دووری ・❥・

132 19 41
                                    

لیسا بە توندی قژی ڕادەکێشا ، هەرچی تووڕەیی هەبوو بەوی دەڕشت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لیسا بە توندی قژی ڕادەکێشا ، هەرچی تووڕەیی هەبوو بەوی دەڕشت

گارام هاواری دەکرد

لیسا دەستی لە ملی گیر کرد ، بە توندی

گارام / مــنـ......مــنــداڵــەکــەم......

لیسا تــاســا

لە شوێنی خۆی بەستی ، دووگییانە ؟ لە کێ دووگییانە ؟ لە جۆنکووک ؟ جۆنکووک منداڵێکی دەبێت ؟ دەبێت بە باووک ؟ کەسێکی نوێ دێتە ژیانییەوە ؟

پێویستە لەگەڵ گارام بێت ؟

هەموو ئەو پرسیارانە بۆ چەند چرکەیەک مێشکی لیسا"ـیان داگیر کرد

لیسا / چــ.....چــیــت ؟

گارام / بەرم بدە.....

لیسا دەستی لابرد لە ملی گارام

گارام / چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش خەریک بوو خۆشەویستەکەت بمخنکێنێت.....

لیسا / بۆچی ؟

گارام / کاتێک پێیم ووت دووگیانم نەیتووانی بەرگەی ئەنجامی هەڵەکەی خۆی بگرێت

لیسا / دەزانێت ؟

لیسا بە سەرسامییەوە پرسیاری کرد

گارام / بەڵێ ، پێی نەووتوویت ؟

لیسا / بۆچی لەگەڵی بوویت ؟

گارام / ئەو بــ.......

لیسا هاواری کرد بەسەری دا

لیسا / درۆ مــەکــە ! ئەو نەبوو ، دەزانم کە ئەو نەبووە

گارام / بۆچی پێویستە من بم ؟

لیسا / نازانم ، هەر لە سەرەتاوە چاووت لەسەر جۆنکووک بوو...........وە جلەکانت لە ماڵەکەی من بوو ! جلی خەوەکانی منت پۆشیبوو ، بۆنی منت بەکارهێنابوو

لیسا قسەکانی بە تووڕەیی و هاوارەوە کرد ، گارام شڵەژا

لیسا / دەزانیت چی ؟ گەر هەزار منداڵت هەبێت لە جۆنکووک ، ئەو هەرگیز خۆشی ناوێیت ، هەرگیز نابێت بە هی تۆ ، هەرگیز سەیرت ناکات ، گەر پێشتر دەرفەتێکت هەبووبێت ئێستا ئەوەش نەماوە لەبەر ئەوەی لەگەڵی بوویت لە کاتی بێ ئاگایی ئەو دا ، بۆیە هیچ خەوونی پەمەیی دروست مەکە لە مێشکت باشە ؟ وە هیچ بەزەییەکم نییە بەرامبەر خۆت و منداڵەکەشت ، تاکە هۆکار بۆ ئەوەی ئێستا نەتکوژم تەنیا جۆنکووک"ـە ، گەر دڵنیا ببمەوە کە دووگییان نیت یان منداڵی جۆنکووک نییە بۆ چرکەیەکیش ناوەستم .......

 || 𝙲𝚛𝚒𝚖𝚒𝚗𝚊𝚕𝚜 || تــــاوانـــــبـــــارەکــــــانWhere stories live. Discover now