PART 7

1.1K 183 16
                                        

.
.
.
.
.
لەپشت ئەو پەنجەرەیەوە سەیرت دەکردچۆن پاڵکەوتوە بەهیلاکی و قژە سورەکەیەوە و جەستەی
هیچ هێزێکی نیە لێدانی دڵی وەک خۆیەتی و هیچ شتێکی سەیری نیە وەک ئەوەی ئەو مادەیەی تێنەکرابێت
تۆ،چاوەڕێی جونکوک بۆئەوەی هەستێتەوەو چاوەکانی بکاتەوە و چاوەکانی تۆ بارانی دەباران سەعاتێک ڕۆی ودوەمیش هات بەڵام هیچ ڕوینەدا هەتا چوار
سەعات ڕۆشت و بیفریش سەیری دەکردی و بە هیوای ئەوەبو کە تۆ بکاتە ژورێکەوە و لەهەمووان
بشارێتەوە کێ لێی دەگرێ ؟ هەتا کاتێکیش دەگری
وەک فریشتەیەکی چاوە ئاڵتونیەکانت زۆرتر
دەدرەوشایەوەو چۆن لوتت سور بۆتەوەو ڕوومەت
سور بۆتەوە بەهۆی فرمێسکەکانتەوە کە هیچی نەکرد
جگە لە جوانترکردن بیفری سەیری دەکردی بە
توڕەبون و غریەوە کەچۆن لە جونکوکەوە نزیکیت
چاوەکانت کرایەوە کاتێ دیت جونکوک چاوەکانی
دەکاتەوەو هەڵەسێت و تۆش ڕاتکرد بۆلای پەنجەرەکەو دەست خستە سەری سەیریت دەکرد و
بۆی پێدەکەنیتی و کاتێ جونکوک تۆی دیت بە یەک
چرکە هاتە بەردەمت و هەمو زاناو دکتۆرەکانی شۆک
کرد چۆن بەو پەلەیەوەو تیژیە لە یەک چرکەدا هاتە
بەردەمت هەتا بیفری نەفسی خۆشی شۆک بو
جونکوک ویستی دەستی بەر دەست بکەوێت بەڵام
نەیتوانی بۆیە دەستی بە لێدانی پەنجەرەکە کرد
بەڵام هیچ روینەدا چونکە پەنجەرەکە زۆر بەهێز بو
جونکوک گەرایەوە دواوە بۆ ئەوەی بەبۆکس بدات لە
پەنجەرەکە بۆ ئەوەی شکانێکی بچوکی تیا دروست
بکات هەناسەیەکی هەڵکێشاو بۆکسێکی قایمی دا لە
پەنجەرەکەو تۆش گەڕایتە دواوەو بەگریانەوە سەیری ئەو خوێنەت دەکرد کە چۆن لە دەستەکای دێتە خوارەوە بیفری فرمانی بە یەکێ لە پاسەوانەکان
دا کە تۆ بگرێت و لەکوک دورخاتەوەو تۆش هەوڵ
دەدا کە ڕاکەیت بۆلای جونکوک .....
جونکوک لەناو توڕەبوندا چاوەکانی بوە خوێناوی
کاتێ دیتی کە چۆن ئەو پاسەوانە تۆی لێ دور دەکاتەوە و یەک بۆکسی بەس بو بۆ ئەوەی ئەو
پەنجەرەیە بشکێنێت و یەک چرکەی نەبرد لەبەردەم
پاسەوانەکەدا بو کاتێ ئەوەی تر بە ترسەوە سەیری
دەکرد جونکوک دەستی بۆ ملی بردوو بەرزی کردەوە
لەزەوەی و دەمی کردەوە بۆ ئەوەی
یەک بۆکسی بەس بو کە دانەکانی دیار بدات و ملی ئەو پاسەوانەی نزیک کردەوەو دانەکانیکرد بە ملیاو ئەو پاسەوانە لە ژێر
دەستیدا هاواری دەکرد لەتاو ئەو ئازارەی کەلە
ملیدایە پاسەوانەکە دەموچاوی گۆڕاو زەرد هەڵگەڕا
و تۆش ئەوەت دیت و یەکسەر ڕاتکرد و باوەش لە
بە کوکدا کرد لە پشتەوە
تۆ:-تکایە جونکوک تکایە کوک،بەریدە مەبە بکوژ
وەک و ئەوان تکایە جونکوک
جونکوک کاتێ گوێی لەدەنگی تۆ بو پاسەوانەکەی لە
زەوی هەڵدا بۆ ئەوەی هەناسەی بداتەوەو ئاوڕی دایەوە بۆت و،تۆی کردە ناو باوەشیەوەو ماچی
لێوەکانی کردی بە هێوری و حۆشەویستی دەیمژی
