????????

4.2K 353 60
                                        

ئەم چیرۆکە ئی ھاوڕێکی زۆر خۆشەویستمە لە insta بڵاوی کردۆتەوە لەوانە زۆر بەتان خوێندبێتانەوە بەڵام من دوبارە بڵاوی ئەکەمەوە ھەتا چرۆکەکەی خۆم تەواو ئەبێت.
Instagram (novel._.bts)
پێشەکی:-

"چەند گرانە کە شکابیت لە منداڵیتەوە وبێ خێزان بیت"
"چەند گرانە کە مرۆڤ بیت بە بێ ھیچ ھەوێیەک یان بونێک وەک ئەوەی مردوویت و لە ژیانای"
"چەند گرانە ببیتە درەندەیەک بەبێ ویستت و بێت بڵێن بێ دڵ و بێ ھەست"
"چەند گرانە دوورکەویتەوە لەوەی کە دڵت بۆی لێدەدا و شێت بوبو بۆی بە زۆر"
"چەند گرانە لە دوورەوە سەیر بکەیت لە کاتی لاوازیت و بترسی لێی نزیک بیتەوە چونکە درەندەیەکی"
بەو شێوەیە من ژیام ....!!مناڵێک بوم بێ خێزان وامزانی ژیانم دڵخۆشم دەکا بەڵام زۆر درەندە بوو و کردمیە درەندەیەک.
من.....جیۆن جونکوک.....
کە خۆم شکاند و دروستم کردەوە بۆ ئەوەی نەھێڵم کەس بمشکێنێیت و لە دەور و پشتم سنورێکم دروست کرد لە منداڵییەوە.
ژیانێکی درندەی ژیام و خۆشیم نەدیت لێدرام مردنی باوکم دیت لە دایک بووم بێ بینینی دایکم....ھەتا ئەو رۆژە ھات چاوەکانم بەر چاوە زەردەکانی کەوت وەک ئەوە وابوو کە خۆر بێت لە بەرچاوەکانم...
قژە رەساسیەکەی لەژێری روناکی مانگدا دەدرەوشایەوە بۆ شینێکی کاڵ ...
جەستە بچکۆلانەکەی کەمەرە باریکەکەی کە کردمە باوەشمەوە و سەرم کردە ناو ملییەوە بۆنی ئەو فەرالەیە دەھات بە لوتما،،دەستە بچووکەکانی کە بەسەر قژما دەیھێنا و رومەتەکانی دەگرتم،،یاخوود لێوەکانی کاتێ کە لێوەکانم و لێوەکانی یەکدیان گرت وەک ئەوەی شەرابێک بێت و جەستەی بێھۆش دەکردم،،خۆشمەوێ و خۆشم ویست وھەر خۆشممەوێت.........
(ناوت) تۆ ھی منیت.
دەتوانین بڵێن من موڵکدارم و درەندە و خراپم،بەڵام درەندەیەک نیم بەبێ دڵ وەک دەڵێن چونکە.....گەر دڵم نەبوایە ئەوم خۆشنەدەویست و دڵم بۆی لێنەدەدا گەر درەندەیەک بومایە چاوەکانم بۆ خۆشەویستیئەو نەدەدرەوشانەوە،،(ناوت)خۆشمەوێت دڵم بە بۆشایەکە بەو پڕبۆتەوە شەڕ دەکەم لە پێناوت ھەتا کۆتا رۆژی دونیا-----------دوای ئەوەی ئەو وشانەی نوسی دەفتەری یادگاریەکانی داخست و سەیری ئاسمانی کرد کە پڕ بوە لە خۆشەویستی و نەرمێتی ھەستا و دەفتەرەکەی لەناو کتێبخانەکە دانا و لەژوورە ھاتە دەرەوە کە رەسمی *تۆ*ی تیابوو.

جۆری چیرۆک:-ڕۆمانسی،خوێنمژی..درەندەی...ھەندێک خەمباری ....ئازار....لەبیرچوونەوە .....گەرانەوە و.......ھتد..

جیۆن جونکوک :-پاشای خوێنمژەکان خوێنێکی پاکی ھەیە ھەمووان لێی دەترسن بوێری راوەستانیان نیە لە بەردەمیدا بەتایبەتی کاتێ تورە ئەبێت لە زۆر کاتدا توند رەوە بەڵام تەنھا کەسێک ھێوری دەکاتەوە ئەیش تۆی زۆری خۆشدەوێت لە دێر زەمانەوە بەڵام بەھۆی روداوێکەوە لێک دابراون و ناتوانێت لێت نزیک بێتەوە.

پارک ناوت:-کچێکی ھەتا بڵێی جوان لێوێکی خڕی جوانت ھەیە چاوێکی زەردی درەوشاوە قژێکی رەساسی بێوێنەت پێوەیە کە ھەتا سەر کەمەرت ھاتووە وەک ئاو وایە جونکوک زۆر خۆشەوێت بەڵام توشی لەبیرچوونەوە بوویت و لێی دورکەوتویتەوە لە شوێنێکی نھێنی نا یاسای کار دەکەیت..لە دوای دەزانی.

Instagram (novel._.bts)

ئاگاداری خۆتان بن

The Ghost✔︎Where stories live. Discover now