەک رێزێک و کۆشکەکەی پاشا جێ هێشت پاشاش لە خەسێنراوەکە نزیک بوویەوە بەخۆشەویستیەوە لێی روانی ماچێکی نێ و چاوانی کرد و لێی دوور کەوتەوە

"خزمەتکار لی خوانی بەیانی من ئامادەیە؟"

بەپرسیاریەوە گوتی کاتێک بەرێز لی لەو دیوی دەرکەکەوە وەستا بوو دەستی برد بۆ دەرکەی تا بیکاتەوە هەر زوو پاشا پەردەی چێگاکەی دادایەوە تا خەسێنراوەکە نەبینرێت خزمەتکار لی هاتە ژوورەوە سەری دانەواند وەک رێزێک

"خواردن ئامادەیە خاوەنشکۆ،،ئەها شتێک روویدا وا پزیشکت بانگ کرد؟؟"

بەهمنیەوە گوتی بەلام سەرنجی کەوتە سەر جێگاکەی پاشا کە پەردەکەی دادراوەتەوە لێی روانی بەسەرنجەوە بەلام هەر زوو پاشا چوە پێشی و وای لێ کرد سەرنجی نەمنێت لەسەری خزمەتکار لی یش سەری دانەواند

"تەنها ویستم پشکنینم بۆ بکات هیچی دی"

"باشە خاوەنشکۆ ئێستاکە خوانەکە دێن"

خـــەســێـــنــراوWhere stories live. Discover now