دەستی بەسەر ڕوومەتدا دەهێناو هەر ماچی دەکردی
دوای ئەوە دەموچاوی کردە ناو ملتەوە بۆ ئەوەی بۆنت بکات ئەو بۆنەی کە ئاشقی بوە و پێوەی دەژی
و بەئاشقانەوە ماچی بچوکی ملی دەکردیت کاتێ
بیفری سەیری دەکردن ولە توڕەو غیرەبوندا دەمارەکانی دەستی دیار دران بەڵام هەوڵی دا کەکەس ئاگار دار نەبێ بۆیە بە هێمنی سەیری کردن
کەچۆن جونکوک ملت دەمژێت و چۆن تۆش هاوار
دەکەیت لە ژێر دەستیدا جونکوک دانی کردە ناو
ملتەوەو خوێنی مژیتی تۆش لە جیاتی ئەوەی هاواری ئازار بکەیت هاواری خۆشیت دەکرد و دەست
برد بۆ ئەو پشتە ڕوتەی و نیشانەی نینۆکەکانت لێی
دانا دوای هەنێک کوک لێت دورکەوتەوەو سەیری
دەکردی و تۆش بە سەرخۆشیەوە سەیریت دەکرد و
دەست باوەشی بە جەستەیدا کردبوو ماچی سنگیت
دەکرد هیچ کەس لەزاناو دکتۆرەکان نەیان دەوێرا
هیچ بکەن یاخود لەتۆ نزیک ببنەوە لەترس جونکوک
هەتا بیفریش بێدەنگی هەڵبژارد
تۆی 22ساڵ سەیری ئەو دیمەنەت دەکردو لە ئاڵتونەکان باران دەباری چۆن نەتناسیەوە چەنێک
بێمێشک بویت دەبوایە کاتێ دەستی لێدای بتزانیبا
کە جونکوک کوکی خۆیەتی خۆشەویست و
یادەوەری خەونەکانت لەناکاو هەموو شت پەلە ڕۆی و تۆ دیت کە چۆن
پەیوەندی نێوانتان بەهێز دەبێت و جونکوک چۆن
غیرەی لێدەکردی و نایەهێشت بڕۆیتەوە ماڵەوەو
لە لای خۆی لە ژورەکەیدا لەباوەشی خۆیدا
دەیخەوانیدی لە کارگە نهێنیەکەدا ......
کات ڕاوەستاو تۆی 22 ساڵ سەیری ڕابردووت
دەکرد کە چۆنلەبەردەم ئەو پەنجەرەیە ڕاوەستاوی و
سەیری جونکوک دەکەیت کاتێ فەحسی بۆ دەکرێت
و بیفریش سەیری دەکردی ولەتەکتەوە بوو هەتا دەستی خستە سەر شانەکانت بەقایمی و تۆش ئازار
پێگەیشت
بیفری:-دیارە دڵخۆشی بە بونی ئەوە لەبیر چوو کە
نابێ یەکێ لە تاقیکەرەوەکانمان خۆش بوێت بەڵام
تۆ هەڵەت کرد تۆ هیمنی هەموو شتێک دەکەم بۆ
ئەوەی لەو بێنرخەت دورکەومەوە
پێشەوەی بڕوات هەنێ شتی بە زانایەک وت و ڕۆشت
و تۆش بیرت دەکردەوە کە چۆن لەم کارە ڕزگار
بێت و لەگەڵ جونکوکدا ڕابکەیت و ئاگات لەو زانایە
نەبو کاتێ کە چەند مادەیەکی تێکەڵ کردو کەواندیە
زەویکە بۆ ئەوەی ئاگر لەو ناوەدا بەرز بێتەوە
تۆ سەرت بەرز کردەوە کاتێ گوێت لە ژاوەژاو بوو
چاوەکانت کرایەوە کاێ دیت ئاگر لە ژورەکەی کوکە
تۆ ڕات کرد بۆلای ژورەکەی جونکوکەوە
تۆ:-کوک لەکوێی ... جونکوک لەکوێی ... ئازیزەکەم
کوک تۆ لەکوێی ...؟؟
جونکوک:-ناوت دورکەوە تکایە شوێنەکە خراپە
لێرە بڕۆ تکایە ئازیزە بچکۆلەکەم نزیک مەبەوە
ڕاوەستای لە شوێنی خۆت کاتێ دیت جونکوک بەرەو
پیرت دێت و پێکەنیتی لەناو گریانەکەتدا
بەڵام چاوەکانت کرایەوە کاتێ جونکوک پاڵی پێوەنایت و کۆتا شت کە دیت چاوە فرمێسکەکەی
جونکوک بوو
جونکوک:-بەڵێن ناوت دەگەڕێمەوەو لەناویان دەدەم
و دەتگەڕێنمەوە بۆ ناو باوەشی خۆم و لە ئشقی
تۆدا دەژیم ......
