گارام کۆتایی بە پەیوەندییەکە هێنا ، پێکەنینێکی شەیتانی کرد
ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـֶָ֢ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـ♡ﮩ٨ـﮩﮩ٨ـֶָ֢
کچەکان بانگی کوڕەکانیان کرد بۆ نانخواردن ، هەمووان دانیشتن
لیسا و جۆنکووک پەیوەندی چاوییان بەست بۆ چەند چرکەیەک ، دواتر چاویان لابرد ، لیسا و جۆنکووک ئەمڕۆ ووشەیەکیان نەووتووە پێکەوە
جیسوو / گارام لە کوێیە ؟
جێنی / خۆی دەزانێت کە کاتی نانخواردنە ، پێویستە بە تایبەت بانگی بکەین ؟
جیسوو / لەوانەیە خەووتبێت ، بەهەرحاڵ با ئێمە بیخۆین
نانیان خوارد ، لیسا تێبینی کرد کە جۆنکووک تەنیا یاری بە خواردنەکەی دەکات ، وە هیچ ناخوات ، بێگوومان بەهۆی ئەوەیە کە خەمێکی هەیە ، گەر خەم بخۆیت پێویستت بە خواردن نابێت ، تەنانەت ناتوانیت خواردن بخۆیت
لیسا"ـش خەمبار بوو بۆی ، بێگوومان بە دڵتەنگی کەسێکی خۆشەویستت تۆش دڵتەنگ دەبیت
نانەکەیان تەواو کرد ، کچەکان شتەکانیان لابرد
جێنی / کچینه ، ماوەیەکی زۆرە لە ماڵەوەین ، دەڵێن چی ئەمشەو بڕۆینە دەرەوە ؟
لیسا / بەڵام تەنیا خۆمان ، کوڕەکان نابەین
جیسوو / گونجاوە
ڕۆزێ / تەنیا بڵێن کە دەڕۆین
لیسا / دەچینە یانەیەک ، تەنیا دەخۆینەوە
جیسوو / باشە ، دەڕۆم بە نامجوون دەڵێم
جیسوو چووە لای نامجوون ، لەگەڵ کوڕەکان دانیشتبوو لە باخچەکە
جیسوو / نامجوون
نامجوون / گیانەکەم
جیسوو / لەگەڵ کچەکان دەڕۆینە دەرەوە ، واتە تەنیا ئەو چوارەمان ، هەمووان بێزار بوون لە ماڵەوە
YOU ARE READING
|| 𝙲𝚛𝚒𝚖𝚒𝚗𝚊𝚕𝚜 || تــــاوانـــــبـــــارەکــــــان
Actionهەموو جۆرە شیپێکی تیایە ! لیزکووک ، تاینی ، نامسوو ، جیڕۆز.....+18 - دایکە من لە خۆشەویستی دام لەگەڵ تاوانبارێک ! - دایکە ، خۆشەویستەکەم مرد ، ئەو تاوانبارەی خۆشمدەویست مردووە ! - دڵخۆشبووم بەوەی کە تاوانبارێکم خۆشوویست ، ئاخر من لە کوێ بزانم کە ت...