part18

480 76 246
                                    

200 کۆمێنت

ئازار بێ هێزت ناکات شیرینم بەڵکوو بەهێزت دەکات

______________________________________________

ساتە رۆمانسیەکەیان پچرا بەوەی خەسێنراوەکە پاڵێکی توندی نا بە پاشاوە لێی دوور کەوەتەوە بەتورەیەوە لێی روانی چاوەکانی زەق کردوە سەیری لایەکی دی کرد

"ئەسلەن تۆ رقت لەمن لەرقی من ماچی شاژنت کرد"

کاتێک بەتورەیەوە لە لایەکی دی دەروانی و پاشاش بە حەپەساویەوە لە خەسێنراوەکەی دەروانی ئەسلەن حەپەسابوو بە بێ رێزی و بێشەرمی خەسێنراوەکە کە وەک ئەوەی پاشا نەبێت مامەڵەی لەگەڵ دەکات بەلام رووخسارە

بێتاوانەکەی خەسێنراوەکە کە بەتورەیەوە لە زەویەکەی دەروانی ئارامی کردوە تورەی نەهێشت قۆلی خەسێنراوەکەی گرت و رای کێشایە لای خۆی و کە خەسێنراوەکە دەستی بەسنگیەوە گرت بوو بەحەپەساویەوە لە پاشای روانی و پاشاش بەخەندەوە لێی روانی

"نازانم چۆن بەرگە ئەگرم لە بێ تۆی نازانم چۆن بەرگەبگرم لەوەی گوێم لە دەنگت نەبێت نازانم چۆن بەرگە بگرم لەوەی کە روخسارت نەبینم چۆن دەتوانم بێ چاوەکانت بژیم چۆن رۆژەکانم بێ تۆ بن دەبێت چی جادوویەکت لێ کردبم تەنانەت بیشمەوێت کەسێکی دیم خۆش بوێت بەلام نەتوانم
جادووی چاوەکانت جادووی دەنگت جادووی رووخسارت جادوی جوانیە بێ وێنەکەت خەسێنراوە چاو سحراویەکەم"

کاتێک بەخۆشەویستیەوە لێی دەروانی و دەستی لەکەمری بوو بە جۆرێک بە خۆشەویستیەوە لێی دەروانی کە چاوەکانی دەگەشانەوە کە لێی دەروانی رووخساری دەگەشایەوە ئەمە عیشقە کە پاشا دەری دەبرێت

"تەنها دەمەوێت چاوەکانت بەس من ببینم تەنها دەمەوێت بۆتۆ بم تەنها دەمەوێت غەیری تۆ هی هیچ کەسێک نەبم
تەنها م مەکە من بەس نامەوێت لای تۆ برۆم دەمەوێت لات بم دەمەوێت بەلام ناتوانم ئاخر چۆن بەرگە دەگرم پاشام ئەمەی دەیکەم ناچاریە دەنا تەنانەت نامەوێت بۆ ساتێکیش بێ تۆ بم پاشای دڵبەرم "

سەرەتا بە هەستەوە بەلام دواتر بە گریانەوە کاتێک فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە قسەی دەکرد و لە چاوەکانی پاشای دەروانی و پاشاش دەستی خستە سەر روخساری و فرمێسکەکانی بۆ سریەوە بردی دانیشاند و دەستی خستە دەستەکانی و بەخەندەوە لێی دەروانی

"شش هێمن بەرەوە دڵبەرم بێ خەم بە هەمیشە لات دەبم لە ناو قولای دڵت دام مەگەر وانیە؟؟ "

بەپرسیاریەوە لە خەسێنراوەکە پرسی لەکاتێک خەسێنراوەکە دەگریا و بەهەنسکەوە لە پاشای روانی و سەری بەبەلێ جوڵاند و پاشاش فرمێسکەکانی سەر لە نوێ بۆ سریەوە و لوتی راکێشەو خەندەی بۆ کرد

خـــەســێـــنــراوWhere stories live. Discover now