سـارد بـوون ・❥・

110 18 772
                                    

بۆ چرکەیەک لەبیری کرد کە ئەوان چیتر خۆشەویست نین و ناتوانن دەست لە یەکتر بدەن ، بەهۆی زۆری ئازارەکەیەوە نەیدەزانی چی بکات ، چاوەکانی کردەوە و دەستی لابرد لەسەر دەستی جۆنکووک

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بۆ چرکەیەک لەبیری کرد کە ئەوان چیتر خۆشەویست نین و ناتوانن دەست لە یەکتر بدەن ، بەهۆی زۆری ئازارەکەیەوە نەیدەزانی چی بکات ، چاوەکانی کردەوە و دەستی لابرد لەسەر دەستی جۆنکووک

لیسا / ببوورە......

جۆنکووک بە چاوێکی پڕ خۆشەویستییەوە سەیری چاوەکانی کرد ، دەستی لیسا"ـی گەڕاندەوە سەر دەستی خۆی

جۆنکووک / هیچ شتێک نییە کە داوای لێبووردن بکەیت بۆی......ئاسوودە بە

لیسا سەیری نێو چاوی جۆنکووک"ـی کرد ، خەمبار بوو بەوەی کە کەسێکی بەو جۆرە باشی لەدەست داوە ، هەستێکی پڕ ئازار بوو !

جۆنکووک بەردەوام بوو لە دوورینەوەی برینەکە ، دەستەکانی لیسا لەسەر قۆڵی بوون ، هەندێک جار لیسا چاوەکانی دا دەخست بەهۆی ئازارەوە ، هەندێک جار باش بوو ، بەڵام بوونی جۆنکووک لە پێشی کەمێکیش بێت ئازارەکەی بۆ کەم کردبووەوە

ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـֶָ֢ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـֶָ֢

Lisa's pov

نازانم چۆن ڕەفتار بکەم لەگەڵ جۆنکووک ، نازانم بڵێم کە هاوڕێمە ، یان خۆشەویستمە ، یانیش تەنیا دەتوانم بڵێم خۆشمدەوێت ، ناتوانم وەک ئەوە بم کە هیچ شتێک ڕووی نەدابێت ، ناتوانم دەستەکانی بگرم و سەیری نێو چاوەکانی بکەم ، ناشتوانم بە یەک جاری وازی لێ بھێنم و وەک ئەوە ڕەفتار بکەم کە دوو کەسی نەناسراوین بۆ یەکتر ، ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر خەمبار دەبم ، دەزانم کە زۆر ئاسایی خۆم دەردەخەم ، بەڵام وا نیم ، لە ناخەوە وێران دەبم بە بینینی ئەوەی کە جۆنکووک دەبێت بە هی کەسێکی تر ، دەبێت بە باووک بۆ منداڵی کەسێکی تر ، دەبێت بە پیاوی کەسێکی تر ، خۆشەویستییەکەی دەبەخشێت بە کەسێکی تر ، وە پێویستە قبوڵی بکەم کە ئەو چیتر هی من نییە !

ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـֶָ֢ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـֶָ֢

No one's pov

جۆنکووک تەواو بوو لە دوورینەوەی برینەکە ، لەزگەی لە برینەکە دا

لیسا / سوپاس

 || 𝙲𝚛𝚒𝚖𝚒𝚗𝚊𝚕𝚜 || تــــاوانـــــبـــــارەکــــــانWhere stories live. Discover now