وای وت و ئاگرەکە هەمو ئەوێی قوتداو تۆش هەست بە یەکێک کرد کە ڕات دەکێشێ و لەوێ دەرت دەکا تۆی 22ساڵ ڕابردووت دیەوە لەسەر سیسەمێک کە
پاڵکەوتوەو هەنێ لە جەستەت لەفافی پێوەیە
و بەقورسی هەناسە دەدەیت
و چاوەکانی کراوەتەوە هەتا دەرگاکە کرایەوەو
ڕابردووت بە شۆکەوە سەیری بیفری کرد کاتێ هاتە
ژوورەوە و لەلای سەرتەوە دانیشت
بیفری:-هەستاوی فریشتەکەم چاوەڕێم دەکردی
تۆبەشێوەیەکی قێزەونیەوە سەیرت کرد بەهۆی ئەوەی
کە وتی
تۆ:من فریشتەی تۆ نیم و هی یەکێ ترم و خۆشەویست و موڵکی یەکێکی ترم لەوە تێبگە
بیفری:-ئۆۆوو پشیلە ترسنۆکەکە بەهێز بوەو بە
نینۆکەکانی هێرش دەکات ئەوە پێشکەوتنێکی گەورەیە پارک ناوت کچی پارک جۆهان و پارک ئۆسیریای بێوێنە
تۆ:-لەکوێوە دایک و باوکم دەناسیت دەقەیە
نەخێر نابێ تۆی دڕندە
بیفری:-ئۆۆوو مناڵەکەم چەندە گوناحی نەتەزانی ؟
بەڵام مەترسە من ڕزگارت دەکەم لەو هەمو بیرەوەریانە .....
چاوەکانت کرایەوە کاتێ بیفریت دیت کە لێت نزیک
دەبێتەوەو دەرزیەکی پێیە کە مادەیەکی مۆری
تێدایە
تۆی 22ساڵ دیت کە ڕابردووت ۆن هەوڵی دەدا کە
خۆی ڕزگار بکات بەڵام بیفری بەپەلە دەرزیەکەی
پێدا کرد
بیفری:-تۆ یەکێک بە بیرنایاتەوە بە ناوی
جیۆن جونکوک وە دایک ئۆسیریا بە نەخۆشی مردوەو باوکیش لەکارێکیدا کوژراوە تێدەگەی بچکۆلەکەم ....
وای وت کاتێ سەیری ئەو دو ئاڵتونەی دەکردی کەچۆن فرمێسکی لێ دەهاتە خوارەوە
بیفری لێت دورکەوتەوە
بیفری:-خەم مەخۆ پشیلەی جوان تۆ هیمنی و هەوڵ دەدەم هەروا بمێنیتەوە
لەوکاتەوە تۆ هەموو شتێک زانی و مەبەستی لە
چی بو لەو مادەیەی کە باوک شاردوێتیەوەو لەناوی داوە دوای ئەوەی بەپلانەکانیانی زانیوە
بەڵام دوای کوشتنی و هاتنە ماڵەوە بۆتان و
کوشتنی دایک وبەزۆر بردنت بۆ کارگەکەو
فرمان کردن بەسەرتا وەک ڕۆبۆتێک
بەڕاستی تۆ جیۆن جونکوک لەبیر کرد و نەتزانی
کێیە بەڵام هەر کوکیت بەبیر بوو تۆ هەر دەگریای و
هەمو شت لەبەردەمت ڕەش بوو لەناکاو بوە سپی و
سیسەمێک لەبەرامبەرت بو کە خۆت لەسەری
پاڵکەوتبویت و گوێت لەدەنگی گریان بو کاتێ
سەیرت کرد دیت جونکوکە وادەگریت ئەوەش
کۆتا شت بو کەتۆی 22 ساڵ بیدینی و هەمو شت
لەبەرچاوەکانت تاریک ببن .....
.
.
.
.
.
Novel._.bts
minie_jjk ❤️

To con......

The Ghost✔︎Where stories live. Discover now